riklam

گرژی و ئاڵۆزییەکانى کۆبانێ 26 قوربانى لێکەوتەوە

کوردستان 09:24 AM - 2026-09-12
کۆبانێ syria.tv

کۆبانێ

رۆژئاڤا

شەوى رابردوو هێزە ئەمنییەکانى دیمەشق بە مەبەستى گواستنەوەى چەند زیندانییەک لە کۆبانێوە بۆ حەلەب سەردانى گرتوخانەی کۆبانێیان کردووە و ئەمەش ناڕەزایى ئاسایشى کۆبانێ و زیندانیانى ناو زیندانییەکەى لێکەوتەوە و بەهۆیەوە گرژى و ئاڵۆزى دروستبوو.

بەپێى سەرچاوە ناڕەسمییەکان بۆ ناڕەزایى دەربڕین ژمارەیەک زیندانى ئاگریان لە جەستەى خۆیان بەرداوە و بەپێى دواین ئامار 9 زیندانى گیانیان لەدەستداوە و نزیکەى 20 برینداریش هەن کە تەندروستى ژمارەیەک لە بریندارەکان ناجێگیرە.

تەندروستى کۆبانێ رایگەیاندووە: بەهۆى ئەو گرژى و ئاڵۆزیانەوە 17 زیندانى کە بەهۆى دوکەڵى ئاگرەکە و سوتانى بەشێکى لە جەستەیان بریندار بوون گەیەندراونەتە نەخۆشخانە، هەروەها 9 زیندانى گیانیان لەدەستداوە.

لە ئێستاشدا هەوڵەکان بەردەوامن بۆ هێورکردنەوەى بارودۆخەکە.

ئەمەش لە کاتێکدایە شەوى رابردوو لە قامیشلۆ و کۆبانێ و بەشێکى زۆرى شار و شارۆچکەکانى حەسەکە دژى شەهید کردنى شەڕڤان سیپان شێخ موس خۆپیشاندان ئەنجامدرا و گرژى کەوتە نێوان هێزە ئەمنییەکان و خۆپیشاندەرانەوە و لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بڵاوە بە خۆپیشاندەران کرا، هەروەها ژمارەیەک خۆپیشاندەریش دەستگیر کران.

PUKMEDIA  

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket