بۆ حوسێن عارفی مەزن
بیروڕا 11:44 AM - 2026-08-15
کەمن ئەو کەسانەی لەدوای خۆیان ناوێکی زیندو دەهێڵنەوە، حوسێن عارف
یەکێکە لەو شاکارنوسانەی بۆ هەتا هەتایە لە یادەوەریمان دەمێنێتەوە.
من لە کۆتایی حەفتاکانی سەدەی ڕابردوو حوسێن عارفم ناسی، بەتایبەتی
لەو سەردەمەی سەرنووسەری کاروان بوو، هەر جارێک بەرهەمم بۆی دەبرد دەربارەی
چیرۆکنووسین و دنیای ئەدەب کۆمەڵێک ئامۆژگاری دەکردم، هەمیشە دەیگوت دنیای
ئەدەبیات پەلەکردنی ناوێت پێویستی بە خوێندنەوەی زۆر و ماندووبوونی زۆرە.
یەکێک بوو لەو مامۆستایانەی فێری کردم ئەدەبیات چاولێکەری نییە،
پێویستی بە ڕامان و بیرکردنەوە و شەونخوونییە.
مەخابن حوسێن عارف و حوسێن عارفەکان جێیانهێشتین، کەسیش ناتوانێت ئەو
بۆشاییەی ئەوان پڕ بکاتەوە.
مامۆستای پایەبەرزم تۆ زۆر ڕێنوێنیت کردم، توانیم لە سایەی
ئامۆژگارییەکانی تۆوە ڕێچکەی تایبەتی خۆم بدۆزمەوە.
نامەکانت ئێستاش لای من پارێزراون. ماڵئاوا.. ماڵئاوا نوسەرە
دەگمەنەکەی کوردستان، ڕوحت شاد و ئاسوودە بێت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
وەفدێکی باڵای مەکتەبی راگەیاندن و هۆشیاری میدیاکارێکی دێرین بەسەردەکاتەوە
05:57 PM - 2026-10-27 -
سەرۆکی روسیا: هەڵسەنگاندن بۆ کارکردن لەگەڵ کۆمپانیا ئەمریکییەکان دەکەین
05:21 PM - 2026-10-27 -
لە سلێمانی نرخی پارکی راگرتنی ئۆتۆمبێل جێگیردەکرێت
03:28 PM - 2026-10-27 -
بەڕێوەبەری جێبەجێکاری بازرگانیی ئاسیاسێڵ خەڵاتی خانمی پێشەنگی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەدەستهێنا
09:26 AM - 2026-10-27
زۆرترین خوێنراو
-
وەزارەتی دارایی: بەزووترین کات مووچەی مانگی 10 دابیندەکرێت
کوردستان 01:20 PM - 2026-10-27 -
وەزیری رۆشنبیری: پشتیوانی مانەوە و گەشەکردنی بەشی کوردین لە بەغداد
کوردستان 01:07 PM - 2026-10-27 -
ئەمڕۆ 26هەمین خولی هەڵبژاردنی پەرلەمانی لە ئیسرائیل بەڕێوەدەچێت
جیهان 10:52 AM - 2026-10-27 -
بەڕێوەبەری جێبەجێکاری بازرگانیی ئاسیاسێڵ خەڵاتی خانمی پێشەنگی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەدەستهێنا
کوردستان 09:26 AM - 2026-10-27 -
ترەمپ: ئاگربەست لەگەڵ ئێران بەفیڕۆدانی کات بوو
جیهان 09:05 AM - 2026-10-27 -
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
کوردستان 10:03 PM - 2026-10-26 -
لەتیف نێروەیی: یەکێتی هەمیشە ڕەخنەو ڕای جیاوازی قبوڵ بووە
کوردستان 07:38 PM - 2026-10-26 -
فێرکردنی زمانی کوردی لە ڕێگەی چوار کارامەییە سەرەکییەکەوە
بیروڕا 05:34 PM - 2026-10-26




دابەزێنە

