خوێندنی کوردی و ناسنامەی عەرەبی
بیروڕا 11:06 AM - 2026-09-30
رازیبوونی ئەحمەد شەرع بەوەی لە ناوچە زۆرینە کوردییەکان، زمانی رەسمیی خوێندن، کوردی بێت، هەنگاوێکی باش و گرنگە، بەڵام لەوەیش گرنگتر بوون و هەن، جێبەجێکردنیشیان لەم قۆناغەدا زۆر ئەستەمە.
پێش هەر شتێک هەبوونی سوریایەکی ناوەندی و هەڵوەشاندنەوەی کانتۆن یان بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر، کەوا کورد زۆرینە بوو تیایدا شکستە لەم قۆناغەدا، بەڵام وەکو دەوترێت بۆ دەربازکردنی کورد و ناوچە کوردییەکان بوو لە شەڕێکی نابەرانبەر کە زیانی زیاتری بۆ کورد هەبوو.
بەپێی ئەو مەرسومەی قۆناغی راگوزەر، کە ئەحمەد شەرع ئیمزای لەسەر کردووە و بۆ پێنج ساڵە، سووریا بە کۆماری عەرەبیی سوریا دانراوە، رەنگە دڵخۆشییەک هەبێ سەبارەت بەوەی ئەوە دەستوور نییە و دەکرێ گۆڕانکاریی لەو ناوەدا بکرێت، بەڵام فاکت و حەقیقەت ئەوەیە ئەو مەرسومە بنەما و پرەنسیپە سەرەکییەکانی دەستووری هەمیشەییە و لەگەڵ بەهێزتربوونی زیاتری هێزە باڵادەستەکان و زیاتر خۆگرتنی سوریا و دەسەڵاتەکەی شەرع، دواتریش ئەگەر هەر دیموکراسی پەیڕەو بکرێت و ببێتە زۆرینە و کەمینە، ئەوا هەر لە رێگەی دەنگدانەوە ئەو (کۆماری عەرەبیی سووریا)یە جێگیر دەکرێت.
سوریای دوای ئەسەدی باوک و کوڕ، بەهۆی دەیان هۆکار و رێگریی، پلان و پیلانی ناوخۆیی و دەرەکی و تەنانەت نێودەوڵەتیشەوە دەرفەتی بە کورد نەدا ئەو دەستکەوتانەی بەدەستیهێنابوو، چوارچێوەیەکی دەستووری وەربگرێت، بەڵکوو پلانەکانی سەر کورد سەریانگرت و دەستکەوتەکان لەدەستچوونەوە، لەگەڵ ئەوەی هێشتا مەترسیی گەورەتریش بۆ سەر کورد ماون.
راستە خوێندن بە زمانی کوردی گرنگە، بەڵام ئەوە ئاماژەی باشبوونی بارودۆخی کورد نییە لە سوریا، لە سەردەمی رژێمی بەعسدا لە عیراق زمانی كوردی دەخوێندرا، رۆژنامە و گۆڤاری کوردی و تەنانەت تەلەڤزیۆن و رادیۆی کوردییش هەبوون، بەڵام بەعس لە بەرژەوەندیی خۆی بەکاری دەهێنان و هەر لەو قۆناغەیشدا کورد جینۆساید دەکرا بە بەرچاوی هەموو جیهانەوە.
خەباتی کورد لەسەر هەموو ئاستەکان گرنگن، زمان دەرفەتێکی باش بۆ گەشەی کەلتوری و مانەوەی نەتەوە دەڕەخسێنێت، بەڵام ئەگەر ژینگەی سیاسیی یارمەتیدەری بێت، نەک بە کوردی مێژووی ئایین و نەتەوەکانی دیکە بخوێنرێ و داستان و ئەفسانەکانیان بە منداڵی کورد لەبەر بکەن، لە بارودۆخی وادا یەکگرتوویی کورد زامنی گەشەکردن و مانەوەیە، بەشداریی سیاسیی کاریگەر، دروستکردنی ژێرخانی ئابووری، گەشەپێدانی هۆشیاریی نەتەوەیی، هەبوونی رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی تەواو گرنگن. قۆناغی راگوزەر بۆ خۆسازدانەوە و گەڕێکی دیکەی ململانێیە لە داهاتوودا، کورد نابێت ئەمە بەهەند وەرنەگرێت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
وەفدێکی باڵای مەکتەبی راگەیاندن و هۆشیاری میدیاکارێکی دێرین بەسەردەکاتەوە
05:57 PM - 2026-10-27 -
سەرۆکی روسیا: هەڵسەنگاندن بۆ کارکردن لەگەڵ کۆمپانیا ئەمریکییەکان دەکەین
05:21 PM - 2026-10-27 -
لە سلێمانی نرخی پارکی راگرتنی ئۆتۆمبێل جێگیردەکرێت
03:28 PM - 2026-10-27 -
بەڕێوەبەری جێبەجێکاری بازرگانیی ئاسیاسێڵ خەڵاتی خانمی پێشەنگی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەدەستهێنا
09:26 AM - 2026-10-27
زۆرترین خوێنراو
-
وەزارەتی دارایی: بەزووترین کات مووچەی مانگی 10 دابیندەکرێت
کوردستان 01:20 PM - 2026-10-27 -
وەزیری رۆشنبیری: پشتیوانی مانەوە و گەشەکردنی بەشی کوردین لە بەغداد
کوردستان 01:07 PM - 2026-10-27 -
ئەمڕۆ 26هەمین خولی هەڵبژاردنی پەرلەمانی لە ئیسرائیل بەڕێوەدەچێت
جیهان 10:52 AM - 2026-10-27 -
بەڕێوەبەری جێبەجێکاری بازرگانیی ئاسیاسێڵ خەڵاتی خانمی پێشەنگی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەدەستهێنا
کوردستان 09:26 AM - 2026-10-27 -
ترەمپ: ئاگربەست لەگەڵ ئێران بەفیڕۆدانی کات بوو
جیهان 09:05 AM - 2026-10-27 -
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
کوردستان 10:03 PM - 2026-10-26 -
لەتیف نێروەیی: یەکێتی هەمیشە ڕەخنەو ڕای جیاوازی قبوڵ بووە
کوردستان 07:38 PM - 2026-10-26 -
فێرکردنی زمانی کوردی لە ڕێگەی چوار کارامەییە سەرەکییەکەوە
بیروڕا 05:34 PM - 2026-10-26




دابەزێنە

