نوێنه‌ری وانه‌بێژان: دامه‌زراندن بۆ فه‌وج هه‌یه‌و بۆ ئێمه نیه
کوردستان 11:12 AM - 2023-02-27
ئاژانسەکان
مامۆستایانی وانەبێژ لەبەردەم ئەنجومەنی وەزیران لەهەولێر
ئه‌مڕۆ مامۆستایانی وانه‌بێژ خۆپیشاندانیان بۆ مافی دامه‌زراندن برده به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له‌هه‌ولێر و داوا ده‌كه‌ن دابمه‌زرێنرێن و نوێنه‌ری مامۆستایانیش ده‌ڵێت:" دامه‌زراندن بۆ فه‌وجی لابه‌لا هه‌یه، به‌ڵام بۆ مامۆستایانی وانه‌بێژ نیه".
مامۆستا محه‌مه‌د كه‌مال نوێنه‌رێكی مامۆستایانی وانه‌بێژ به سایتی ره‌سمی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگه‌یاند:" لایه‌نێكی حكومه‌ت حه‌زی له چه‌كه و رقی له‌قه‌ڵه‌مه هه‌ر ئه‌مه‌ش وایكردووه پاره بۆ دروستكردنی هێزی لابه‌لا هه‌بێت، به‌ڵام بۆ قه‌ڵه‌م به ده‌ستان و په‌روه‌رده‌كاران نه‌بێت".
"نزیكه‌ی ١٢ ساڵه ته‌نها داوای مامۆستایانی وانه‌بێژ دامه‌زراندنه، به‌ڵام ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بێباكه و بۆ جارێكیش وه‌ڵامی داواكارییهكهمانی نه‌داوه‌ته‌وه". مامۆستا محه‌مه‌د وایوت
مامۆستایه‌كی وانه‌بێژ كه له‌به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی وه‌زیراندا به‌شدار بوو له خۆپیشاندانه‌كه به سایتی ره‌سمی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگه‌یاند:"ئه‌مه چه‌ندینجاره له‌به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران داوای مافی خۆمان كه دامه‌زراندنه ده‌كه‌ین".
" ئێمه چه‌ند ساڵێكه له‌خوێندنگه‌كان خزمه‌ت ده‌كه‌ین، به‌ڵام هه‌موو ئه‌و ماف و ئیمتیازاتانه‌ی مامۆستایانی میلاك هه‌یانه مامۆستایانی وانه‌بێژ لێی بێبه‌شن، بۆیه داوای به‌ڕه‌سمی بوون ده‌كه‌ین" مامۆستایه‌كی وانه‌بێژ له‌به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران وایوت.
وتیشی:"به‌بڕیاری سه‌رۆكی حكومه‌ت له‌ماوه‌ی چه‌ند ساڵی رابردوودا چه‌ندین هێزی چه‌كدار بۆ داڵده‌دراو ده‌رچوو له‌یاسا دامه‌زراوه، به‌ڵام ئێمه كه چه‌كی ده‌ستمان قه‌ڵه‌مه ئه‌و مافه‌مان پێ ره‌وا نابینرێت".
نزیكه‌ی 35 هه‌زار مامۆستای وانه‌بێژ له‌هه‌رێمی كوردستان هه‌یه و ساڵانه‌ش به‌هۆی نه‌بوونی دامه‌زراندنه‌وه‌و پێویستی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده به‌مامۆستا ئه‌و رێژه‌یه له‌به‌رزبوونه‌وه‌دایه، ئه‌مه له‌كاتێكدا له كابینه‌ی پێشوودا ژماره‌ی مامۆستایانی وانه‌بێژ 17 هه‌زار مامۆستا بووه، به‌ڵام له كابینه‌ی نۆهه‌مدا دوو هێنده زیادیكردووه".
ژماره‌ی مامۆستایان به هه‌موو قۆناغه‌كانیه‌وه، له قۆناغی باخچه‌ی منداڵانه‌وه تا ده‌گاته زانكۆ و په‌یمانگه‌كان، نزیكه‌ی (170000)هه‌زار مامۆستایه به مامۆستایانی وانه‌بێژیشه‌وه.
كۆی ژماره‌ی خوێندكاران ده‌گاته نزیكه‌ی (2)دوو ملیۆن، به شێوه‌یه‌ك (1.800.000) خوێندكار له وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده و (200000)هه‌زاریش له زانكۆ و په‌یمانگه‌كانه، زیاتر له (6700)ناوه‌ندی خوێندنیش هه‌یه له‌گه‌ڵ (31)زانكۆ به هه‌ردوو بواری گشتی و تایبه‌ته‌وه.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار: رێگە نادەین عیراق ببێتە پێگە بۆ دەستدرێژیكردنە سەر وڵاتانی دراوسێ
04:08 PM - 2026-09-12 -
سەعدی پیرە: ئەڵمانیا هەمیشە پاڵپشتی گەلی كوردە
03:49 PM - 2026-09-12 -
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
01:53 PM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
10:35 AM - 2026-09-12
ئەمانەش ببینە
دەم پارتی داوای لێکۆڵینەوە لە ئاڵۆزییەکانی رۆژئاڤا دەکات
03:39 PM - 2026-09-12
مەزڵوم عەبدی کار بۆ ئاساییکردنەوەی رەوشی کۆبانێ دەکات
02:47 PM - 2026-09-12
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
11:35 AM - 2026-09-12
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
10:55 AM - 2026-09-12
زۆرترین خوێنراو
-
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
جیهان 01:53 PM - 2026-09-12 -
مەکتەبی سیاسی پرسەنامەیەک ئاڕاستەی هەڤاڵ رزگار حاجی حەمە دەکات
پرسەنامە 01:14 PM - 2026-09-12 -
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
کوردستان 11:35 AM - 2026-09-12 -
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
عیراق 10:55 AM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
کوردستان 10:35 AM - 2026-09-12 -
"تەرزەی ناوچەکە" تارمایی دوای ئەمریکا
بیروڕا 10:06 AM - 2026-09-12 -
گرژی و ئاڵۆزییەکانى کۆبانێ 26 قوربانى لێکەوتەوە
کوردستان 09:24 AM - 2026-09-12 -
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11




.png)

.png)
دابەزێنە

