سەنگی یەكێتی لەپەراوێزی پەیوەندییە تەلەفۆنییەكەی سەرۆك بافڵ و عێراقچیدا
بیروڕا 09:19 AM - 2026-08-12
لەدوای ئەو ڕووداوە دراماتیكییانەی بەسەر ناوچەكەدا تێپەڕین، دروست پێنج مانگی ڕێكە ڕووبەڕووبوونەوەی سەربازی ڕاستەقینە لەنێوان ئەمریكا و ئیسرائیل لەلایەك و كۆماری ئیسلامی ئێرانیش لە لایەكی ترەوە، لەئێستادا هەرسێ هێزەكە خەریكی چێك كردنەوەی دۆخەكە و سەرلەنوێ ڕێكخستنەوەی كارتەكانیان دەبن.
لەم نێوەندەدا ئەوەی بۆ چاودێران مایەی سەرسامی ئاشكرایە، ئەوەیە: لەچوارچێوەی پڕۆسەی ڕێكخستنەوەی ژینگەی بڕیاری خۆیدا، كۆماری ئیسلامی ئێران، یەكەم لایەن كە پەیوەندی پێوە دەكات، یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و خودی سەرۆك بافڵە! ئەم پێشهاتە لەهەر گۆشەیەكەوە تەماشا بكرێت، نیشانەی ڕوونە لەسەر گەورەیی پێگەی یەكێتی لەنێو هاوكێشە هەرێمایەتییەكاندا.
ماوەیەك لەمەوبەر سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی لە وتارێكدا وتی: ئەمڕۆ وڵاتان بۆ چارەسەری قەیرانەكان پرس بە یەكێتی دەكەن ! ئەم لێدوانە هەر وا سادە نەبوو، ئەگەرچی بەشێك لەمیدیای كوردی ویستیان بە ئاسایی بەسەریدا تێپەڕن، بەڵام لەبنەڕەتدا دەرخەری ڕاستییەكی حاشا هەڵنەگر بوو لەبارەی پێگەی یەكێتییەوە.
زۆر بەكورتی لێدوانەكەی سەرۆك بافڵ ئەوەی پێ وتین، كە لەئێستادا یەكێتی بووەتە هێزێكی دیسپلینداری وەها كە هەمووان حسابی بۆ دەكەن، بەجۆرێك یەكێتی دەتوانێت ڕۆڵی گرنگ لە بەرقەراری عیراق و ناوچەكەدا بگێڕێت.
ئەم توانا و قەوارە تازەیەی یەكێتی، گەیشتۆتە ڕادەیەكی وەها، چ لەناوخۆی عیراق و چ لەدەرەوەش، هیچ هاوكێشەیەكی سیاسی نییە بتوانێت بەبێ ژمارەیەك كە پێی دەگوترێت یەكێتی، ڕەوتی سروشتی خۆی وەربگرێت، لێرەوە دەمەوێت بچمە سەر بابەتێكی زۆر هەستیاری دیكە كە لەپەیوەندییە تەلەفۆنییەكەی عەباس عێراقچی لەگەڵ سەرۆك بافڵ تاڵەبانیدا هاتە دەست، ئەویش ئەوەیە: توانای یەكێتی لەهاوكێشە سیاسییەكانەوە تێپەڕیووە بۆ ئەو هاوكێشە ئەمنیانەش كە دووڕایی و ڕەهەندی هەرێمایەتییان هەیە.
بەواتایەكی تر، كاتێك وەزیری دەرەوەی ئێران پەیوەندی بە سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانەوە دەكات، تەوەری باسەكەیان وەك ئەوەی لەمیدیاكان بڵاوكرایەوە، بریتییە لە دۆخی مەرزەكانی ئیران و شێوازی مامەڵەیە لەگەڵ ئەو دۆسیە ئەمنییە هەستیارەدا، بەڵام ئێران بۆ تاوتوێ كردنی ئەو بابەتە، یەكێتی هەڵدەبژێرێت، ئەوەش نیشانەی ئەوەیە كە ئەو هاوكێشە هەستیارە، كەچی لەگەڵ هەستیاری و گرنگی دۆسیەكەدا، یەكەم لایەن قسەی لەگەڵدا بكرێت یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانە.
ئەوەش بەدڵنیاییەوە بەڵگەیە لەسەر گرنگی پێگەی یەكێتی لەهاوكێشەكانی ناوچەكەدا، ئەم هانا هێنانە بۆ یەكێتی یان ئەم پرس و ڕاوێژكردنە بە یەكێتی لە هەستیارترین قۆناغی بڕیار لە ئێراندا، بەڵگەی حاشا هەڵنەگرە لەسەر ئەوەی یەكێتی توانای ئەوەی هەیە ببێتە ژمارەیەكی بەهێزی ناو هاوكێشەكانی ناوچەكە و ڕۆڵی یەكێتی بە ئاشكرا سنووری هەرێمی كوردستان و عیراقی بڕیوە و ئێستا هەروەكوو سەرۆك بافڵ پێشتر باسی كرد، یەكێتی قسە لە بارودۆخە نێودەوڵەتییە هەستیارەكاندا دەكات.
ئەمەش ڕاستییەكی بنەڕەتییە بۆ دۆست و لەهەمان كاتدا بۆ نەیارەكانی یەكێتیش كە قەبارەی یەكێتی ڕەچاو بكەن و یەكێتی ئەمڕۆ، بە تەواوی هەستاوەتەوەو دەتوانێت ڕۆڵی گرنگ بە ئاڕاستەی سەقامگیركردنی دۆخی كوردستان و عیراق و ناوچەكە بگێڕێت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
وەفدێکی باڵای مەکتەبی راگەیاندن و هۆشیاری میدیاکارێکی دێرین بەسەردەکاتەوە
05:57 PM - 2026-10-27 -
سەرۆکی روسیا: هەڵسەنگاندن بۆ کارکردن لەگەڵ کۆمپانیا ئەمریکییەکان دەکەین
05:21 PM - 2026-10-27 -
لە سلێمانی نرخی پارکی راگرتنی ئۆتۆمبێل جێگیردەکرێت
03:28 PM - 2026-10-27 -
بەڕێوەبەری جێبەجێکاری بازرگانیی ئاسیاسێڵ خەڵاتی خانمی پێشەنگی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەدەستهێنا
09:26 AM - 2026-10-27
زۆرترین خوێنراو
-
وەزارەتی دارایی: بەزووترین کات مووچەی مانگی 10 دابیندەکرێت
کوردستان 01:20 PM - 2026-10-27 -
وەزیری رۆشنبیری: پشتیوانی مانەوە و گەشەکردنی بەشی کوردین لە بەغداد
کوردستان 01:07 PM - 2026-10-27 -
ئەمڕۆ 26هەمین خولی هەڵبژاردنی پەرلەمانی لە ئیسرائیل بەڕێوەدەچێت
جیهان 10:52 AM - 2026-10-27 -
بەڕێوەبەری جێبەجێکاری بازرگانیی ئاسیاسێڵ خەڵاتی خانمی پێشەنگی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەدەستهێنا
کوردستان 09:26 AM - 2026-10-27 -
ترەمپ: ئاگربەست لەگەڵ ئێران بەفیڕۆدانی کات بوو
جیهان 09:05 AM - 2026-10-27 -
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
کوردستان 10:03 PM - 2026-10-26 -
لەتیف نێروەیی: یەکێتی هەمیشە ڕەخنەو ڕای جیاوازی قبوڵ بووە
کوردستان 07:38 PM - 2026-10-26 -
فێرکردنی زمانی کوردی لە ڕێگەی چوار کارامەییە سەرەکییەکەوە
بیروڕا 05:34 PM - 2026-10-26




دابەزێنە

