حسێن عارف، عارفێکی گەورەی چیرۆکی نوێی کوردی
بیروڕا 01:45 PM - 2026-08-13
هەموو نووسەرانی سەدەی پێشوو، هەر یەکەیان بەپێی دونیابینی و ئاستی ڕۆشنبیری خۆیان، هەوڵیانداوە خزمەتی ئەدەبیاتی کوردی بکەن و بەشداربن لە بونیاتنانی کۆشکی ئەدەبیاتی کوردی، ئەمەش لەکاتێکدا ڕەوشی سیاسی کورد، هیچ ئامادەنەبووە و بە هەموو شێوەیەک لەلایەن داگیرکەرانی کوردستانەوە، دژایەتی بەرهەم و خەبات و تێکۆشانیان کراوە. یەکێکیش لەو نووسەرە دیارانەی گەلەکەمان، مامۆستا حسێن عارفی چیرۆکنووس و ڕۆماننووسە.
ئەو یەکێک بووە لەو تێکۆشەرە ماندوونەناسانەی، کە هەمیشە هەوڵی نوێکاریی و پێشکەوتنی چیرۆک و ڕۆمانی کوردی داوە، هەربۆیە هەر لە سەرەتای دروستبوونی گروپی ڕوانگەوە، ئەو یەکێک بووە لە ئەندامە چالاکەکانی ئەم گروپە. چ لە ڕێگەی ئەم گروپەوە یان لە ڕێگەی بەرهەمەکانییەوە، هەوڵیداوە دەنگی گۆڕانکاری خۆی بگەیەنێتە خوێنەری کوردی، بەتایبەتی خوێنەری گەنجی کورد.
بە بڕوای من ئەو مامۆستایەکی گەورەی چیرۆک و ڕۆمانی کوردییە، لە بەرهەمەکانیدا بەتایبەتی کۆمەڵە چیرۆکی ( گەلەگورگ) و ڕۆمانی ( شار) هەست بەم نوێكارییە لە چیرۆکی کوردیدا دەکەین. لە کۆمەڵە چیرۆکی ( گەلە گورگ)دا، چ لە ڕووی ناوەڕۆک و چ لە ڕووی فۆرمەوە، نوێکاری زۆر دەبینیت، بەتایبەتی لە ڕووی فۆرم( شێوازی) نووسینەوە، زیاتر ئەم نوێکارییە دەبینین، لێرەوە ئیتر چیرۆکی کوردی هەنگاوێکی زۆر گەورە بەرەوپێشەوە دەچێت. لەهەمانکاتیشدا کاریگەری نووسەرانی مەزنی جیهان لە بواری چیرۆک و کورتە چیرۆک دەبینین بەسەر مامۆستاوە، بەتایبەتی (ئەلکسەندەر دوما، ئێمیل زۆلا، چیخۆف). مامۆستا حسێن عارف، چیرۆکی کوردی لە چیرۆکی بەرئاگردان، ڕزگار دەکات و بەرەو چیرۆکی نوێ دەیبات کە تێیدا ( مرۆڤی ئاسایی) لەجیاتی( سوارچاک و نەجیبزادە و بەگزادە) دەبێتە پاڵەوانی سەرەکی چیرۆک و مەیدانی سەرەکیش لە کۆشکی میر و بەگزدادەکانەوە، بەرەو کوچە و کۆڵانەکان هەنگاو دەنێت.
هەروەها لە ڕۆمانی (شار)دا هەست بەو گۆڕانکارییە گەورەیە دەکەین کە لە ڕۆمانی کوردیدا سەریهەڵداوە، لێرەوە (شار) دەبێتە مەیدانی سەرەکی ڕۆمان، دیارە (ڕۆمان) بەرهەمی بەهێزبوونی (شار)ەکانی ئەوروپایە. پاڵەوانەکانی ئەم ڕۆمانە، ئەو کەسایەتییە ئاساییانەن کە لە شاری سلێمانیدا ژیاون و هەریەکەیان جیهانێکی تایبەت بە خۆیان هەیە. هەروەها شاری سلێمانی دەبێتە مەیدانی سەرەکی و ئەو ڕووداوە سیاسیی و کۆمەڵایەتی و ئابووریی و فەرهەنگیانەی کە لە سەرەتا و ناوەڕاستی سەدەی بیستەمدا لەم شارەدا ڕوودەدەن، هەر ئەمانەش دەبنە بابەتی سەرەکی ڕۆمانەکە.
ئەوەی ماوەتەوە بیڵێم، ئەزموونی ژیانی ئەدەبی مامۆستا حسێن عارف زۆر گرنگە بۆ ئێمە، لەهەمانکاتیشدا ئەوەمان پێدەڵێت، کە گرنگ نییە تۆ چی دەنووسیت، بەڵکو گرنگ ئەوەیە تاچەندە ئەوەی دەینووسیت، دەتوانێت خزمەتی ئەدەبیاتی کوردی بکات بەتایبەتی لە ڕووی ناوەڕۆک و فۆرمەوە. بەداخەوە بۆ کۆچی دوایی ئەم عارفە گەورەیەی ئەدەبیاتی کوردی، کە بە یەکجاری ماڵئاوایی لێکردین و لە بەرهەمە جوانەکانی بێ بەشیکردین.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
وەفدێکی باڵای مەکتەبی راگەیاندن و هۆشیاری میدیاکارێکی دێرین بەسەردەکاتەوە
05:57 PM - 2026-10-27 -
سەرۆکی روسیا: هەڵسەنگاندن بۆ کارکردن لەگەڵ کۆمپانیا ئەمریکییەکان دەکەین
05:21 PM - 2026-10-27 -
لە سلێمانی نرخی پارکی راگرتنی ئۆتۆمبێل جێگیردەکرێت
03:28 PM - 2026-10-27 -
بەڕێوەبەری جێبەجێکاری بازرگانیی ئاسیاسێڵ خەڵاتی خانمی پێشەنگی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەدەستهێنا
09:26 AM - 2026-10-27
زۆرترین خوێنراو
-
وەزارەتی دارایی: بەزووترین کات مووچەی مانگی 10 دابیندەکرێت
کوردستان 01:20 PM - 2026-10-27 -
وەزیری رۆشنبیری: پشتیوانی مانەوە و گەشەکردنی بەشی کوردین لە بەغداد
کوردستان 01:07 PM - 2026-10-27 -
ئەمڕۆ 26هەمین خولی هەڵبژاردنی پەرلەمانی لە ئیسرائیل بەڕێوەدەچێت
جیهان 10:52 AM - 2026-10-27 -
بەڕێوەبەری جێبەجێکاری بازرگانیی ئاسیاسێڵ خەڵاتی خانمی پێشەنگی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەدەستهێنا
کوردستان 09:26 AM - 2026-10-27 -
ترەمپ: ئاگربەست لەگەڵ ئێران بەفیڕۆدانی کات بوو
جیهان 09:05 AM - 2026-10-27 -
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
کوردستان 10:03 PM - 2026-10-26 -
لەتیف نێروەیی: یەکێتی هەمیشە ڕەخنەو ڕای جیاوازی قبوڵ بووە
کوردستان 07:38 PM - 2026-10-26 -
فێرکردنی زمانی کوردی لە ڕێگەی چوار کارامەییە سەرەکییەکەوە
بیروڕا 05:34 PM - 2026-10-26




دابەزێنە

