ڕفعەت عەبدوڵا: گەلی كوردستان فێرگەیەكی ڕاستەقینەیە بۆ چاندنی بەها نیشتمانییەكان
ی ن ک 01:30 PM - 2026-09-10
راگەیاندنی جێگری سەرۆكی یەكێتی
كەناڵی گەلی كوردستان
ڕفعەت عەبدوڵا، جێگری سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، بەبۆنەی ساڵیادی پەخشی كەناڵی گەلی كوردستان-ەوە، پەیامێكی پیرۆزبایی ئاڕاستەی بەڕێوەبەرو سەرجەم میدیاكارانی كەناڵەكە دەكات كە ئەمە دەقەكەیەتی:
بەڕێزان... بەڕێوەبەرو سەرجەم میدیاكاران و كارمەندانی كەناڵی گەلی كوردستان
بەبۆنەی ساڵیادی پەخشی (كەناڵی گەلی كوردستان) گەرمترین پیرۆزبایی ئاڕاستەی ئێوەو بینەران و بیسەرانتان دەكەم، ئومێدەوارم هەمیشە لەگەشەسەندن و بەرەو پێشچوندابن.
(كەناڵی گەلی كوردستان) دەسكەوتێكی دیكەی ئەو كاروانە پڕ بەخششەی تێكۆشانی (ی.ن.ك)ە بۆ گەلی كوردستان، كەوەك یەكەم كەناڵی بینراو بەتوانای خۆماڵی بووە سەكۆی گەیاندنی دەنگ و ڕەنگی كوردستانیان.
لەسەردەمێكدا كەپڕە لەتێكەڵبوونی زانیارییەكان و دوركەوتنەوە لەئامانجە ڕاستەقینەكانی میدیا، (گەلی كوردستان) بەهاوسەنگی و بابەتیبوون، بەبەرپرسیاریەتی لەڕووماڵ و بەدواداچوونە ڕۆژنامەوانییەكان، كەهاوتەریبە لەگەڵ ستانداردە باوەكانی میدیایی و ئیتیكی ڕۆژنامەوانی پەیامەكانی دەگەیەنێت و تەنها كەناڵێك نییە بۆ گواستنەوەی هەواڵ و ڕووداوەكان، بەڵكو فێرگەی ڕاستەقینەیە بۆ چاندنی بەها بەرزەكانی نیشتمان و پاراستنی ڕەسەنایەتی گەلەكەمان.
ڕفعەت عەبدوڵا
جێگری سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
11:57 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامهزراندنی كهناڵی دایكدا
09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:00 AM - 2026-09-11 -
سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال: راپەڕین خاڵی سەرکەوتنی شۆڕشی نوێ بوو
07:34 PM - 2026-09-10
ئەمانەش ببینە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
05:24 PM - 2026-09-11
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
12:15 PM - 2026-09-11
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
10:05 AM - 2026-09-11
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 -
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
عیراق 05:24 PM - 2026-09-11 -
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
جیهان 12:15 PM - 2026-09-11 -
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
عیراق 11:57 AM - 2026-09-11 -
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
جیهان 10:05 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامهزراندنی كهناڵی دایكدا
کوردستان 09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:00 AM - 2026-09-11 -
سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال: راپەڕین خاڵی سەرکەوتنی شۆڕشی نوێ بوو
کوردستان 07:34 PM - 2026-09-10







دابەزێنە

