سەرۆککۆمار: ئاسایشی ئاوی عیراق بەشێکی دانەبڕاوە لە ئاسایشی نیشتمانی و سەقامگیری ناوچەکە
عیراق 07:28 PM - 2026-11-11
نوسینگەی راگەیاندن
نزار ئامێدی سەرۆککۆماری عیراق
ئەمڕۆ 11ی11ی2026، نزار ئامێدی سەرۆککۆماری عیراق، بەشداری لە
دانیشتنی دەستپێکی کۆنفرانسی چوارچێوەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ گۆڕانی کەشوهەوا (COP31) کرد، کە لە ئەنتاڵیا لە تورکیا بەڕێوەچوو، لە وتارێکیشدا دووپاتی کردەوە، کە عیراق کاریگەری
گۆڕانی کەشوهەوای لەسەرە.
لە وتارەکەیدا لە میانی دانیشتنی کردنەوەی کۆبوونەوەکەدا، سەرۆک کۆمار
جەختی لەوە کردەوە کە عیراق کاریگەری گۆڕانی کەشوهەوای سەختی لەسەرە و وەک وڵاتێکی
زۆر لاواز لە ڕووی کەشوهەواوە پۆلێن کراوە.
ڕوونیشی کردەوە، شەڕە یەک لە
دوای یەکەکان و تێکچوونی دۆخی سیاسی و ئابووری بووەتە هۆی لاوازی بەرچاو و دژواری
گونجاندن.
سەرۆککۆمار ئاماژەی بەوەدا کە خێراکردنی گۆڕانی کەشوهەوا بووەتە هۆی
لەدەستدانی زیاتر لە 50%ی زەوییە کشتوکاڵییەکانمان و بەرزبوونەوەی بێ وێنەی ڕێژەی
بیابانبوون، هەروەها بووەتە هۆی ئاوارەبوونی زۆرەملێی نزیکەی 20 هەزار کەس لە
ماڵەکانیان دوای داڕمانی بژێوی ژیانیان، ئەمە جگە لەوەی ئیکۆسیستەمەکانی تێکداوە و
وایکردووە باڵندەکان لە شوێنی ژیانی مێژوویی خۆیان لە تاڵاو و دەشتەکاندا کۆچ
بکەن. ڕوونیشیکردەوە، عێراق بەدەست کەمی ئاوی زۆرەوە دەناڵێنێت، لەگەڵ خەمڵاندنە
زانستییەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە کورتهێنانی ئاو لە عێراق تا ساڵی 2040 دەگاتە 20%
ی کۆی پێویستی ئاوی، بەمەش ئاسایشی خۆراک و سەقامگیری کۆمەڵایەتی دەخاتە
مەترسییەوە.
نزار ئامێدی سەرۆککۆماری عیراق، جەختی لەوە کردەوە کە ئاسایشی ئاوی عیراق
بەشێکی دانەبڕاوە لە ئاسایشی نیشتمانی و سەقامگیری ناوچەکە.
سەرۆک کۆمار داوای کاراکردنی سندوقی زیان و ئاسانکاری بۆ دەستڕاگەیشتن
بە دارایی سەوز بۆ دەوڵەتە ناسکەکان بەبێ بەربەست و بەربەستی بیرۆکراتی کرد، جەختی
لەسەر پابەندبوونی نەگۆڕی عیراق و پابەندبوونی تەواوەتی بە ڕێککەوتنی کەشوهەوای
پاریس و بەشداری چالاکانەی لە هەموو کۆنفرانسە نێودەوڵەتییە پەیوەندیدارەکاندا
کردەوە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عەبوودی: پاراستنی هێڵەکانی بۆری نەوت لەئەستۆی حکومەتدایە
11:14 AM - 2026-11-22 -
بەلەمێک وەرگەڕا و 26 کەس خنکان
09:23 AM - 2026-11-22 -
لەسەر بانگهێشتی پارتی سۆسیال دیموکراتی سوید، لێپرسراوی مەکتەبی هەڵبژاردن سەردانی ستۆکهۆڵمی کرد
08:56 PM - 2026-11-21 -
بەهۆى کەوتنەوەى ئاگرێک لە بەسرە نزیکەى 50 کەس بوونە قوربانى
11:38 AM - 2026-11-21
ئەمانەش ببینە
بۆ دابەشکردنی نەوت سلێمانی دەکرێت بە 10 مەڵبەندەوە
11:51 AM - 2026-11-22
لیستی مووچەی مانگی 11 رەوانەی بەغداد كرا
11:34 AM - 2026-11-22
پشكی هەرێم لە بودجەی 2027 دیاری كراو بەغداد مەرجی هەیە
10:16 AM - 2026-11-22
سەرچاوەیەک زانیاری لەبارەی کۆبونەوەی یەکێتی و پارتی ئاشکرا دەکات
09:31 PM - 2026-11-21
زۆرترین خوێنراو
-
بۆ دابەشکردنی نەوت سلێمانی دەکرێت بە 10 مەڵبەندەوە
کوردستان 11:51 AM - 2026-11-22 -
لیستی مووچەی مانگی 11 رەوانەی بەغداد كرا
کوردستان 11:34 AM - 2026-11-22 -
عەبوودی: پاراستنی هێڵەکانی بۆری نەوت لەئەستۆی حکومەتدایە
عیراق 11:14 AM - 2026-11-22 -
پشكی هەرێم لە بودجەی 2027 دیاری كراو بەغداد مەرجی هەیە
کوردستان 10:16 AM - 2026-11-22 -
بەلەمێک وەرگەڕا و 26 کەس خنکان
جیهان 09:23 AM - 2026-11-22 -
سەرچاوەیەک زانیاری لەبارەی کۆبونەوەی یەکێتی و پارتی ئاشکرا دەکات
کوردستان 09:31 PM - 2026-11-21 -
گرنگیی حکومەت و پێوەرەکانی سەرکەوتنی
بیروڕا 09:19 PM - 2026-11-21 -
لەسەر بانگهێشتی پارتی سۆسیال دیموکراتی سوید، لێپرسراوی مەکتەبی هەڵبژاردن سەردانی ستۆکهۆڵمی کرد
کوردستان 08:56 PM - 2026-11-21



.webp)

.webp)

دابەزێنە

