riklam

لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت

کوردستان 11:35 AM - 2026-09-12
دراوی عیراقی PUKMEDIA

دراوی عیراقی

ڕۆژی پێنج شەممە وەزیری دارایی عيراق ئیمزای لەسەر ناردنی مووچەی مانگی ئابی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان كردووە، بڕیاریشە لە ڕۆژانی داهاتوودا پارەكە بخرێتە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستان و هەر ئەم هەفتەیەش دەست بەدابەشکردنی مووچە دەکرێت.

بەپێی زانیارییەكان هاوشێوەی مانگەكانی ڕابردوو، وەزارەتی دارایی عیراق 120 ملیار دیناری داهاتی نانەوتی هەرێمی كوردستان لە مووچەی مانگی ئاب دەبڕێت‌ و بڕەكەی دیکە ڕەوانەی هەرێم دەكات.
بەپیی زانیارییەکانی PUKMEDIA، چاوەڕواندەکرێت، رۆژی دووشەممە 14ی9ی2026، تەمویلی مووچەی مانگی ئابی مووچەخۆرانی هەرێم بکرێت و هەمان رۆژیش وەزارەتی دارایی هەرێم لیستی مووچە بڵاوبکاتەوە، کە پێدەچێت لە ماوەی سێ رۆژدا واتە رۆژانی سێشەممە و چوارشەممە و پێنجشەممەی ئەم هەفتەیە، مووچە دابەش بکرێت و کۆتایی بەدابەشکردنی مووچەی مانگی ئاب بهێنریت.

ئەمەش لەکاتێکدایە، رۆژی 18ی 8ی 2026، وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی كوردستان دابەشکردنى مووچەى مانگى تەمووز دەستیپێکرد  و لە ماوەی سێ رۆژدا کۆتایی بەدابەشکردنی مووچە هات.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket