دیلان غەفور: بۆ دەربڕینی ناڕەزایی لە داقوق دەبین
کوردستان 07:58 PM - 2023-01-24
PUKMEDIA
دیلان غەفور
نوێنەرێکی یەکێتی لەئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دەڵێت: "دژی پێدانی پۆستی قائیمقامی قەزای داقوقین بە پێکهاتەی عەرەب و بۆ دەربڕینی ناڕەزایی لەداقوق دەبین".
دیلان غەفور ئەندامی فراکسیۆنی یەکێتی لەئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە پەڕەی تایبەتی خۆی لەتۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک دەڵێت: "بۆ دەربڕینی ناڕەزایی لە داقوق دەبین و داوا لە خەڵکی قەزاکە دەکەین لەبەردەم قائیمقامیەت کۆببنەوە".
دەشڵێت: "پارێزگاری سەپێندراوی کەرکوک، بە پێچەوانەی یاساو داوایەکی ئێمەو بە ڕەچاونەکردنی ھاوسەنگیی لە پۆستەکانی ئیدارەی کەرکوک و قەزاکانی ئەو پارێزگایە، ھەستاوە بە دانانی قائیمقامی قەزای داقوق و پۆستەکەی داوە بە کەسێک لە پێکھاتەی عەرەبی لەکاتێکدا ماف و پشکی پێکھاتەی کوردییە".
"ئێمە زۆر بە تووندی دژی ئەم بڕیارە دەوەستینەوەو داوای دەستێوەردانی بەپەلەی ئەنجومەنی وەزیران و بەڕێز سەرۆکوەزیرانی عێراق دەکەین، بۆ ئەو مەبەستەش وەک بەشێک لە پەرلەمانتارانی کەرکوک سبەینێ لەناو بینای قائیمقامیەتی قەزای داقوق دەمێنینەوە تا ھاتنەسەرخەتی لایەنی پەیوەندیدارو ڕاگرتنی جێبەجێکردنی ئەو بڕیارە، داواش لە خەڵکی قەزاکە دەکەین بۆ دەربڕینی ناڕەزایی لەبەردەم قائیمقامیەت کۆببنەوە"، دیلان غەفور وایوت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار: رێگە نادەین عیراق ببێتە پێگە بۆ دەستدرێژیكردنە سەر وڵاتانی دراوسێ
04:08 PM - 2026-09-12 -
سەعدی پیرە: ئەڵمانیا هەمیشە پاڵپشتی گەلی كوردە
03:49 PM - 2026-09-12 -
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
01:53 PM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
10:35 AM - 2026-09-12
ئەمانەش ببینە
دەم پارتی داوای لێکۆڵینەوە لە ئاڵۆزییەکانی رۆژئاڤا دەکات
03:39 PM - 2026-09-12
مەزڵوم عەبدی کار بۆ ئاساییکردنەوەی رەوشی کۆبانێ دەکات
02:47 PM - 2026-09-12
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
11:35 AM - 2026-09-12
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
10:55 AM - 2026-09-12
زۆرترین خوێنراو
-
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
جیهان 01:53 PM - 2026-09-12 -
مەکتەبی سیاسی پرسەنامەیەک ئاڕاستەی هەڤاڵ رزگار حاجی حەمە دەکات
پرسەنامە 01:14 PM - 2026-09-12 -
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
کوردستان 11:35 AM - 2026-09-12 -
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
عیراق 10:55 AM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
کوردستان 10:35 AM - 2026-09-12 -
"تەرزەی ناوچەکە" تارمایی دوای ئەمریکا
بیروڕا 10:06 AM - 2026-09-12 -
گرژی و ئاڵۆزییەکانى کۆبانێ 26 قوربانى لێکەوتەوە
کوردستان 09:24 AM - 2026-09-12 -
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11




.png)

.png)
دابەزێنە

