وەفدێکی هەرێم بۆ پرسی بودجە دەچێتە بەغداد
کوردستان 06:43 PM - 2026-10-23
PUKMEDIA
هەواڵ
ئەمڕۆ
هەینی، وەفدێکی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان بە مەبەستی تاوتوێکردنی پابەندی و ماف و شایستەکانی هەرێمی کوردستان لە بودجەی گشتیی فیدراڵیی عێراق بۆ ساڵی 2027 سەردانى بەغداد دەکات.
لە بەردەوامیی دانووستانەکانی حکومەتی
هەرێمی کوردستان لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی، لەبارەی پابەندی و ماف و شایستەکانی
هەرێمی کوردستان لە بودجەی گشتیی فیدراڵیی عێراق بۆ ساڵی 2027، ئەمڕۆ هەینی (23ی
تشرینی یەکەمی 2026)، وەفدێکی باڵای دانوستانکاری حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی
بەغداد دەکات.
وەفدەکە پێکهاتوون لە سەرۆکی دیوانی
ئەنجومەنی وەزیران، سکرتێری ئەنجومەنی وەزیران، سەرۆکی فەرمانگەی هەماهەنگی و
بەدواداچوون، بریکاری وەزارەتی سامانە سروشتییەکان، بەڕێوەبەرانی گشتیی بودجە و
ژمێرکاری لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان.
لە ماوەی سەردانەکەدا، وەفدی هەرێم
بەهەماهەنگی لەگەڵ نوێنەرە کوردستانییەکان لە دەسەڵاتە فیدڕاڵییەکان، کۆبوونەوەی رەسمی
لەگەڵ وەزارەتی داراییی فیدراڵی ئەنجام دەدات، بە مەبەستی بەردەوامیدان بە
گفتوگۆکان و گەیشتن بە تێگەیشتنێکی هاوبەش و دادپەروەرانە لەسەر پابەندییە دارایی
و نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان، هەروەها ماف و شایستە دارایییەکانی هەرێم لە
بودجەی گشتیی فیدراڵی بۆ ساڵی 2027.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
هێرشێکى تیرۆرستى لە ئوردن ژمارەیەک قوربانى لێکەوتەوە
11:14 PM - 2026-10-23 -
وەفدێکی هەرێم بۆ پرسی بودجە دەچێتە بەغداد
06:43 PM - 2026-10-23 -
26هەمین خولی هەڵبژاردنی پەرلەمانی لە ئیسرائیل بەڕێوەدەچێت
02:56 PM - 2026-10-23 -
چین.. بەهۆى بومەلەرزەوە زیاتر لە 16 کەس گیانیان لەدەستدا
10:20 AM - 2026-10-23
ئەمانەش ببینە
کوردستان 11:00 PM - 2026-10-23 سەرۆک بافڵ: بە توندی سەرکۆنەی هێرشە تیرۆرستییەکەى سەر کەنیسەی مار جیۆرجیۆسی ئوردن دەکەین
دەرباز کۆسرەت ڕەسوڵ کەسایەتی و بنەماڵەی شەهیدانی ڕاپەڕینی بەسەرکردەوە
09:59 PM - 2026-10-23
د.هەڤاڵ ئەبوبەکر:شانازیی بە تەندروستیی سلێمانییەوە دەکەین
06:14 PM - 2026-10-23
مەکتەبی سیاسی یەکێتی پەیامێکى پیرۆزبایى ئاڕاستەى زانکۆى سلێمانى دەکات
11:59 AM - 2026-10-23
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 10 ملیار دینارە
09:05 AM - 2026-10-23
زۆرترین خوێنراو
-
دەرباز کۆسرەت ڕەسوڵ کەسایەتی و بنەماڵەی شەهیدانی ڕاپەڕینی بەسەرکردەوە
کوردستان 09:59 PM - 2026-10-23 -
شەهیدانی دەروازەی شار ئەو ڕۆژەی مێژوو ناتوانێت لە بیری بکات
بیروڕا 07:24 PM - 2026-10-23 -
وەفدێکی هەرێم بۆ پرسی بودجە دەچێتە بەغداد
کوردستان 06:43 PM - 2026-10-23 -
د.هەڤاڵ ئەبوبەکر:شانازیی بە تەندروستیی سلێمانییەوە دەکەین
کوردستان 06:14 PM - 2026-10-23 -
26هەمین خولی هەڵبژاردنی پەرلەمانی لە ئیسرائیل بەڕێوەدەچێت
جیهان 02:56 PM - 2026-10-23 -
مەکتەبی سیاسی یەکێتی پەیامێکى پیرۆزبایى ئاڕاستەى زانکۆى سلێمانى دەکات
کوردستان 11:59 AM - 2026-10-23 -
چین.. بەهۆى بومەلەرزەوە زیاتر لە 16 کەس گیانیان لەدەستدا
جیهان 10:20 AM - 2026-10-23 -
نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرزبونەوەی زیاترى تۆمارکرد
جیهان 09:48 AM - 2026-10-23







دابەزێنە

