دەم پارتی داوای لێکۆڵینەوە لە ئاڵۆزییەکانی رۆژئاڤا دەکات
کوردستان 03:39 PM - 2026-09-12
PUKMEDIA
لۆگۆی دەم پارتی
پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی)، کوشتنی سیپان هیزنی و ئاڵۆزکردنی دۆخی کۆبانێ ئیدانە دەکات و داوای لێکۆڵینەوەیەکی ورد لە رووداوەکان دەکات.
دەم پارتی لە راگەیەندراوەکەیدا، سەرەخۆشی لە بنەماڵەی قوربانییان و خەڵکی رۆژئاڤا کرد و هیوای چاکبوونەوە بۆ بریندارەکان خواست.
جەختی لەوشكردەوە، کە کوشتنی سیپان هیزنی لە لیوای حەسەکە لەم قۆناغە هەستیارەی پڕۆسەی یەکگرتن لە سوریا، لەگەڵ شێوازی دەستێوەردان لە زیندانی کۆبانێ، هەنگاوێکی ئاشکرایە بۆ تێکدانی دۆخەکە.
هەر لە راگەیەندراوەکەدا، دەم پارتی داوای کردووە لێکۆڵینەوەیەکی ورد لە هەردوو رووداوەکە بکرێت، هۆکارەکان بە ڕوونی ئاشکرا بکرێن و بەرپرسان بەبێ رەچاوکردنی پلە و پۆست سزای خۆیان وەربگرن.
لە کۆتایيشدا، دەم پارتی دووپاتی کردووەتەوە، کە لەم کاتەدا هەر روداوێکی خراپ کاریگەریی خۆی بەجێدەهێڵێت و رەوشەکە تێکدەدات، ئەرکی هەموولایەکە بەرپرسیارانە مامەڵە بکەن.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار: رێگە نادەین عیراق ببێتە پێگە بۆ دەستدرێژیكردنە سەر وڵاتانی دراوسێ
04:08 PM - 2026-09-12 -
سەعدی پیرە: ئەڵمانیا هەمیشە پاڵپشتی گەلی كوردە
03:49 PM - 2026-09-12 -
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
01:53 PM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
10:35 AM - 2026-09-12
ئەمانەش ببینە
دەم پارتی داوای لێکۆڵینەوە لە ئاڵۆزییەکانی رۆژئاڤا دەکات
03:39 PM - 2026-09-12
مەزڵوم عەبدی کار بۆ ئاساییکردنەوەی رەوشی کۆبانێ دەکات
02:47 PM - 2026-09-12
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
11:35 AM - 2026-09-12
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
10:55 AM - 2026-09-12
زۆرترین خوێنراو
-
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
جیهان 01:53 PM - 2026-09-12 -
مەکتەبی سیاسی پرسەنامەیەک ئاڕاستەی هەڤاڵ رزگار حاجی حەمە دەکات
پرسەنامە 01:14 PM - 2026-09-12 -
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
کوردستان 11:35 AM - 2026-09-12 -
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
عیراق 10:55 AM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
کوردستان 10:35 AM - 2026-09-12 -
"تەرزەی ناوچەکە" تارمایی دوای ئەمریکا
بیروڕا 10:06 AM - 2026-09-12 -
گرژی و ئاڵۆزییەکانى کۆبانێ 26 قوربانى لێکەوتەوە
کوردستان 09:24 AM - 2026-09-12 -
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11



.png)

.png)
دابەزێنە

