riklam

لێکۆڵینەوە لە هێرشەکەی سەر کۆرمۆر خێراتر دەکرێت و سەرپێچیکاران سزا دەدرێن

کوردستان 04:19 PM - 2026-11-11
عەلی زەیدی سەرپەرشتیی کۆبوونەوەیەکی ئەمنی دەکات نوسینگەی راگەیاندن

عەلی زەیدی سەرپەرشتیی کۆبوونەوەیەکی ئەمنی دەکات

عەلی زەیدی سەرپەرشتیی کۆبوونەوەیەکی ئەمنی کرد لەبارەی هێرشەکەی سەر کۆرمۆر و بڕیاریدا بە، خێراکردنی پڕۆسەی لێکۆڵینەوە و گرتنەبەری ڕێکاری یاسایی توند بەرامبەر هەر کەسێک کە تێوەگلانی لە هێرشەکەدا بسەلمێندرێت.

سەباح نوعمان وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان، رایگەیاند: عەلی زەیدی سەرۆکوەزیران و فەرماندەی گشتی هێزەچەکدارەکان بەدواداچوون بۆ رێڕەوی لێکۆڵینەوە لە هێرشەکەی سەر کێڵگەی کۆرمۆر لە پارێزگای سلێمانی دەکات و داوای کرد بەپەلە لە تەواوکردنی راپۆرتی لێکۆڵینەوە بکەن.

دەشڵێت: سەرۆکوەزیران مکوڕە لەسەر ئەوەی رێکاری یاسایی دژ هەر کەس و لایەنێک بگیرێتە بەر کە لەو هێرشەوە گلاوە و بەرپرسانی هێرشەکە بەپێی یاسا لێپێچینەوەیان لەگەڵ بکرێت، بۆ ئەوەی رێگری لە دووبارە بوونەوەی بکرێت و ژێرخانی وزەی وڵات بپارێزرێت.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket