riklam

پڕۆژەیەكی گرنگی تەندروستی لە سلێمانی جێبەجێ دەكرێت

کوردستان 01:58 PM - 2026-11-11
سلێمانی PUKMEDIA

سلێمانی

سلێمانی

ئەندامێكی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەران رایدەگەیەنێت: بە گوژمەی زیاتر لە 13 ملیۆن دۆلار  گرێبەستێك بۆ دروستكردنی باڵەخانەی نوێ و دابینكردنی ئامێری سەردەمیانەی شتنی گورچیلە لە سلێمانی ئیمزا كرا و هەمان گرێبەست لە شارەكانی هەولێرو كەركوكیش جێبەجێ دەكرێت.

دكتۆر رێكەوت حەمەڕەشید، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لەفراكسیۆنی یەكێتی، بەوێبسایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: بەخۆشحاڵییەوە گرێبەستێك بەبڕی زیاتر لە 13 ملێون دۆلار بۆ باڵەخانەی نوێ و 80 ئامێری سەردەمیانەی شتنی گورچیلە لە ناوچەی قڕگە لە شاری سلێمانی ئیمزا كراوە و لە نزیكترین كاتدا دەكەوێتە بواری جێبەجێكردنەوە.

راشیگەیاند: ئەم هەنگاوە تاڕادەیەكی باش كێشەی كەمی ئامێر و جێگای گورچیلە شتن چارەسەر دەكات و هەمان گرێبەست لە هەولێر و كەركوكیش جێبەجێ دەكرێت.

PUKMEDIA

دەقی بڕیارەكە:


ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket