(رۆژی گەشی شەشی ئەیلول)
بیروڕا 04:38 PM - 2026-09-06
مامۆستای کۆچکردوو مامۆستا مەحموودی مەلا عززەت، پێنجەمین سەرنووسەری
رۆژنامەی کوردستانی نوێ و هەروەها مێژوونووسی کورد کە کتێبی ڤەکۆلین و چەند بەرگی
کتێبی دیکۆمنتاری لەسەر کۆماری کوردستان هەیە. هەمیشە دەیگوت (هەقە بەیادی رۆژی
شەشی ئەیلولی 1930 بڵێێن رۆژی گەشی شەشی ئەیلول ، چونکە لەو رۆژە خوێنی گەشی
شەهیدانی راپەرینی سلێمانی بۆ ئازادی کوردستان رژاوە. بۆ دەبێ بڵێین رۆژی رەش ؟ )
تەقریبەن وتارێکی هاوبەشمان بەو ناوەرۆکە لە کوردستانی نوێ بڵاوکرۆتەوە کە دیدی
دوو نەوەی نووسەرانی دیکلەمە کردووە. نەوەی دێرینی خەبات کە مامۆستا مەحموود
نوێنەرایەتیانە و نەوەی شاگردی تفلی دەبستان، بە قەولی شێخ رەزای تاڵەبانی، کە لە
شوێنی هەجووا پێی وتوین (ئەولادی ئەم عەسرە). قەینا هەرچی لە حەبیبەوە بێت زەبیبە
بە هەچووی قەومی جەباریشەوە.
رۆژی گەشی شەشی ئەیلول هەروەها بۆتە ئیلهامی شیعری مامۆستا گۆران کە
کارەکتەری هەڵۆ بەگی بەرهەمێناوە و بۆتە ئیلهامی بەشیرستی بەهەشتی کامیل ژیر کە
لەشیعرێکی تردا کارەکتەری شەهید عەولە سیسی لا واندۆتەوە. شاعیر و ئەدیبی تریش لەم
رەوتە بەگوزارشتی جاران ( ئەسپی خۆیان تاوداوە)
مامی تیئوریزەکردنی ئەدەبیاتی هاوچەرخی کوردایەتیش، مام جەلال، بە
وردی و بە قووڵی لەسەر ئەم وەرچەرخانی خەباتە دواوە کە بووە مایەی گوێزانەوەی
تێکۆشانی میللی لە شۆرشی شاخەوە بۆ راپەڕینی شارەکان.
ئەم کارەی هونەرمەند ئاکۆ غەریب تابلۆیەکی گەشە لەسەر ئەو رۆژە گەشە.
کاک ئاکۆ کە دوو ساڵە بە شانازییەوە ئەم تابلۆ جوانە لە واڵی خۆی دادەنێتەوە،
دەزانم ئەگەر دەرفەتی هەبێت وردە وردە هەموو واقیعەی کەربەلاکانی کورد لە پێناو
رزگاری و ماف و دادی کوردستانیدا دەکاتە ریزە تابلۆی درەوشانەوەی مێژووی شارە
حەیاتەکە و گشت مێژووی کوردستان.
دەسا خوایە بەڵکو دەرفەت و تەندروستی باشی پێ بدەیت تا فڵچە و رەنگ
مێژووی خوێن و رەنجی جاران بنووسێتەوە. تا ئەوانەش هاندەری پارێزگاری و گەشەداری
داهاتوومان بێت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
وەفدێکی باڵای مەکتەبی راگەیاندن و هۆشیاری میدیاکارێکی دێرین بەسەردەکاتەوە
05:57 PM - 2026-10-27 -
سەرۆکی روسیا: هەڵسەنگاندن بۆ کارکردن لەگەڵ کۆمپانیا ئەمریکییەکان دەکەین
05:21 PM - 2026-10-27 -
لە سلێمانی نرخی پارکی راگرتنی ئۆتۆمبێل جێگیردەکرێت
03:28 PM - 2026-10-27 -
بەڕێوەبەری جێبەجێکاری بازرگانیی ئاسیاسێڵ خەڵاتی خانمی پێشەنگی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەدەستهێنا
09:26 AM - 2026-10-27
زۆرترین خوێنراو
-
وەزارەتی دارایی: بەزووترین کات مووچەی مانگی 10 دابیندەکرێت
کوردستان 01:20 PM - 2026-10-27 -
وەزیری رۆشنبیری: پشتیوانی مانەوە و گەشەکردنی بەشی کوردین لە بەغداد
کوردستان 01:07 PM - 2026-10-27 -
ئەمڕۆ 26هەمین خولی هەڵبژاردنی پەرلەمانی لە ئیسرائیل بەڕێوەدەچێت
جیهان 10:52 AM - 2026-10-27 -
بەڕێوەبەری جێبەجێکاری بازرگانیی ئاسیاسێڵ خەڵاتی خانمی پێشەنگی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەدەستهێنا
کوردستان 09:26 AM - 2026-10-27 -
ترەمپ: ئاگربەست لەگەڵ ئێران بەفیڕۆدانی کات بوو
جیهان 09:05 AM - 2026-10-27 -
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
کوردستان 10:03 PM - 2026-10-26 -
لەتیف نێروەیی: یەکێتی هەمیشە ڕەخنەو ڕای جیاوازی قبوڵ بووە
کوردستان 07:38 PM - 2026-10-26 -
فێرکردنی زمانی کوردی لە ڕێگەی چوار کارامەییە سەرەکییەکەوە
بیروڕا 05:34 PM - 2026-10-26




دابەزێنە

