هەڵبژاردنەكانی سوید چارەنوسسازە بۆ سوسیال دیموکرات و پەناهەندەكان
بیروڕا 12:17 PM - 2026-09-02
لەگەڵ نزیكبوونەوەی وادەی هەڵبژاردنەكانی وڵاتی سوید، بانگەشەی پارت و
لایەنە سیاسیە كان گڕوتینی زیاتری بەخۆوە بینیوە بەتایبەتی سۆسیال دیموكراتەكان و
هاوپەیمانەكانیان هەڵمەتی فراوان و چڕتربەڕێوە دەبەن و ئەم هەڵبژاردنە
بەچارەنوسساز بۆ داهاتووی وڵاتەكەیان ناودەبەن، ئەمە جگە لەڕەوەندی كوردی و بەشێكی
زۆری پەناهەندەكانی ئەم وڵاتە كە سەرنەكەوتنی سۆسیال دیموكرات و هاوپەیمانەكانی بۆ
بەڕێوەبردنی وڵات لەڕێگەی زۆرترین دەنگی پەرلەمان و ئەنجومەنی هەرێمەكان و
ئەنجومەنی شارو كۆمونەكان بەمەترسی بۆ دواڕۆژی وڵاتەكە وەسف دەكەن و بە چوار ساڵی
پڕ لە گۆڕانكاری بنچینەیی و دژ بە چەپەكان و پەناهەندەكان و داهاتوی وڵات وەسف
دەكەن.
هەرچەندە ماوەی چەند ڕۆژێكە پڕۆسەی هەڵبژاردنەكان دەستیپێكردوە، بەڵام
هەڵبژاردنی گشتی وڵاتی سوید بڕیارە لە ڕۆژی 13ی9ی2026،بەڕێوەبچێت كە بۆ ئەم خولەی
هەڵبژاردن 165 حزب و پارتی سیاسی كێبڕكێ دەكەن بۆ بردنەوەی زۆرترین كورسی پەرلەمان
كە پەرلەمانی سوید لە 349 كورسی پێكدێت و 173 لایەن و پارتی سیاسی بۆ هەرێمەكان و 380
پارتی سیاسی بۆ كۆمۆنەكان كاندیدیان هەیە.
هاوکات، ژمارەیەكی زۆری كوردیش خۆی كاندیكردوە بۆ هەرسێ هەڵبژاردنەكەی
وڵاتی سوید، بەتایبەت لەڕیزی سوسیال دیموکرات.
لە سوید سێ هەڵبژاردن بەڕێوە دەچێت
یەکەم: هەڵبژاردنی
پەرلەمان :ئەمە
گرنگترین هەڵبژاردنە، دەنگدەر دیاری دەکات کە 349 ئەندامی پەرلەمان کێ بن و لە
ئەنجامدا کام لایەن دەتوانێت حکومەت پێکبهێنێت.
دووەم: هەڵبژاردنی
هەرێم: لێرەدا
دەنگدەر دەنگ دەدات بۆ ئەو حزب و کاندیدانەی کە کاروباری هەرێمەکەی بەڕێوە دەبەن، کە گرنگترین بوارەکانی بریتی دەبێت لە نەخۆشخانە
و تەندروستی و گواستنەوەی
گشتی و گەشەپێدانی
هەرێم .
سێیەم: هەڵبژاردنی
شارەوانی: ئەمە
زیاتر پەیوەندی بە شار و ناوچەی كەسی دەنگدەرەوە هەیە، زیاتر گرنگی دەدرێت بە لایەنی قوتابخانە و
پەروەردە،خانووبەرە
و پلاندانانی شارو خاشاک و ژینگەو خزمەتگوزاریی کۆمەڵایەتی و ڕێگا و خزمەتگوزارییەکانی شارەوانی.
لەئێستادا هەشت حیزب ئەندامیان
هەیە لە پەرلەمانی سوید ئەوانیش، بریتین لە سۆسیال دیموکراتەکان،دیموکراتەکانی
سوید،مۆدێراتەکان، حزبی ناوەند،حزبی چەپ،دیموکراتە مەسیحییەکان، حزبی ژینگە، لیبەراڵەکان، کە ئەم حزبانە دابەش
بون بەسەر دو ناوەند و جەمسەردا ئەوانیش چەپ و ڕاستن.
دیموکراتەکانی سوید، بە گشتی بەحزبێکی ڕاستی نەتەوەیی-دادەنرێت و
هاوكاری حکومەتی ئێستای وڵاتی سوید دەكات، بەڵام خۆی ئەندامی حکومەت نییە پشتگیری
کەمکردنەوەی کۆچ و پەنابەری یان توندکردنەوەی یاساکان دەكات و بەرنامەو هەوڵەكانی
لەلایەن پەناهەندەكانەوە بەمەترسی دەزانرێت بۆ داهاتوی مانەوەو ژیانیان لەم
وڵاتەدا، چونكە لەئێستادا ڕاستڕەوەكان لە لوتکەی دەسەڵاتدان و چەندین بڕیاریان دژ
بە پەناهەندەكان دەركردوەو لە پەرلەمانیش دەنگیان لەسەر داوەو سوسیال دیموكرات و
چەپە هاوپەیمانە ئۆپۆسزیۆنەكان نەیان توانیوە ڕێگرییان لێبكەن، هەر بۆیە چەپەكان و
هاوپەیمانەكانی بەگرنگیەكی زۆرەوە لەم هەڵبژاردنە چارەنوسسازە دەڕوانن و پەڕۆشن بۆ
گەڕانەوەی سوسیال دیموكراتەكان و هاوپەیمانەكانی بۆ لوتکەی دەسەڵات و بەڕێوە بردنی
وڵات.
لەم هەڵبژاردنەداو بەپێی دوایین ئامارو زانیاری دەزگای هەڵبژاردنی
سوید هەشت ملیۆن و 46 هەزار و 725 کەس مافی دەنگدانی هەیە هەروەها وڵاتی سوید
دابەشكراوە بەسەر 290 كۆمۆن و 21 هەرێم كە 54 هەزار و 212 كاندید خۆیان پاڵاوتوە
بۆ هەڵبژاردنەكان.
مەبەستمە لێرەدا تیشك بخەمەسەر بابەتێكی گرنگ ئەویش ئەمەیە، ئەگەر ڕاست ڕەوەكان كە بەگروپی ڕێكەوتننامەی Tidö ناسراون
و حكومەتی سویدیان پێكهێناوە لەئێستادا سەربكەونەوەو جارێكی دیكە بتوانن حكومەتی
سوید بگرنە دەست، ئەوا پیلانێكی بەرنامە بۆ داڕێژراوی توندیان بۆ گۆڕینی دەستوری
سویدو زۆر بابەتی گرنگ و پەیوەست بە داهاتوی پەنابەران هەیە كە گرنگترینیان
دەیانەوێت كۆچ و پەنابەران كۆنتڕۆڵ و سنوردار بكرێت و یاسای سەختتر بۆ تاوان و
گروپە چەکدارەکان جێ بەجێ بكەن و مەرجی سەختتر بۆ هاووڵاتیبوون دابنێن، هەروەها لەئەگەری
سەركەوتنی سۆسیال دیموكراتەكان و هاوپەیمانەكانی واتا ئەگەر ئۆپۆزسیۆن بە
سەرکردایەتی سۆسیال دیموکراتەکان سەرکەوتوو بێت، گرنگی زیاتر دەدرێت بەخزمەتگوزارییەکانی
دەوڵەت، تەندروستی و قوتابخانە، پشتگیری
خێزان و کرێکاران، کەمکردنەوەی
جیاوازییە کۆمەڵایەتییەکان كە ئەم خاڵانەش خاڵی بنەڕەتین بۆ وڵاتێكی وەك سوید كە
سويد 100 ساڵە مافی دەنگدانی گشتی هەیە، هەر بۆیە ڕەوەندی كوردی و بەشێكی زۆر
لەپەناهەندەكان و سۆسیال دیموكراتەكان و هاوپەیمانەكانی بۆ پاشەكشێ نەكردنی
دیموكراسی و لاواز نەبونی و كەمكردنەوەی جیاوازی چینایەتی لەم وڵاتەدا داوای زۆر
ترین ڕێژەی دەنگدان و لەناویشیدا دەنگ بە كاندیداكانی سۆسیال دیموكراتەكان دەكەن.
هەربۆیە دەبینین لەم هەڵبژاردنەو بەدرك كردن بەمەترسیەكانی
سەرنەكەوتنیان لەسەر ئایندەی دیموكراسی لەم وڵاتەدا، سۆسیال دیموكراتەكان لەم
هەڵبژاردنەداو بەشێوازێكی دیارو لەئاستی باڵادا بە رەسمی داوای پشتیوانیان لە
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و دەستەخوشكیان كرد كە پشتگیریان لێبكەن و بانگەشەیان
بۆ بكەن .
ئەوەی مەبەستمە تۆی خوێنەری بەڕێز ئاشنا بیت كەدڵنیام بەلاتەوە گرنگ و
جێی بایەخە بیزانیت ئەوەیە كە ناوەندی دەرەوەی یەكێتی بەشدارییەكی دیارو كاریگەری
هەبوەو زۆر كوردستانیانە و كوردانە و دور لەئایدۆلۆژی حزبایەتی و فكری و ناوچە و
عەشیرەتگەرێتی پشتگیری لە هەموو كاندیدە كوردەكان كردوەو لە زۆربەی زۆری هەرێم و
كۆمۆن و شارەكانی سوید هەڵمەتی فراوانی گەڕان و بەسەر كردنەوەو كۆڕو كۆبونەوەی بۆ
ڕەوەندی كوردی ڕێكخستوەو لەكۆڕو كۆبونەوەو دیدارو بەسەر كردنەوەو كەمپەینەكانی
بانگەشەی هەڵبژاردندا بەشدارێكی كارا بوەو داوای دەنگدانی بە لیستی سۆسیال
دیموكراتەكان و كاندیدە كوردەكان كردووە بە بێجیاوازی ئایدەلۆژی حزبی و ناوچەیی
ئەمەش مایەی دڵخۆشی و سوپاس گوزاری سۆسیال دیموكراتەكان و ڕەوەندی كوردبوو لە
وڵاتی سوید كە بەدرك كردن بە مەترسیەكانی سەر دیموكراسی یەكێتی كوردانە پەیامێكی
كوردستانی بۆ هەمووان هەیە و جیاوازی ناكات لەنێوان كوردانی هەر پێنج پارچەكەی
كوردستان و كار بۆ سەرخستنی سۆسیال دیموكرات و كاندیدانی كورد بەبێ جیاوازی
لەهەموو شارەكانی سوید دەكات.
ئەمەش لەكاتێكدایە، سوید
بەیەکێك لە وڵاتە پێشکەوتووەکانی باکوری ئەوروپا (لە ناوچەی سكەندەناڤیا)و حزبی
سۆسیال دیموکرات (Socialdemokraterna) یەکێکە
لە کۆنترین و بەهێزترین حزبەکانی ئەو وڵاتە کە ڕۆڵێکی گەورەی هەبووە لە دروستکردنی
سیستەمی خۆشگوزەرانی و ئابوورییدا لەم وڵاتەداو پشتگیری لە دادپەروەریی
کۆمەڵایەتی، باشترکردنی خزمەتگوزارییە گشتییەکان و ڕەخساندنی دەرفەتی یەکسان بۆ
هەمووان دەكات
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
11:57 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامهزراندنی كهناڵی دایكدا
09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:00 AM - 2026-09-11 -
سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال: راپەڕین خاڵی سەرکەوتنی شۆڕشی نوێ بوو
07:34 PM - 2026-09-10
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 -
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
عیراق 05:24 PM - 2026-09-11 -
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
جیهان 12:15 PM - 2026-09-11 -
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
عیراق 11:57 AM - 2026-09-11 -
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
جیهان 10:05 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامهزراندنی كهناڵی دایكدا
کوردستان 09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:00 AM - 2026-09-11 -
سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال: راپەڕین خاڵی سەرکەوتنی شۆڕشی نوێ بوو
کوردستان 07:34 PM - 2026-09-10


.png)

دابەزێنە

