لوتكه‌ی سلێمانی، ده‌رفه‌تێك بۆ گه‌شه‌سه‌ندن و بووژانه‌وه‌ی ئابووری
کوردستان 01:13 PM - 2026-09-19
Vision Foundation
رۆژی یەکەمی لوتكه‌ی سلێمانی
له سلێمانی لوتكه‌ی ئابوری ساڵی 2026 به ئاماده‌بوونی لێپرسراوانی باڵای عیراق و هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێوه‌چوو، كه تیایدا ئاڕاسته‌كردنی سه‌رمایه به‌ره‌و گه‌شه‌ی به‌رده‌وامی خانووبه‌ره‌و پیشه‌سازی خرایه به‌رباس و هه‌مووانیش جه‌ختیان له گرنگی لوتكه‌كه كرده‌وه بۆ به‌ره‌و پێشچوونی لایه‌نی ئابووری و گه‌شه‌ی به‌رده‌وامی پیشه‌سازی و خانووبه‌ره.
یه‌كه‌مجاره له سلێمانی ئه‌نجامده‌درێت
لوتكه‌ی سلێمانی 2026، بۆ یه‌كه‌مجار له‌سه‌ر ئاستی سلێمانی به‌ڕێوه‌چوو، كه ئامانجی ره‌خساندنی هه‌لی زیاتر بۆ وه‌به‌رهێنه‌ران و داهاتوویه‌كی باشتر بۆ خانووبه‌ره و بینهسازی له‌گه‌ڵ دروستكردنی هاوبه‌شی دورسته، هه‌ر وه‌ك له دوو رۆژی كۆڕبه‌نده‌كه‌دا جه‌ختی لێكرایه‌وه، ئامانجی ئه‌وه‌یه كه بیرۆكه‌كان بكات به كردار، بۆیه كۆڕبه‌نده‌كه ته‌نها باسی له كێشه‌كان نه‌كرد، به‌ڵكو ئامانجی چاره‌سه‌ری بنه‌ڕه‌تی كێشه‌كانه، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو كه‌رته‌كانی پیشه‌سازی و خانووبه‌ره و بانكه‌كان ببنه ته‌واوكه‌ری یه‌كدی و پێكه‌وه گه‌شه‌ی به‌رده‌وام به كه‌رتی خانووبه‌ره و پیشه‌سازی بده‌ن، واته ئامانجی لووتكه‌كه، ئاسانكردنی وه‌به‌رهێنان، هه‌ماهه‌نگی بازرگانی، بوژاندنه‌وه‌ی بازاڕی خانووبه‌ره، پشتگیری به‌رهه‌می ناوخۆ و دروستكردنی ده‌رفه‌تی كاری زیاتره.
به‌رپرسانی پله باڵا ئاماده‌بوون
له‌سه‌ر ئاستی عیراق و هه‌رێمی كوردستان،به‌رپرسانی باڵا ئاماده‌ی لوتكه‌ی سلێمانی 2026 بوون، كه پێكهاتبوون له نزار ئامێدی سه‌رۆككۆماری عیراق، نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ژماره‌یه‌ك له وه‌زیران، سه‌رۆكی ده‌سته‌كانی وه‌به‌رهێنان، لیژنه‌كانی په‌رله‌مان، به‌رپرسانی بانكه‌كان و وه‌به‌رهێنه‌ران و كارگه‌ن، هه‌روه‌ها خاوه‌ن نوسینگه‌كانی خانووبه‌ره.
پانێڵه‌كانی لوتكه
لوتكه‌ی سلێمانی 2026، كه ماوه‌ی دوو رۆژی خایاند، له‌لایه‌ن كه‌سانی تایبه‌تمه‌نده‌وه باس له كه‌رتی ئابووری و پیشه‌سازی و خانوبه‌ره كرا و چه‌ند پانێڵێك بوونه ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی لوتكه، كه به‌م جۆره بوو:
رۆژی یه‌كه‌می لوتكه، چه‌ند پانێڵێك به‌ڕێوه‌چوو، كه "تێڕوانینی ستراتیجی بۆ كه‌رته‌كانی خانووبه‌ره، بانكه‌كان، پیشه‌سازی"ناونیشانی پانێڵی یه‌كه‌م بوو له لوتكه‌ی سلێمانی،به به‌شداریی دانا عه‌بدولكه‌ریم، وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه و نیشته‌جێكردنی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، د.دارا ره‌شید، وه‌زیری پلاندانانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان،عه‌لی عوسمان، بریكاری وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.
هاوكات، "له ئابووری گه‌شه‌وه بۆ گشتگیری دارایی، پاره‌دانی ئه‌لیكترۆنی، چۆن بانكه‌كان ده‌توانن ببنه بزوێنه‌ری گه‌شه‌پێدانی ئابووری؟"، ناونیشانی پانێڵی دووه‌م بوو له لوتكه‌ی سلێمانی،به به‌شداری،رامی خهفش، سه‌رۆكی به‌ڕێوه‌بردنی گه‌نجینه و وه‌به‌رهێنان و ده‌زگا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان – بانكی ئه‌هلی عیراق، عه‌مار میرزا، سه‌رۆكی جێبه‌جێكاری گروپی كۆمپانیاكانی عه‌مار، ساڤۆ به‌ختیار، به‌ڕێوه‌به‌ری ستراتیجی و هاوبه‌شی له ئاسیا په‌ی،راڤه محه‌مه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی په‌یمانگای گه‌شه‌پێدانی پیشه‌یی له زانكۆی ئه‌مریكی.
پانێڵی سێهه‌م له لوتكه‌ی سلێمانی" بازاڕی خانووبه‌ره له هه‌رێم: له‌نێوان گه‌شه‌ی خێرا و مه‌ترسییه داراییه‌كان، میكانیزمی دارایی پارێزراو و به‌رده‌وام" به به‌شداری ئامانج جه‌لال، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی وه‌به‌رهێنانی پارێزگای سلێمانی، مسته‌فا حاجی خه‌یروڵڵا، خاوه‌نی عقارات حاجی سه‌لام له سلێمانی،رابه‌ر ته‌ڵعه‌ت، به‌ڕێوه‌به‌ری ناوه‌ندی توێژینه‌وه‌ی سبه‌ی، د.پێشه‌وا عومه‌ر، خاوه‌نی كۆمپانیای گه‌ردین به‌ڕێوه‌چوو.
رۆژی دووه‌م پانێڵی به‌ره‌وپێشبردنی به‌رهه‌می ناوخۆ، بانكه‌كان و خانووبه‌ره، داهاتووی پرۆژه‌كان به‌ڕێوه‌چوون ;M سێ پانیڵی سه‌ره‌كی له‌خۆ گرتبوو، كه ئه‌مانه بوون:
پانێڵی یه‌كه‌م تایبه‌ت بوو به "ستراتیجی به‌ره‌وپێشبردنی به‌رهه‌می ناوخۆ و توانای كێبركێ" له‌م پانێڵه‌دا هه‌ریه‌كه له "هاوڕێ تۆفیق – ڕاویژكاری سه‌رۆككۆماری عێراق، نه‌وزاد ڕه‌باتی - سه‌رۆكی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی، عادل عه‌كاب - سه‌رۆكی یه‌كێتی پیشه‌سازییه‌كانی عێراق، محه‌ممه‌د ئه‌لمه‌ساری نوێنه‌ری ئای ئێف سی (IFC) دامه‌زراوه‌ی دارایی نێوده‌وڵه‌تی" به‌شدار بوون.
پانێڵی دووه‌م به ناونیشانی "به‌ستنه‌وه‌ی بانكه‌كان، خانوبه‌ره، پیشه‌سازی له‌پێناو گه‌شه‌پێدانی به‌رده‌وام" له‌م پانێڵه‌دا هه‌ریه‌كه له " ئارام بابان - نوێنه‌ری كارگه‌كانی سلێمانی له ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی، ده‌یڤید موله‌ر - ڕاوێژكاری پێشكه‌وتوو له ده‌زگای ئۆجكۆس (OJCOS)، چالاكوانێكی دیاره له كایه‌ی گشتی و سیاسه‌تی ئه‌ڵمانیادا، نوێنه‌ری ئاسیا ئهنشورانس، د. بیرند ڤیلهور - ڕاوێژكاری پێشكه‌وتووی گڵۆباڵ ئیتیك ئینستیتیوت (Weltethos-Institut | Global Ethic Institute) به‌شدار بوون
پانێڵی سێیه‌م تایبه‌ت بوو به بابه‌تی " داهاتووی پرۆژه‌كانی نیشته‌جێبون: له كۆمه‌ڵگه‌ی نیشته‌جێبوونه‌وه بۆ شار و ژێرخانی سه‌وز و به‌رده‌وام" له‌م پانێڵه‌كه‌دا هه‌ریه‌كه له "د. هه‌ڵۆ عه‌سكه‌ری - ڕاویژكاری سه‌رۆككۆماری عێراق بۆ كاروباری ژینگه، حه‌یده‌ر ده‌ڕاجی – به‌رێوه‌به‌ری گشتیی كۆمپانیای ئابووریی كاربۆن- وه‌زاره‌تی ژینگه‌ی عیراق، د. نوور جاسم نوێنه‌ری زانكۆی كوردستان – هه‌ولێر، د. مو‌سا محه‌ممه‌د تۆفیق – راوێژكار و توێژه‌ری دارایی و خانوبه‌ره، خالید سلێمان - نووسه‌ر و پسپۆڕی بواری ژینگه- فاروق گرووپ " به‌شداربوون.
لێپرسراوانی باڵا چاره‌سه‌ره‌كان باس ده‌كه‌ن
نزار ئامێدی، سه‌رۆككۆماری عیراق، له وتارێكیدا رایگه‌یاند: ئه‌م لوتكه‌یه زۆر گرنگه بۆ یارمه‌تیدانی به‌رپرسان و شاره‌زایان له پێناو بڕیاردانی پێویست بۆ په‌ره‌پێدانی ئابووری وڵات.
راشیگه‌یاند: هاوكاریی كردنی هه‌ردوو كه‌رتی گشتی و تایبه‌ت و رێكخراوه‌كان بۆ نه‌خشه‌كێشان و داڕشتنی سیاسه‌ته دارایی و ئابوورییه‌كان زۆر گرنگه بۆ به‌هێزكردنی سه‌قامگیریی دارایی و ئابووری، به‌تایبه‌ت له‌م دۆخه‌ی كه عیراق و ناوچه‌كه‌ی پێدا تێده‌په‌ڕێت، كه كاركردنی هاوبه‌ش پێویستییه‌كی زۆر گرنگه بۆ تێپه‌ڕاندنی كاریگه‌ریی گرژییه‌كانی ناوچه‌كه.
نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، وتارێكی پێشكه‌ش كرد‌و رایگه‌یاند: كاتی ئه‌وه هاتووه ئابووریی وڵاته‌كه‌مان له ئابوورییه‌كی به‌كاربه‌ره‌وه بگوازینه‌وه بۆ ئابوورییه‌كی به‌رهه‌مهێن، له‌سه‌رجه‌م كه‌رته‌كانی گه‌شتیاری و كشتوكاڵی و پیشه‌سازییه‌كاندا.
وتیشی: ناتوانین له وه‌به‌رهێنان به‌رده‌وامبین ئه‌گه‌ر سه‌قامگیریی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تیمان بۆ دابین نه‌بێت، سه‌قامگیریش پێویستی به یاسا و پابه‌ندبوونی هاوبه‌شه به ده‌ستووره‌وه، دوای تێپه‌ڕبوونی زیاتر له 20 ساڵ به‌سه‌ر په‌سندكردنی ده‌ستووردا.
دواتر قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، وتارێكی پێشكه‌شكرد و رایگه‌یاند: ئه‌م لوتكه‌یه زۆر گرنگه بۆ پشتگیریكردن و په‌ره‌پێدانی كه‌رتی تایبه‌ت له عیراق به گشتی و هه‌رێمی كوردستان به تایبه‌تی، شاری سلێمانی گه‌شه‌سه‌ندنی گه‌وره‌ی له كه‌رته‌كانی كشتوكاڵی، پیشه‌سازی و گه‌شتیاریدا به‌خۆوه بینیوه و هه‌ڵگری ناسنامه‌ی هونه‌ر، فه‌رهه‌نگ و ئه‌ده‌ب و پایته‌ختی رۆشنبیریی هه‌رێمی كوردستانه.
قوباد تاڵه‌بانی ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: كێشه ئابووری و داراییه‌كان ته‌نها له‌ڕێگه‌ی حكومه‌ته‌وه چاره‌سه‌ر نابن، به‌ڵكو پێویستیان به كاركردنی به كۆمه‌ڵ و هاوكاریی هاوبه‌شی نێوان هه‌مووان هه‌یه، بۆیه له‌ڕێگه‌ی ئه‌م لوتكه‌یه‌وه كار ده‌كه‌ین بۆ به‌هێزكردنی هاوكاری و هاوبه‌شی له نێوان هه‌ردوو كه‌رتی گشتی و تایبه‌تدا.
لوتكه پێنج راسپارده بۆ گه‌شه‌پێدان ده‌خاته‌ڕوو
دوای ته‌واو بوونی لوتكه‌ی سلێمانی 2026 كه دوو رۆژی خایاند، عه‌دنان عوسمان سه‌رۆكی دامه‌زراوه‌ی ڤیژن و لوتكه‌ی سلێمانی پێنج راسپارده‌ی خسته‌ڕوو، كه ئه‌مانه‌ن:
یه‌كه‌م: گه‌شه‌پێدان و ریفۆرم له سیستمی پاره‌دانی ئه‌لیكترۆنی
دووه‌م: پشتگیركردنی پیشه‌سازی و به‌رهه‌می ناوخۆ له رێگه‌ی به‌رزكردنه‌وه‌ی توانای كێبڕكێ.
سێیه‌م: دانانی سیستمی قه‌رزی درێژخایه‌نی ره‌هن.
چواره‌م: نوێكردنه‌وه‌ی یاساكانی وه‌به‌رهێنان، به‌پێی پێداویستی راسته‌قینه‌ی بازاڕ.
پێنجه‌م: لیژنه‌یه‌كی باڵای فتوا هاوشێوه‌ی وڵاتانی دیكه‌ی مسوڵمانان دابنرێت بۆ پێدانی قه‌رزی ئیسلامی.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆک بافڵ پرسەنامەیەک ئاڕاستەی وەستا رەسوڵ دەکات
05:13 PM - 2026-09-20 -
وەزیری دارایی عیراق: فەرمانبەرانی گرێبەست لەسەر میلاکی هەمیشەیی جێگیـردەکرێن
03:28 PM - 2026-09-20 -
لە لوتكەی نەتەوە یەكگرتووەكان تاوتوێی جەنگ و زیرەكی دەستكرد دەكرێت
09:30 AM - 2026-09-20 -
له‌هه‌رێمی كوردستان زه‌نگی ساڵی نوێی خوێندن لێدرا
09:04 AM - 2026-09-20
ئەمانەش ببینە
بەئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی بنكەی پێدانی ڤیزای توركیا لەسلێمانی كرایەوە
12:37 PM - 2026-09-20
کۆبوونەوەی ئابووریی ئەمریکا و چین لە نیویۆرک بەڕێوەدەچێت
11:46 AM - 2026-09-20
وەزارەتی دارایی وادەی دابەشکردنی مووچەی مامۆستایان و فەرمانبەرانی گرێبەستی ڕاگەیاند
08:30 PM - 2026-09-19
سێنتکۆم: زیاتر لە یەک ملیار بەرمیل نەوت بەگەرووی هورمزدا تێپەڕیوە
05:34 PM - 2026-09-19
زۆرترین خوێنراو
-
مەكتەبی سیاسی سەرەخۆشی لە وەستا رەسوڵ دەكات
پرسەنامە 11:25 AM - 2026-09-20 -
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا سەرەخۆشی لە وەستا رەسوڵ دەكات
پرسەنامە 11:18 AM - 2026-09-20 -
هاوخەمی مەكتەبی سیاسی بۆ كۆچی دوایی عومەر حەمەئەمین بەرزنجی
پرسەنامە 10:18 AM - 2026-09-20 -
لە لوتكەی نەتەوە یەكگرتووەكان تاوتوێی جەنگ و زیرەكی دەستكرد دەكرێت
جیهان 09:30 AM - 2026-09-20 -
له‌هه‌رێمی كوردستان زه‌نگی ساڵی نوێی خوێندن لێدرا
کوردستان 09:04 AM - 2026-09-20 -
وەزارەتی دارایی وادەی دابەشکردنی مووچەی مامۆستایان و فەرمانبەرانی گرێبەستی ڕاگەیاند
کوردستان 08:30 PM - 2026-09-19 -
هاوخەمی مەکتەبی سیاسی یەکێتی بۆ بنەماڵەی (مام حەمەد وەرتی)
پرسەنامە 05:57 PM - 2026-09-19 -
سێنتکۆم: زیاتر لە یەک ملیار بەرمیل نەوت بەگەرووی هورمزدا تێپەڕیوە
جیهان 05:34 PM - 2026-09-19



.png)



دابەزێنە

