riklam

خاتوو شانازو ئیلهام ئەحمەد: دەبێت دان بە زمان و كلتوری كوردیدا بنرێت

کوردستان 07:35 PM - 2026-10-25
خاتوو شانازو ئیلهام ئەحمەد راگەیاندنی خاتوو شاناز

خاتوو شانازو ئیلهام ئەحمەد

كوردستان

خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد، لەئۆفیسی تایبەتی خۆی لەشاری سلێمانی پێشوازی كرد لەسیاسەتمەداری كورد خاتوو ئیلهام ئەحمەد بۆ نزیككردنەوەی دیدگا سیاسییەكان و داكۆكیكردن لە مافە ڕەواكانی گەلی كورد. 

لەدیدارەكەدا تاوتوێی دۆخی سیاسی و كارگێڕی ئێستای سوریا و رۆژئاڤای كوردستان كرا سەرباری پێگەی كورد لەهاوكێشە ئیقلیمییەكان و هەوڵەكان بۆ چەسپاندنی مافە بنەڕەتیەكانی لەپێناو هێنانەدی سەقامگیری ناوچەكە هەروەك میكانیزمەكانی بەرەوپێشچوونی ئەزمونەكانی بەرێوەبردن و بەشداری كارای ژنان لەسیاسەت و دامەزراوەكانی دەوڵەتدا. 

لەدیداری هەردوو ژنە سیاسەتمەداری كورد خاتوو شاناز و خاتوو ئیلهامدا جەخت لەوەكرایەوە كەدەبێت دان بە زمان و كلتوری كوردیدا بنرێت و كار بۆ چەسپاندن و جێبەجێكردنی ئەو بڕیارانە بدرێت كەلەسەر ئەرزی واقیع هێشتا ماویەتی و پێویستی بە میكانیزمی ڕوون هەیە.

PUKMEDIA 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket