riklam

سەرۆككۆمار: رێگە نادەین عیراق ببێتە پێگە بۆ دەستدرێژیكردنە سەر وڵاتانی دراوسێ

عیراق 04:08 PM - 2026-09-12
نزار ئامێدی، سەرۆك كۆماری عیراق نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆك كۆماری عیراق

نزار ئامێدی، سەرۆك كۆماری عیراق

عيراق سەرۆککۆمار

نزار ئامێدی، سەرۆك كۆماری عیراق رایدەگەیەنێت: عیراق بەهیچ جۆرێك قبوڵی ناكات خاك یان ئاسمانی وەك پێگەیەك بۆ دەستدرێژیی كردنە سەر وڵاتانی دراوسێ بەكاربهێنرێت و بە توندی سەركۆنەی ئەو هێرشانە دەكەین كە كرانە سەر شانشینی عەرەبیی سعوودیە.

نزار ئامێدی، سەرۆك كۆماری عیراق، لەبارەی هێرشەكان بۆسەر شانشینی عەرەبیی سعوودیە، لەبەیاننامەیەكدا رایگەیاند: بە توندی سەركۆنەی ئەو هێرشانە دەكەین كە كرانە سەر شانشینی عەرەبیی سعوودیەی براو سەرلەنوێ جەخت دەكەینەوە لەوەی عیراق بە هیچ جۆرێك قبوڵی ناكات خاك یان ئاسمانی وەك پێگەیەك بۆ دەستدرێژیی كردنە سەر وڵاتانی دراوسێ بەكاربهێنرێت و پاراستنی سەروەریی عیراق و پاراستنی پەیوەندییەكانی لەگەڵ دەوروبەرە هەرێمییەكەیدا بەرپرسیارێتیی دەوڵەت و دامەزراوە دەستوورییەكانێتی.

راشیگەیاند: پشتیوانیی خۆمان بۆ ئەو رێكارانە دووپات دەكەینەوە كە حكومەت لە دوای ئەم هێرشانە گرتوویەتییە بەرو پێداگری دەكەین لەسەر پێویستیی بەردەوامبوونی لێكۆڵینەوەكان و گرتنەبەری سەرجەم رێوشوێنە یاسایییەكان بەرامبەر هەر كەسێك كە تێوەگلان یان بەرپرسیارێتیی دەسەلمێنرێت، بە جۆرێك كە گەرەنتیی دووبارەنەبوونەوەی ئەم جۆرە دەستدرێژییانە بكات.

ئاماژەی بەوەشكرد: عیراق پەرۆشی پەیوەندییەكانییەتی لەگەڵ شانشینی عەرەبی سعوودیە و سەرجەم وڵاتانی دراوسێ، هەروەها پەرۆشە بۆ چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیری و پاراستنی بەرژەوەندیی گەلانی ناوچەكە، بە دوور لە هەر رەفتار و كارێك كە ئەم پەیوەندییانە بخاتە مەترسییەوە یان زیان بە ئاسایش و سەقامگیریی عیراق بگەیەنێت.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket