بۆچی یادكردنەوەی 31ی ئاب؟
بیروڕا 09:27 PM - 2026-08-30
ـ یادكردنەوەی 31ی ئابی ساڵی 1996، بۆ ئەوە نییە كە میدیای یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بەهەمان شێوەی سەردەمی رۆژی رووداوە ناخ هەژێنەكە پەیامەكانی خۆی دژی پارتی بڵاو بكاتەوە و زامەكە زیاتر بكولێنێتەوە.
ـ هەروەك بۆ ئەوە نییە كە میدیای پارتی دیموكراتی كوردستان لەم یادە تاڵەدا هاوشێوەی رۆژی هاتنی هێزەكانی رژێم بۆ ناو شاری هەولێری پایتەخت پاكانە بۆ كارەساتەكە بێنێتەوە و هەڕەشەی زیاتر بكات.
ـ بەهەمان شێوە یادكردنەوەكە بۆ ئەوە نییە حزب و لایەنە سیاسییەكانی دیكەی كوردستانی و عیراقی كە لەو رۆژەدا لەناو شاری هەولێر بوونەتە ئامانجی پەلامارەكانی سوپای رژێمی ئەوسای عیراقی وەكو (لایەنەكانی ئۆپۆزسیۆنی عیراقی، پەكەكە، حزبی سوسیالیستی كوردستان، حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان، حزبی شیوعی، بزوتنەوەی دیموكراتخوازانی كوردستان، پارتی پارێزگارانی كوردستان) و ئەوانی دیكە، زەنگی تۆڵەسەندنەوە لێبدەن.
ـ بەڵكو بۆ ئەوەیە كە یادی شەهیدان و بێ سەروشوێنكراوەكانی ئەو رۆژە بكرێتەوە و سەری رێز و نەوازش بۆ گیانی پاكیان نەوی بكرێت.
ـ هەورەك یادكردنەوەكە بۆ ئەوەیە كە نەوەی ئێستا و نەوەی داهاتوو وەكو وانەیەكی مێژوویی لە یەكێك لە رۆژە تاڵەكانی مێژوویی گەلەكەیان ئاشنا ببن.
ـ بۆ ئەوەیە كە خەڵكی كوردستان بەگشتی و حزب و لایەنە سیاسییەكانی كوردستان بەتایبەتی باشتر لەو راستییە بگەن كە ناكۆكییەكان چەندە زۆر و ئاڵۆز و گەورە و بەگرێبن، چارەسەرەكە تەنها و تەنها لەرێی دانوستان و سازانەوە دەكرێت و بەدەر لەوە بەكارهێنانی هەر كارتێكی دیكە، بەتایبەتی كارتی دەرەكی دەرەنجامێك بەدوای خۆیدا دەهێنێتەوە كە بۆ هەتاهەتایە زامێك بەجێدێڵێت و شوێنەواری بەكارهێنانی ئەو كارتە بەسەر هەموو لایەكەوە دەمێنێتەوە.
ـ یادكردنەوەكە بۆ ئەوەیە كە هەموو لایەنەكان لەو راستییە بگەن هەمیشە خەڵكانێكی دەرەكی ئامادەن بۆ وەشاندنی گورزێكی گورجبڕ لە هەرێمی كوردستان و چاوەڕوانی داگیرساندنی گڵۆپی سەوز دەكەن.
ـ یادكردنەوەی رووداوە ناسۆر و كارەساتە جەرگبڕەكان لە زۆربەی ئەزموونی گەلاندا، بۆ تۆڵەسەندنەوە و چاندنی رق و كینە نیە، بەڵكو وەكو وانەیەكی مێژوویی بۆ ئەوەیە كەسانی ئەكادیمی و ناوەندەكانی توێژینەوە لەرێگەی راڤەكردنی ئەو رووداوانەوە مەترسییەكانی بخەنە ڕوو، هەروەك بگەن بە دەرەنجامێكیش كە بتوانن رێگری لە دووبارەبوونەوەی ئەم جۆرە كارەساتانە بگرن.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
وەفدێکی باڵای مەکتەبی راگەیاندن و هۆشیاری میدیاکارێکی دێرین بەسەردەکاتەوە
05:57 PM - 2026-10-27 -
سەرۆکی روسیا: هەڵسەنگاندن بۆ کارکردن لەگەڵ کۆمپانیا ئەمریکییەکان دەکەین
05:21 PM - 2026-10-27 -
لە سلێمانی نرخی پارکی راگرتنی ئۆتۆمبێل جێگیردەکرێت
03:28 PM - 2026-10-27 -
بەڕێوەبەری جێبەجێکاری بازرگانیی ئاسیاسێڵ خەڵاتی خانمی پێشەنگی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەدەستهێنا
09:26 AM - 2026-10-27
زۆرترین خوێنراو
-
وەزارەتی دارایی: بەزووترین کات مووچەی مانگی 10 دابیندەکرێت
کوردستان 01:20 PM - 2026-10-27 -
وەزیری رۆشنبیری: پشتیوانی مانەوە و گەشەکردنی بەشی کوردین لە بەغداد
کوردستان 01:07 PM - 2026-10-27 -
ئەمڕۆ 26هەمین خولی هەڵبژاردنی پەرلەمانی لە ئیسرائیل بەڕێوەدەچێت
جیهان 10:52 AM - 2026-10-27 -
بەڕێوەبەری جێبەجێکاری بازرگانیی ئاسیاسێڵ خەڵاتی خانمی پێشەنگی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەدەستهێنا
کوردستان 09:26 AM - 2026-10-27 -
ترەمپ: ئاگربەست لەگەڵ ئێران بەفیڕۆدانی کات بوو
جیهان 09:05 AM - 2026-10-27 -
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
کوردستان 10:03 PM - 2026-10-26 -
لەتیف نێروەیی: یەکێتی هەمیشە ڕەخنەو ڕای جیاوازی قبوڵ بووە
کوردستان 07:38 PM - 2026-10-26 -
فێرکردنی زمانی کوردی لە ڕێگەی چوار کارامەییە سەرەکییەکەوە
بیروڕا 05:34 PM - 2026-10-26




دابەزێنە

