مەکتەبی سکرتارییەت تێکۆشەرانی دەڤەری راپەڕین بەسەردەکەنەوە
کوردستان 09:06 PM - 2026-09-09
مەکتەبی سکرتارییەت
وەفدی مەکتەبی سکرتارییەت و تێکۆشەرانی دەڤەری راپەڕین
رۆژی 9ی9ی2026، مەکتەبی
سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال لە دوو سەردانی جیادا لە ناحییەکانی سەنگەسەر و
بۆسکێن ی سەر بە دەڤەری راپەڕین ، هەر یەک لە هەڤاڵان ( عەلی میر یەحیا بەگ سەلیم
، کەمال مستەفا ئیبراهیم ) پێشمەرگەو تێکۆشەرانی دێرینی گەلی کورد و یەکێتیان
بەسەر کردەوە .
لەو سەردانانەدا ، مەکتەبی سکرتارییەت بە گرنگییەوە لە هەواڵ و
باردۆخی تەندروستی هەڤاڵانیان پرسییەوە و هیوای سەلامەتی زیاتریان بۆ خوازرا .
مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال بە رێزەوە باسیان لە خەبات و
تێکۆشانی هەڤاڵانی دەڤەری راپەڕین کرد وەک بەشێکی گەورە و کاریگەری شۆڕشی نوێ کە
بە هێز و ورەی پۆڵاینیان توانیان بەرامبەر بە رژێمی بەعسی رووخاو بووەستنەوەو
سەرکەوتووبن ، لەم رووەوە هەڤاڵان ( عەلی میر یەحیا و کەمال مستەفا ) وەک نموونەی
باڵای خەباتی شاخی ئەو دەڤەرە ، سنگیان کردبووە قەڵغانی رووبەڕووبوونەوەکان و
سازشیان نەدەکرد لەسەر بیروباوەڕی کوردایەتیان لەبەرامبەر ئەو خەباتە نەپساوەشدا ،
پەیامی وەفاداری سەرۆک بافڵ و هەڤاڵ قوباد تاڵەبانیان ئاڕاستەکردن و دووپات لە
ئازایەتیان کرایەوە .
لەبەرامبەردا ؛ هەریەک لە هەڤاڵان عەلی میر یەحیا و کەمال مستەفا
سوپاسی بەسەرکردنەوەکانیان کردوو جەختیان لە خەبات و تێکۆشانی نەپساوەیان کردەوە و
بە ئومێدەوە لە هەنگاوەکانی یەکێتی نیشتمانیان رووانی بۆ خزمەتکردنی زیاتری
کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان .
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
11:57 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامهزراندنی كهناڵی دایكدا
09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:00 AM - 2026-09-11 -
سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال: راپەڕین خاڵی سەرکەوتنی شۆڕشی نوێ بوو
07:34 PM - 2026-09-10
ئەمانەش ببینە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
05:24 PM - 2026-09-11
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
12:15 PM - 2026-09-11
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
10:05 AM - 2026-09-11
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 -
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
عیراق 05:24 PM - 2026-09-11 -
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
جیهان 12:15 PM - 2026-09-11 -
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
عیراق 11:57 AM - 2026-09-11 -
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
جیهان 10:05 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامهزراندنی كهناڵی دایكدا
کوردستان 09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:00 AM - 2026-09-11 -
سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال: راپەڕین خاڵی سەرکەوتنی شۆڕشی نوێ بوو
کوردستان 07:34 PM - 2026-09-10







دابەزێنە

