riklam

دەرباز کۆسرەت ڕەسوڵ کەسایەتی و بنەماڵەی شەهیدانی ڕاپەڕینی بەسەرکردەوە

کوردستان 09:59 PM - 2026-10-23
وێنەیەکى کاتى سەردانەکە تایبەت

وێنەیەکى کاتى سەردانەکە

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

ئەمڕۆ هەڤاڵ دەرباز کۆسرەت ڕەسوڵ ئەندامی مەکتەبی سیاسی و لێپرسراوی مەکتەبی پەیوەندییەکانی یەکێتی، بە یاوەری هەڤاڵ کاروان گەزنەیی وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و لێپرسراوی مەڵبەندی 6ى سۆران، هەڤاڵ زێندین مەولود، بریکاری وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی و ژمارەیەک لە فەرماندە تێکۆشەرەکان و کادر و کەسایەتی ناوچەکە، سەردانی ژمارەیەک لە کەسایەتییە دیار و تێکۆشەرەکان و کەس و کاری سەربەرزی شەهیدانی دەڤەری ڕاپەڕینیان کرد.

ئەم سەردانە لە چوارچێوەی بەسەرکردنەوە و ڕێزلێنان دێت لە خەبات و قوربانیدانی کەسایەتی و تێکۆشەرانی ناوچەکە.

لە دیدارەکاندا، وەفدی میوان پێزانینی خۆیان بۆ ڕۆڵی مێژوویی ئەو تێکۆشەر و کەسایەتییانە دووپاتکردەوە لە پاڵپشتیکردنی ڕێبازی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و خزمەتکردنی، لە قۆناغە جیاوازەکاندا.


PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket