مەزڵوم عەبدی کار بۆ ئاساییکردنەوەی رەوشی کۆبانێ دەکات
کوردستان 02:47 PM - 2026-09-12
سانا
مەزڵوم عەبدی راوێژكاری سەرۆكایەتی كۆماری سوریا
مەزڵوم عەبدی
راوێژكاری سەرۆكایەتی كۆماری سوریا بە مەبەستی لە نزیكەوە ئاگاداربوون لە رەوشی
شارەکە و ئاسایکردنەوەی دۆخی شارەکە گەیشتە كۆبانێ و هێزەکانی ئاسایشی سەر بە حکومەتی سوریا کشانەوە و دەنگۆی قەدەغەی
هاتووچۆش رەتدەکرێتەوە.
مەزڵوم عەبدی
بە گەیشتنی بە کۆبانێ، لەگەڵ چیا کۆبانێ جێگری فەرماندەی فیرقەی 60 لە سوپای سوریا
کۆبووەوە و باسیان لە رەوشی شارەکە و هێورکردنەوەی ئاڵۆزییەکان کرد.
لەلایەکی
دیکەوە ئاسایشی گشتیی سەر بە حکومەتی سوریا لە کۆبانێ کشایەوە و لە ئێستادا
کاردەکرێت بۆ ئاسایکردنەوەی رەوشی شارەکە.
هەر پەیوەست بە
دۆخی کۆبانێ و ئاڵۆزییەکان، دامەزراوەی کەسوکاری شەهیدان لە کۆبانێ لەبارەی
روداوەکەی شەوی رابردوو راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و داوا دەکات لێکۆڵینەوەیەکی
سەربەخۆ و شەفاف ئەنجامبدرێت بۆ ئەو کەسانەی بەرپرسیارن لەو روداوە، هەروەها دوو
رۆژ ماتەمینی گشتی لە شارەکە راگەیاند.
لە بارەی
قەدەغەی هاتووچۆشەوە،ئەوە سەرجەم ئەو دەنگۆیانەی لەبارەی سەپاندنی قەدەغەی هاتووچۆ
لە شاری کۆبانێ بڵاوکراونەتەوە ناڕاستن، لە ئێستادا جووڵەی هاوڵاتییان لە
شەقامەکان بەردەوامە و هیچ بڕیارێکی ئەمنی بۆ ڕاگرتنی هاتووچۆ نەدراوە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار: رێگە نادەین عیراق ببێتە پێگە بۆ دەستدرێژیكردنە سەر وڵاتانی دراوسێ
04:08 PM - 2026-09-12 -
سەعدی پیرە: ئەڵمانیا هەمیشە پاڵپشتی گەلی كوردە
03:49 PM - 2026-09-12 -
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
01:53 PM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
10:35 AM - 2026-09-12
ئەمانەش ببینە
دەم پارتی داوای لێکۆڵینەوە لە ئاڵۆزییەکانی رۆژئاڤا دەکات
03:39 PM - 2026-09-12
مەزڵوم عەبدی کار بۆ ئاساییکردنەوەی رەوشی کۆبانێ دەکات
02:47 PM - 2026-09-12
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
11:35 AM - 2026-09-12
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
10:55 AM - 2026-09-12
زۆرترین خوێنراو
-
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
جیهان 01:53 PM - 2026-09-12 -
مەکتەبی سیاسی پرسەنامەیەک ئاڕاستەی هەڤاڵ رزگار حاجی حەمە دەکات
پرسەنامە 01:14 PM - 2026-09-12 -
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
کوردستان 11:35 AM - 2026-09-12 -
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
عیراق 10:55 AM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
کوردستان 10:35 AM - 2026-09-12 -
"تەرزەی ناوچەکە" تارمایی دوای ئەمریکا
بیروڕا 10:06 AM - 2026-09-12 -
گرژی و ئاڵۆزییەکانى کۆبانێ 26 قوربانى لێکەوتەوە
کوردستان 09:24 AM - 2026-09-12 -
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11





.png)
دابەزێنە

