رێککەوتننامەی مەکكە و تەرازووی هێز لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاستدا
بیروڕا 10:51 AM - 2026-08-26
رێککەوتننامەی مەکكە بۆ بەرگری هاوبەش لەنێوان سعودیە و توركیا و پاكستان، سەرەتای قۆناغێكی نوێیە بۆ رێكخستنەوەی بارودۆخی ئاسایشی ناوچەكە، نەك لەبەرئەوەی هاوپەیمانی و هەماهەنگی نێوان سێ وڵات لە چوارچێوەی پەیوەندیی دوولایەنەوە دەگوازێتەوە بۆ بەرەیەكی سەربازی ئیقلیمی فراوان كە جۆرێك سەربەخۆیی هەبێت دوور لە هەژموونی خۆرئاوا .
گرنگیی ئەم هەنگاوە لەم كاتەدا، كە هەڕەشەی ئەمنی لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاستدا زیادی كردووە، مانای تەواوی ئەوە نییە ئەم سێ وڵاتە بەتەواوی بەرەو دابڕان لە ئەمریكا یان هاوپەیمانی ناتۆ دەڕۆن، بەڵكو بە پێچەوانەوە هەوڵێكە دووبارە دابەشكردنەوەی سەرچاوەكانی هێز و ئۆپشنە ستراتیژییەكان، سعودیە خاوەنی وزەو پارەیە، پێگەی جوگرافی گرنگە، توركیا خاوەنی هێزی سەربازی پێشكەوتوو و گەورەیە و شارەزایە لە پیشەسازی بەرگری و تەكنۆلۆژیای سەربازی، پاكستانیش خاوەنی سوپایەكی راهێنراو و شارەزا و پیشەسازییەكی سەربازیی گەشەسەندووە و پەیوەندیی سەربازیی قووڵی لەگەڵ سعودیە هەیە، بۆیە یەكگرتنی هەموو ئەو بنەما گرنگانە، قورسایی و وزەیەكی گەورە و كاریگەر بە رێککەوتننامەكە دەبەخشێت، كە لایەنە سیاسییەكەی تێدەپەڕێنێت و بەرەو سیستمێكی بەرپەرچدانەوەی ئیقلیمی یەكگرتوو هەنگاو دەنێت .
رێککەوتننامەی مەكکە، گرنگییەكەی لەوەوە وەردەگرێت، كە كۆكەرەوەی توانای سێ وڵاتە و سەرچاوەی هێز و توانای جیاوازن
پارەی سعودیە و تەكنۆلۆژیای توركیا و شارەزایی سەربازی پاكستان
رێککەوتننامەی مەكە، گرنگییەكەی لەوەوە وەردەگرێت، كە كۆكەرەوەی توانای سێ وڵاتە، كە سەرچاوەی هێز و توانای جیاوازن، بەڵام دەبنە تەواوكەری یەكتر لە رووی سەربازییەوە، ریاز خاوەنی دارایی و ئابووری بەهێزە، كە دەتوانێت پارە دابین بكات بۆ پرۆژەی زەبەلاحی چەكسازی و بەرگری دابین بكات، توركیاش خاوەنی ژێرخانێكی گەورەی پیشەسازی سەربازیی پێشكەوتووە، بەتایبەتی لە بواری درۆن و سیستمی بەرگری زەمینی، پاكستانیش خاوەنی شارەزایی فراوانە لە بواری كارپێكردن و پاراستنی سیستمی سەربازی و پیشەسازی بەرگری.
بۆیە ئەگەر ئەم سێ وڵاتە بتوانن هەماهەنگی پێویست بكەن، لە بوارەكانی ئاسمانی و بەرگری و هەواڵگری و ئاڵوگۆڕی تەكنۆلۆژیا، ئەوا دەتوانن ببنە خاوەنی بڕیاری خۆیان و جۆرێك لە سەربەخۆیی بە دەستدێنن و كەمتر پشت بە یارمەتی و كۆمەكی خۆرئاوا دەبەستن .
خاڵە لاوازەكانی رێککەوتننامەكە
رێککەوتننامەكە تائێستا لە هەنگاوە سەرەتاییەكانیدایە و هیچ بنەمایەكی بەهێزی وای تێدا نییە، كە ببێت بە هاوپەیمانییەكی سەربازی تەواو وەكو هاوپەیمانی ناتۆ، زۆر پرسیار هەیە بێ وەڵامە پەیوەست بە فەرماندەیی هاوبەش و یەكخستنی ئایدیۆلۆژی سەربازی و بەستنەوەی سیستمی بەرگری ئاسمانی و میكانیزمەكانی بڕیاردان، لەكاتێكدا ئەگەر یەكێك لەو سێ وڵاتە بەر هێرش و دەستدرێژی لایەنێكی تر بكەوێت.
خاڵە ناكۆكەكانیان
دروست نییە رێککەوتننامەی مەکكە، وەكو جەمسەرێكی سەربازی دژ بە ئەمریكا یان ئێران و ئیسرائیل لێی بڕوانرێت، چونكە هەرسێ وڵاتی بەشدار بەرژەوەندییەكانیان جیاوازە، توركیا ئەندامی ناتۆیە، پاكستان بەرژەوەندی تایبەتی خۆی هەیە لەگەڵ چین و هیندستان، لەكاتێكدا سعودیە پێداگری لەسەر ئاسایشی وڵاتانی كەنداو و هەڕەشەكانی ئێران و یەمەن و ئاسایشی وزەو دەریاوانی دەكات، لەگەڵ ئەوەشدا ئەم جیاوازییانە ناتوانێت رێگر بێت لەوەی رووبەرێكی فراوان هەیە، بۆ هاریكاری لە نێوانیاندا و دەكرێت نەرمی نواندنی نێوانیان، خاڵی بەهێزی سازاننامەكە بێت، مەرج نییە لە هەموو بوارەكاندا هاوڕابن بەتایبەتی لە سیاسەتی دەرەوەدا، بەڵام كەڵك وەرگرتنیان لە تواناكانی یەكتر خاڵی بەهێزی سازانەكەیە .
سەركەوتنی ئەم پرۆژەیە، پەیوەستە بە توانای هەرسێ وڵات و بەوەی تاچ رادەیەك دەتوانن بەرژەوەندییە هاوبەشەكانیان بپارێزن، بەتایبەتی لە دۆسێ ئیقلیمییە فرە ئاڵۆزەكاندا.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
وەفدێکی باڵای مەکتەبی راگەیاندن و هۆشیاری میدیاکارێکی دێرین بەسەردەکاتەوە
05:57 PM - 2026-10-27 -
سەرۆکی روسیا: هەڵسەنگاندن بۆ کارکردن لەگەڵ کۆمپانیا ئەمریکییەکان دەکەین
05:21 PM - 2026-10-27 -
لە سلێمانی نرخی پارکی راگرتنی ئۆتۆمبێل جێگیردەکرێت
03:28 PM - 2026-10-27 -
بەڕێوەبەری جێبەجێکاری بازرگانیی ئاسیاسێڵ خەڵاتی خانمی پێشەنگی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەدەستهێنا
09:26 AM - 2026-10-27
زۆرترین خوێنراو
-
وەزارەتی دارایی: بەزووترین کات مووچەی مانگی 10 دابیندەکرێت
کوردستان 01:20 PM - 2026-10-27 -
وەزیری رۆشنبیری: پشتیوانی مانەوە و گەشەکردنی بەشی کوردین لە بەغداد
کوردستان 01:07 PM - 2026-10-27 -
ئەمڕۆ 26هەمین خولی هەڵبژاردنی پەرلەمانی لە ئیسرائیل بەڕێوەدەچێت
جیهان 10:52 AM - 2026-10-27 -
بەڕێوەبەری جێبەجێکاری بازرگانیی ئاسیاسێڵ خەڵاتی خانمی پێشەنگی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەدەستهێنا
کوردستان 09:26 AM - 2026-10-27 -
ترەمپ: ئاگربەست لەگەڵ ئێران بەفیڕۆدانی کات بوو
جیهان 09:05 AM - 2026-10-27 -
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
کوردستان 10:03 PM - 2026-10-26 -
لەتیف نێروەیی: یەکێتی هەمیشە ڕەخنەو ڕای جیاوازی قبوڵ بووە
کوردستان 07:38 PM - 2026-10-26 -
فێرکردنی زمانی کوردی لە ڕێگەی چوار کارامەییە سەرەکییەکەوە
بیروڕا 05:34 PM - 2026-10-26




دابەزێنە

