ئەمریكا نیگەرانی "ئازادی"ی هەرێمە و ئاسایشی پارتیش "بەرتەسكی" دەكات
کوردستان 05:52 PM - 2023-02-19
PUKMEDIA
رێگری ئاسایشی پارتی لە خۆپیشاندەران
دوای
دوو رۆژ لە هۆشداری و نیگەرانیەكانی ئەمریكا سەبارەت بە بەرتەسكردنەوەی ئازادی رۆژنامەنوسی
و راگەیاندن لە هەرێم، ئاسایشی پارتی لە هەولێر
بەجلوبەرگی مەدەنی و رەسمیەوە رێ بە رۆژنامەنوسان نادەن روماڵی ناڕەزایی
كچانی بەشە ناوخۆییەك بكەن و پەلاماریشیان دەدەن.
ئێرڤن
هیكس كونسوڵخانەی گشتی ئەمریكا لە هەولێر رایدەگەیەنێت: "ئەمریكا نیگەرانە لە
پاشەكشێی مافەكانی مرۆڤ و ئازادی رادەربڕین و راگەیاندن و مافی پێكهاتەكان و ژنان
لە هەرێمی كوردستان" و دەڵێت: "ئەمریكا پێیوایە پێویستە رۆژنامەنووسان و
ناوەندە میدیاییەكان رێگەیان پێبدرێت هەواڵەكان بگەیێنن بەبێ ترس لە چاوترساندن و
هەراسانكردن و تۆڵە لێسەندنەوە". بەڵام ئاسایشی پارتی لە هەولێر "چاوترساندن و هەراسانكردن"ی بەكارهێنا و لە دژی ئازادی كاری رۆژنامەنوسی مامەڵەی
كرد.
رۆژنامەنووسێكیش
بە PUKMEDIA ی وت:
"ئاسایشی پارتی بە جلو بەرگی مەدەنییەوە لە بەردەم بەشەناوەخۆیی كچان لە هەولێر
جگە لەرێگریكردن، هێرشیان كردەسەر رۆژنامەنووسان"، هەروەها بڕیار محەمەد پەیامنێری
پۆلەتیك پرێس بە PUKMEDIA وت: "بەرپرسانی بەشە ناوخۆییەكانیش رێگەیان
نەدا رووماڵی ناڕەزاییەكان بكەین".
نەبوونی
خزمەتگوزرایی بەشی ناوخۆیی كچانی لە هەولێر هێنایە سەرشەقام و گردبوونەوەی ناڕەزاییان
دەستپێكرد، ژمارەیەك ئاسایشی هەولێریش بە جولوبەرگی مەدەنی و رەسمییەوە رێگری لە رۆژنامەنوسان
دەكەن كە رووماڵی ناڕەزایی خوێندكاران بكەن.
دواینیوەڕۆی
19/2/2023 بەهۆی نەبوونی خزمەتگوزاری لە
شوینی مانەوەیاندا خوێندكارانی بەشە ناوخۆی كچان لە زانكۆی پۆلەتەكنیكی هەولێر بۆ دەربڕینی ناڕەزایی گردبوونەوە.
بەوتەی
خوێندكارەكان لە بەشە ناوخۆییەكان "كێشەی نەبوونی كارەبا و ئاوی گەرمییان هەیە، چەندینجار لایەنەكانیان ئاگادار كردۆتەوە، نەگوێیان
لێدەگیرێت و نە كێشەكانیان بۆ چارەسەر دەكرێت".
خوێندكاران
بۆ PUKMEDIA ئاماژەیان بەوەدا: "داوای ئاوی گەرم و
سوتەمەنی دەكەین، بەڵام بۆمان دابین ناكەن و بەهۆی نەبوونی ئاوی گەرمەوە زۆربەی خوێندكاران
توشی نەخۆشی بوون و بەڕێی نەخۆشخانەوەن"، "ئەو كێشانە تازە نین و چەندین
جار بەڵینی چارەسەریان پێداوین، بەڵام تائێستا بۆیان چارەسەر نەكردوین".
ئەمریكا نیگەرانە لە پاشەكشێی مافەكانی مرۆڤ و ئازادی و پێكهاتەكانی هەرێم
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار: رێگە نادەین عیراق ببێتە پێگە بۆ دەستدرێژیكردنە سەر وڵاتانی دراوسێ
04:08 PM - 2026-09-12 -
سەعدی پیرە: ئەڵمانیا هەمیشە پاڵپشتی گەلی كوردە
03:49 PM - 2026-09-12 -
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
01:53 PM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
10:35 AM - 2026-09-12
ئەمانەش ببینە
دەم پارتی داوای لێکۆڵینەوە لە ئاڵۆزییەکانی رۆژئاڤا دەکات
03:39 PM - 2026-09-12
مەزڵوم عەبدی کار بۆ ئاساییکردنەوەی رەوشی کۆبانێ دەکات
02:47 PM - 2026-09-12
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
11:35 AM - 2026-09-12
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
10:55 AM - 2026-09-12
زۆرترین خوێنراو
-
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
جیهان 01:53 PM - 2026-09-12 -
مەکتەبی سیاسی پرسەنامەیەک ئاڕاستەی هەڤاڵ رزگار حاجی حەمە دەکات
پرسەنامە 01:14 PM - 2026-09-12 -
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
کوردستان 11:35 AM - 2026-09-12 -
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
عیراق 10:55 AM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
کوردستان 10:35 AM - 2026-09-12 -
"تەرزەی ناوچەکە" تارمایی دوای ئەمریکا
بیروڕا 10:06 AM - 2026-09-12 -
گرژی و ئاڵۆزییەکانى کۆبانێ 26 قوربانى لێکەوتەوە
کوردستان 09:24 AM - 2026-09-12 -
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11




.png)

.png)
دابەزێنە

