riklam

شەهیدانی دەروازەی شار ئەو ڕۆژەی مێژوو ناتوانێت لە بیری بکات

بیروڕا 07:24 PM - 2026-10-23
​زیاد جەبار ​زیاد جەبار

​زیاد جەبار

بیروڕا

لە یادەوەری شاری سلێمانیدا، هەندێک ڕۆژگاری مێژوویی هەیە، بە شکۆوە یادیان دەکەینەوە، ١٩٨٧/١٠/٢٤ برینێکی گەورەیە لە جەستەی ئەم شارە ماوەتەوە، ڕووداوی دڵتەزێنی (شەهیدانی دەروازەی شار)، ئەو ڕۆژەی پێنج گەنجی تێکۆشەری سلێمانی و ئەندامی ڕێکخستنە نهێنییەکانی (ی. ن. ک)، لەلایەن ڕژێمی بەعسەوە لە دەروازەی شار کە ئەوکات بە دوو ڕییانی سەرچنار ناسرابوو گولە بارانکران.

شەهیدان (کەمال محمود، تاریق قادر، جەلال عەبدوڵا، علی حەمە ڕەحیم، بەرهەم عومەر) پێنج ڕۆحی پۆڵاین، پێش شەهید بوونیان بەرگەی توندترین ئازاریان گرت، بێ ئەوەی یەک ووشە لەسەر هەڤاڵەکانیان و شانە نهێنییەکان بدرکێنن.


ئەوەی ئەم کارەساتە دەباتە لوتکەی دڕندەیی، دوای گولە بارانکردنیان، ڕژێمی بەعس پارەی ئەو فیشەکانە لە خانەوادەکانیان وەردەگرێتەوە کە جەستەی ڕۆڵەکانیانی بێ ڕۆح کرد، لەوەش خراپتر ڕێگەیان نەدا پرسەیان بۆ دانرێت، مایەی ژانی قوڵتر ئەوەیە ئازاری ئەم خانەوادە تێکۆشەرانە لێرەدا نەوەستا و ژمارەیەک لەئەندامانی هەر پێنج خانەوادەکە دەستگیرکران و سەری سێ لە خانەوادەی شەهیدەکان لە لاشەیان جیاکرانەوە و تا ئێستاش گۆڕەکانیان نادیارە.

شەهیدانی دەروازەی شار، لەگەڵ تێکڕای شەهیدانی ڕێگای ڕزگاری گەلەکەمان، ئەو چرایەن کە رێگای ئازادیمان ڕووناک دەکەنەوە، نیشانیان داین کە ئازادی بەچ خوێنێک بەدەستهاتووە، ئەرکی ئەمڕۆی ئێمە زیندوو هێشتنەوەی یادەوەرییەکانیانە نەک تەنها بە ووتار و شیوەن، بەڵکو بە پارێزگاریکردن لەو بەها باڵایانەی لەپێناویدا گیانی شیرینیان بەختکرد.


PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket