رۆژئاڤا لەنێوان لۆژیكی (هەمووی یان هیچ)
بیروڕا 09:45 AM - 2026-08-30
رۆژئاڤای كوردستان لەنێوان
لۆژیكی (هەمووی یان هیچ) یان سیاسەتی (هەنگاو بە هەنگاو)
ئەزموون و ئەنجامی زۆربەی شۆڕشەكانی گەلی كوردستان بەدرێژایی بزاڤی رزگارییخوازی گەلی كوردستان ئەو راستیە دەسەلمێنێ، كە سیاسەتی (یان هەموو ، یان هیچ) سیاسەتێكی لۆژیكی و سەركەوتوو نەبووە و دەرەنجامی بەشێكی زۆر لەو شۆڕشانەی، كە ئەو سیاسەتەیان پەیڕەو كردووە پشكی (هیچ) یان بەركەوتووە، بۆیە ئەگەر بەم پێوەرە هەڵسەنگاندن بۆ رێككەوتنی رۆژئاوای كوردستان لەگەڵ حكومەتی دیمەشق بكەین، ئەوا بەچاوی رەخنەوە هەڵسەنگاندنی بۆ ناكەین، بەڵكو بە چاوی سیاسەتی واقیعبینی و لەسەر بنەمای بڕوابوون بە خەباتی (هەنگاو بەهەنگاو) هەڵسەنگاندنی بۆ دەكەین، چونكە رۆژئاوای كوردستان تەنها دوو بژاردە لەبەردەمیدایە:
بژاردەی یەكەم: پەیڕەوكردنی سیاسەتی (گەمەی سفری) واتە (یان هەمووی یان هیچ)، كە ئەمەش پێویستی بە كۆمەڵێك رەگەزی ناوخۆیی، ئیقلیمی و نێودەوڵەتی هەیە، كە لەئێستادا ئەو رەگەزانە لە بەرژەوەندی حكومەتی دیمەشقدایە نەك كورد، بۆیە ئەگەر كورد ئەم بژاردەیە هەڵبژێرێت ئەوا بە مایەپوچی لێی دەردەچێت و رەسیدەكەی لە (سفر) نزیك دەبێتەوە.
بژاردەی دووەم: (گەمەی نا (سفری)، كە لەسەر بنەمای لۆژیكی ئەوەی مومكینە و لەتوانادایە بەدەست بێنێت، ئەم بژاردەیە دروستترە و كۆمەڵێك ماف بۆ كورد فەراهەم دەكات و هەڵبژاردنی ئەم بژاردەیە لەلایەن ژەنەراڵ (مەزڵوم عەبدی) یەوە، لەئەنجامی سودوەرگرتن بووە لە ئەزموونی شۆڕشەكانی دیكەی گەلی كوردستان و لەو راستییە گەیشتووە، كە خەباتی سیاسی نابێ تەنها بۆ یەك كارت و لەیەك قۆناغ كۆبكاتەوە، بۆچی؟ چونكە ئەزموونی مێژوویی پێمان دەڵێت، كە رێككەوتن لەپێناو مسۆگەركردنی بەشێك لە مافە نەتەوەییەكان زۆر ژیرانەتر و باشترە لە بژاردەی رەتكردنەوەی رێككەوتن و لەدەستدانی هەموو شتێك كە دەبێتە هۆی:
ـ لەدەستدانی پشتگیریی نێودەوڵەتی
ـ زیادبوونی هەڕەشە دەرەكی و ناوخۆییەكان
ـ دروست بوونی بۆشایی ئەمنی
ـ چارەسەرنەكردنی پرسی سەدان هەزار ئاوارە و چەندان كێشەی دیكەی ئیداری و خزمەتگوزاری و بەردەوامبوونی مەترسی لەسەر ژیان و ماڵی هاووڵاتیانی كورد.
ـ چارەسەرنەكردنی كێشەی رەگەزنامە، كە تا ئێستاش بەشێك لە كورد لە خاوەنداری و موڵكداری بێ بەشە.
بۆیە بژاردەی دووەم وەك نەخشەرێگای ئەم قۆناغە كەوتە بواری جێبەجێكردنەوە و شێوازی خەباتی چەكداری كۆتایی پێدێت و قۆناغی خەباتی پەرلەمانیی و یاسایی و دەستوری دەست پێدەكات و دەرفەت بۆ هەموو ئەو لایەنە سیاسیانەی رۆژئاوای كوردستانیش دەڕەخسێنێ كە بەشدار نەبوون لە خەباتی چەكداریدا، بتوانن بەشداری لە خەباتی نوێدا بكەن و بەمەش ئەوەی لەتوانایاندا بوو لەم قۆناغە بۆ گەلی كورد لە سوریا فەراهەمی بكەن كە ئەمەش دەرفەت دەڕەخسێنێ بەو ئامانجانە بگەین:
ـ بەرەسمیكردنی ناساندنی زمانی كوردی شانبەشانی زمانی عەرەبی لەو وڵاتە، ئەمە خەونێكی لەمێژینەی گەلی كورد بوو لەو وڵاتە، كە دەیان ساڵە چاوەڕوانی ئەو رۆژەیان دەكرد.
ـ بەرەسمیكردنی پرۆسەی پەروەردە و خوێندن لەناوچە كوردییەكانی ئەو وڵاتە، ئەمە بەدیهێنانی مافێكی رەوای گەلی كورد بووە لەو وڵاتەی، كە پێشتر تەنانەت وەكو هاووڵاتی مامەڵەیان لەگەڵ بەشێكی زۆر لە كوردانی سوریا نەدەكرد.
ـ بەشداریكردنی كورد لە حكومەتی ناوەندیدا لەسەر بنەمای نەتەوەیی.
ـ دیاریكردنی پشكێك لە ئەندامانی ئەنجومەنی نیشتمانی ئەو وڵاتە لەسەر بنەمای نەتەوەیی بۆ كورد.
ـ لەرووی سەربازیشەوە، رێكەوتنەكە بەمانای چەكدانان نایەت بەڵكو ئەو چەكانەی، كە شۆڕشیان پێكردووە، لەژێر ناونیشانێكی نوێ بەشانی شۆڕشگێرانەوە دەمێننەوە و دەبنە بەشێك لە سوپای ئەو وڵاتە، بەڵام چارەسەركردنی پرسێكی ئاڵۆز و هەستیاری وەكو پرسی كورد لەو وڵاتە، بەدڵنیاییەوە بێ كەم و كوڕی نابێت و لەئاست خواستی گەلی كورددا نابێت، بۆیە ئاساییە رەخنەی لێ بگرێت، ئەوەی نائاساییە ئەوەیە دەنگێك هەبێت رێككەوتنەكە بەتەواوەتی رەتبكاتەوە و لەكاتێكدا كە هیچ بەدیلێكی باشتری پێ نەبێت بۆ ئەو پرسە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
وەفدێکی باڵای مەکتەبی راگەیاندن و هۆشیاری میدیاکارێکی دێرین بەسەردەکاتەوە
05:57 PM - 2026-10-27 -
سەرۆکی روسیا: هەڵسەنگاندن بۆ کارکردن لەگەڵ کۆمپانیا ئەمریکییەکان دەکەین
05:21 PM - 2026-10-27 -
لە سلێمانی نرخی پارکی راگرتنی ئۆتۆمبێل جێگیردەکرێت
03:28 PM - 2026-10-27 -
بەڕێوەبەری جێبەجێکاری بازرگانیی ئاسیاسێڵ خەڵاتی خانمی پێشەنگی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەدەستهێنا
09:26 AM - 2026-10-27
زۆرترین خوێنراو
-
وەزارەتی دارایی: بەزووترین کات مووچەی مانگی 10 دابیندەکرێت
کوردستان 01:20 PM - 2026-10-27 -
وەزیری رۆشنبیری: پشتیوانی مانەوە و گەشەکردنی بەشی کوردین لە بەغداد
کوردستان 01:07 PM - 2026-10-27 -
ئەمڕۆ 26هەمین خولی هەڵبژاردنی پەرلەمانی لە ئیسرائیل بەڕێوەدەچێت
جیهان 10:52 AM - 2026-10-27 -
بەڕێوەبەری جێبەجێکاری بازرگانیی ئاسیاسێڵ خەڵاتی خانمی پێشەنگی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەدەستهێنا
کوردستان 09:26 AM - 2026-10-27 -
ترەمپ: ئاگربەست لەگەڵ ئێران بەفیڕۆدانی کات بوو
جیهان 09:05 AM - 2026-10-27 -
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
کوردستان 10:03 PM - 2026-10-26 -
لەتیف نێروەیی: یەکێتی هەمیشە ڕەخنەو ڕای جیاوازی قبوڵ بووە
کوردستان 07:38 PM - 2026-10-26 -
فێرکردنی زمانی کوردی لە ڕێگەی چوار کارامەییە سەرەکییەکەوە
بیروڕا 05:34 PM - 2026-10-26




دابەزێنە

