بە کاڵاکردنی مرۆڤ لە میدیادا
بیروڕا 03:03 PM - 2026-08-14
لە روانگەیی میدیا و متمانەوە
بە کاڵاکردنی
مرۆڤ لە میدیادا
لە جیهانی هاوچەرخدا، میدیا تەنها
پڕۆسەیەکی سادەی گواستنەوەی زانیاری نییە، بەڵکو هێزێکی گەورەیە بۆ ئاراستەکردنی
هزری کۆمەڵگە، دروستکردنی بەهای کۆمەڵایەتی و داڕشتنەوەی کلتوورە. لەم
چوارچێوەیەدا، دوو تیۆری زانستی و گرنگ لە بواری میدیا و کۆمۆنیکەیشندا جەخت لەسەر
بەرپرسیارێتیی دەزگا میدیاییەکان و خودی میدیاکاران دەکەنەوە، یەکەمیان تیۆری
چاندنی ڕۆشنبیری (Cultivation
Theory) جۆرج گەربنەر دایڕشتووە، و دووەمیان
تیۆری کەلێنی مەعریفی (Knowledge Gap
Theory) لەلایەن تێهنۆ مینۆ و دۆنالد
لێویسەوە گەشەی پێدراوە. هەردوو تیۆرەکە پێوەرێکی ئەخلاقی و زانستی گەورە لەسەر
شان و ئەستۆی پێشکەشکاران و میدیاکاران دەسەپێنن، کە دەبێت خاوەنی ئاستێکی بەرزی
ڕۆشنبیری و هۆشیاریی کۆمەڵایەتی بن بۆ ئەوەی ئەرک و بەرپرسیارێتییە ڕاستەقینەکەی
میدیا جێبەجێ بکەن، نەک بیکەن بە ئامرازێک بۆ بە کاڵاکردنی مرۆڤ.
با نموونەیەکی زیندوو و باو لە میدیای
ئەمڕۆماندا بهێنینەوە. لەم ڕۆژانەدا، پێشکەشکارێک چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ مێردمناڵێکی
هەژار و لێقەوماودا ئەنجامدا. شێوازی پرسیارکردنەکانی بە جۆرێک بوو کە تێیدا هیچ
کەرامەتێکی مرۆڤانە بۆ ئەو منداڵە نەهێڵدرایەوە، پرسیارەکان وەک ئاوێنەیەک وابوون
بۆ نیشاندانی تاریكترین گۆشەکانی دەردەسەریی خێزانەکەی، تەنها بەو ئامانجەی کە بە
زۆر بخرێتە گریان. لەم حاڵەتەدا، پێشکەشکارەکە بێژووی پڕمەی گریانی منداڵەکەی کردە
بەشی هەرە سەرنجڕاکێشی پڕۆگرامەکە بۆ کۆکردنەوەی زیاترین (لایک و ڤیو). کاتێک مرۆڤ
بە وردی سەیری ئەم دیمەنە دەکات، بۆی دەردەکەوێت کە چۆن دەزگایەکی میدیایی فرمێسکی
منداڵێکی زەلیلکراو دەکاتە دراوی ڕەش بۆ ڕازاندنەوەی ڕووخساری شاشەکەی لەبەردەم
کۆمپانیا ڕیکلامکارەکاندا، تا سبەی لەسەر حسابی ئازاری مرۆڤەکان گرێبەستی بازرگانی
واژۆ بکەن.
لە ڕوانگەی هەر میدیاکارێکی ئەکادیمی
و خاوەن هەڵوێستەوە، ئەم جۆرەکارانە لە لوتکەی جامبازی و بازرگانیکردن بە بەهای
مرۆڤایەتییەوەن.
لە
ڕوانگەی تیۆری چاندنی ڕۆشنبیرییەوە: ئەم
تیۆرە پێشبینی ئەوە دەکات بینەرانی بەردەوامی تەلەفزیۆن وردە وردە
جیهانبینییەک لەسەر بنەمای ئەو دیمەنانە دروست دەکەن کە دەیبینن. کاتێک
دەزگایەکی میدیایی و پێشکەشکارێکی نەشارەزا بەردەوام وێنەی زەلیلبوون،
چەوسانەوە و گریانی منداڵان و چینە هەژارەکان وەک کەرەستەی سەرکەوتن نمایش دەکات،
لە ئاکامدا کلتوورێکی دڕندانە لە کۆمەڵگەدا دەچێنن کە تێیدا سۆزداریی ساختە جێگەی
هاوسۆزیی ڕاستەقینە دەگرێتەوە. بینەر فێر دەبێت ئازاری ئەویتر تەنها کاتێک
شایەنی سەرنجە کە ببێتە هۆی چێژوەرگرتنی تایبەتی یان کاتبەسەربردن. ئەمەش
پێچەوانەی ئەرکی ڕۆشنبیرکردنی کۆمەڵگەیە و بەتەواوی خاکی چاندنی رۆشنبیری بێ پیت
و بێ بەرەکەت دەکات.
لە
ڕوانگەی تیۆری کەلێنی مەعریفییەوە:ئەم تیۆرە جەخت لەسەر ئەوە دەکات
کە زانیاری و تێگەیشتن لە کۆمەڵگەدا بە یەکسانی دابەش نابێت، و ئەرکی میدیای
پیشەیی ئەوەیە ئەم کەلێنە مەعریفییە کەم بکاتەوە بەوەی هۆشیاریی گشتی و
تێگەیشتنی قووڵ لەسەر کێشە کۆمەڵایەتییەکان پێشکەش بکات. بەڵام کاتێک
میدیاکارێک ئاستی مەعریفیی هێندە نزم بێت و نەزانێت جیاوازی چییە لە نێوان
چارەسەرکردنی کێشەی کۆمەڵایەتی و بازرگانیکردن بە دەردەسەریی تاکەوە، کەلێنی
مەعریفی لە کۆمەڵگەدا نەک کەم نابێتەوە، بەڵکو فراوانتر دەبێت. لەم حاڵەتەدا،
میدیا لەبری ئەوەی دەرمان بێت کەچی ژەهرە و ئاستی هۆشیاریی جەماوەر بەرەو مەرگ
دەبات.
ئەو جۆرە پێشکەشکارانەی چێژ لە
شکاندنی کەسایەتیی میوانەکانیان دەبینن و دەزگاکانیشیان لەسەر حسابی فرمێسکی
هەژاران خەریکی خاوێنکردنەوەی ڕووخساری بازرگانیی خۆیانن، لە ڕاستیدا قەیرانێکی
گەورەی مەعریفی و ئەخلاقی لە میدیادا دروست دەکەن. ئەوە ئەرکی میدیاکار نییە
قوربانییەک بخاتە گریان بۆ تەنها یەک لایکی زیاتر، بەڵکو بەرپرسیارێتی میدیاکار
ئەوەیە تیۆرییەکانی میدیا وەک چرا
بەکاربهێنێت بۆ ڕووناککردنەوەی تاریکییەکانی کۆمەڵگە، نەک تاریکی بکاتە بازاڕێک بۆ
ساغکردنەوەی کەلوپەلی سۆزداریی هەرزان. ئەگەر ڕێگری لەم بێسەروبەرییە ئەخلاقییانە
نەکرێت، ئەوا گەشەی مەعریفیی کۆمەڵگە تووشی وشکەساڵییەکی تووند دەبێت و بەهای
مرۆڤایەتیش لە دەزگاکانی ڕاگەیاندندا بە تەواوی بێنرخ دەبێت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
وەفدێکی باڵای مەکتەبی راگەیاندن و هۆشیاری میدیاکارێکی دێرین بەسەردەکاتەوە
05:57 PM - 2026-10-27 -
سەرۆکی روسیا: هەڵسەنگاندن بۆ کارکردن لەگەڵ کۆمپانیا ئەمریکییەکان دەکەین
05:21 PM - 2026-10-27 -
لە سلێمانی نرخی پارکی راگرتنی ئۆتۆمبێل جێگیردەکرێت
03:28 PM - 2026-10-27 -
بەڕێوەبەری جێبەجێکاری بازرگانیی ئاسیاسێڵ خەڵاتی خانمی پێشەنگی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەدەستهێنا
09:26 AM - 2026-10-27
زۆرترین خوێنراو
-
وەزارەتی دارایی: بەزووترین کات مووچەی مانگی 10 دابیندەکرێت
کوردستان 01:20 PM - 2026-10-27 -
وەزیری رۆشنبیری: پشتیوانی مانەوە و گەشەکردنی بەشی کوردین لە بەغداد
کوردستان 01:07 PM - 2026-10-27 -
ئەمڕۆ 26هەمین خولی هەڵبژاردنی پەرلەمانی لە ئیسرائیل بەڕێوەدەچێت
جیهان 10:52 AM - 2026-10-27 -
بەڕێوەبەری جێبەجێکاری بازرگانیی ئاسیاسێڵ خەڵاتی خانمی پێشەنگی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەدەستهێنا
کوردستان 09:26 AM - 2026-10-27 -
ترەمپ: ئاگربەست لەگەڵ ئێران بەفیڕۆدانی کات بوو
جیهان 09:05 AM - 2026-10-27 -
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
کوردستان 10:03 PM - 2026-10-26 -
لەتیف نێروەیی: یەکێتی هەمیشە ڕەخنەو ڕای جیاوازی قبوڵ بووە
کوردستان 07:38 PM - 2026-10-26 -
فێرکردنی زمانی کوردی لە ڕێگەی چوار کارامەییە سەرەکییەکەوە
بیروڕا 05:34 PM - 2026-10-26




دابەزێنە

