riklam

35 ساڵ لە خزمەتی دەنگ و ڕاستیدا

بیروڕا 04:11 PM - 2026-09-10
عیماد ئەحمەد

عیماد ئەحمەد

بەبۆنەی یادی 35 ساڵەی دامەزراندنی تەلەفزیۆنی گەلی کوردستانەوە، گەرمترین پیرۆزبایی پێشکەش بە بەڕێوەبەرایەتی، کارمەندان و هەموو ئەو کەسانە دەکەم کە بە وشە و وێنە، خزمەتی ڕاستی و ئازادییان کردووە.

ئەم تەلەفزیۆنە تەنها دامەزراوەیەکی ڕاگەیاندن نەبووە؛ بەڵکو دەنگی خەبات، ئاوێنەی قوربانییەکانی گەلی کوردستان و هەڵگری ڕێبازی نیشتمانی و دیموکراتیی یەکێتی بووە؛ ئەو ڕێبازەی لەسەر بنەمای ئازادی، دادپەروەری، پێکەوەژیان و پاراستنی مافە ڕەواکانی گەلەکەمان دامەزراوە.

ئەمڕۆ، لەبەردەم ئاڵنگارییەکانی هەرێمدا، پێویستە ڕاگەیاندن پردی گفتوگۆ بێت، نە دیواری ناکۆکی؛ پەیامی ئاشتی بگەیەنێت و خزمەت بە یەکڕیزی، چارەسەری دەستووریی کێشەکان و بنیاتنانی داهاتوویەکی ئارام و گەشەسەندوو بکات.

ڕۆڵی تەلەفزیۆن لە پەروەردەکردنی نەوەی نوێدا، تەنها گواستنەوەی هەواڵ نییە؛ بەڵکو دروستکردنی هۆشیاری، پاراستنی ناسنامە و فێرکردنی ڕێزگرتن لە جیاوازی و بەرپرسیاریی نیشتمانییە.

یادی 35 ساڵەی دامەزراندنی تەلەفزیۆنی گەلی کوردستان پیرۆز بێت؛ بە هیوای ئەوەی هەمیشە دەنگی ڕاستی، پەنجەرەی ئومێد و چرای ڕێگای نەوەکانی داهاتوو بێت.


PUKMEDIA

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket