riklam

سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات

عیراق 10:55 AM - 2026-09-12
سەرۆکوەزیرانی عیراق لە سەردانێکی پێشوویدا نوسینگەی راگەیاندن

سەرۆکوەزیرانی عیراق لە سەردانێکی پێشوویدا

سبەینێ 13ی9ی2026، عەلی زەیدی سەرۆکوەزیرانی عیراق، سەردانی فەرەنسا دەکات و لەگەڵ ئیمانوئێل ماکرۆن سەرۆکی ئەو وڵاتە تاوتوێی پەیوەندییەکانی نێوانیان و پتەوکردنی لایەنی ئابوری و ئەمنی و وزە دەکەن و چەندین لێکتێگەیشتنیش لە بوارە جیاوازەکاندا ئیمزا دەکەن.

بەپێی راگەیەندراوێکی نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عیراق، زەیدی لەسەر داوای رەسمی  فەرەنسا سەردانی ئەو وڵاتە دەکات و رۆژی 14ی9ی2026، لەگەڵ ئیمانوئێل ماکرۆن سەرۆکی فەرەنسا کۆدەبێتەوە.

هەر بەپێی راگەیەندراوەکە، سەرۆکوەزیرانی عیراق لەگەڵ بەرپرسانی باڵای فەرەنسا باس لە پتەوکردنی پەیوەندییە دوو قۆڵییەکانی نێوان هەردوو وڵات دەکات، لەسەروی هەموویانەوە لایەنی ئابوری و ئەمنی و وزە و خوێندن.

هەر لەو سەردانەدا، چەندین لێکتێگەیشتن لە بوارە جیاوازەکان لەنێوان هەردوو وڵات ئیمزا دەکرێت.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket