سەرۆكی پەرلەمان و سكرتێری نەتەوەیەكگرتووەكان: رێز لەمافی مرۆڤ و ئازادیەكان بگیرێت
کوردستان 07:12 PM - 2023-03-02
PUKMEDIA
د.رێواز فایەق سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان و ئەنتۆنیۆ گۆتێریس سكرتێری گشتی نەتەوەیەكگرتووەكان
د.رێواز فایەق سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان و ئەنتۆنیۆ گۆتێریس سكرتێری گشتی نەتەوەیەكگرتووەكان تەئكید لە هەڵبژاردنێكی بێگەرد لە هەرێمی كوردستان دەكەنەوە و چارەسەركردنی كێشەكانی هەرێم و بەغدا بەگرنگ دەزانن.
رۆژی 2/3/2023 د. رێواز فایەق سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان و ئەنتۆنیۆ گۆتێرس سكرتێری گشتی نەتەوەیەكگرتووەكان لە تەلاری پەرلەمانی كوردستان كۆبوونەوە و گفتوگۆ كرا لە بارەی كێشەكانی ناوخۆی هەرێم و عیراق و تەئكید لە گفتوگۆ و دیالۆگ كرایەوە بۆ چارەسەری بنەرەتی و رێككەوتنی نێوان هەرێم و بەغدا كە بەرژەوەندی گەلانی عیراق لەبەرچاوبگرێت.
هەروەك لەتەوەرێكی دیكەدا هەردوولا باسیان لە بایەخی هەڵبژاردن و دیموكراسی و پاراستنی پرانسیپە باڵاكان كردەەوە و هاوڕابوون كە هەڵبژاردنێكی بێگەرد و ئازاد بۆ پەرلەمانی كوردستان لە هەرێمی كوردستان بكرێت و ئاستەنگەكان بە لێكتێگەیشتن تێبپەڕێندرێن و ناوەندە نێودەوڵەتیەكانیش رۆڵی سەرەكییان هەبێت لە چاودێریكردنی پرۆسەكەدا.
تەوەرێكی دیكەی كۆبوونەوەكەی سەرۆكی پەرلەمان و سكرتێری گشتی نەتەوەیەكگرتووەكان، پرسی رەوشی مافەكانی مرۆڤ و فراوانتركردنی پانتایی ئازادیی بوو لە هەرێمی كوردستان و لەوبارەیەوە سكرتێری گشتی نەتەوەیەكگرتووەكان رایگەیاند: كە پێویستە لە هەرێمی كوردستان پاشەكشێ لە رەوشی مافەكانی مرۆڤ نەكات و ئازادییە گشتیەكان بەرتەسك نەكرێتەوە و رێزی تەواو لە بنەما دیموكراسیەكان بگیرێت.
لەلای خۆیەوە سەرۆكی پەرلەمان
رایگەیاند:" كە پەرلەمانی كوردستان لەو بارەیەوە رۆڵی خۆی دەگێرێت "هەروەك
تەئكیدی لە پاراستنی مافەكانی مرۆڤ و بەهەندوەرگرتنی راپۆرتە نێودەوڵەتیەكان و سەرنج
و پێشنیازەكان بۆ گەشەپێدانی ئازادییەكان لە هەرێم كردەوە و سوپاسی سكرتێری گشتی نەتەوەیەكگرتوەكانیشی
كرد بۆ پەرۆشی و سەرنجەكانی لەبارەی هەڵبژاردن لە هەرێم و پرسەكانی مافی مرۆڤ و
ئازادییەكان.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار: رێگە نادەین عیراق ببێتە پێگە بۆ دەستدرێژیكردنە سەر وڵاتانی دراوسێ
04:08 PM - 2026-09-12 -
سەعدی پیرە: ئەڵمانیا هەمیشە پاڵپشتی گەلی كوردە
03:49 PM - 2026-09-12 -
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
01:53 PM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
10:35 AM - 2026-09-12
ئەمانەش ببینە
دەم پارتی داوای لێکۆڵینەوە لە ئاڵۆزییەکانی رۆژئاڤا دەکات
03:39 PM - 2026-09-12
مەزڵوم عەبدی کار بۆ ئاساییکردنەوەی رەوشی کۆبانێ دەکات
02:47 PM - 2026-09-12
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
11:35 AM - 2026-09-12
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
10:55 AM - 2026-09-12
زۆرترین خوێنراو
-
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
جیهان 01:53 PM - 2026-09-12 -
مەکتەبی سیاسی پرسەنامەیەک ئاڕاستەی هەڤاڵ رزگار حاجی حەمە دەکات
پرسەنامە 01:14 PM - 2026-09-12 -
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
کوردستان 11:35 AM - 2026-09-12 -
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
عیراق 10:55 AM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
کوردستان 10:35 AM - 2026-09-12 -
"تەرزەی ناوچەکە" تارمایی دوای ئەمریکا
بیروڕا 10:06 AM - 2026-09-12 -
گرژی و ئاڵۆزییەکانى کۆبانێ 26 قوربانى لێکەوتەوە
کوردستان 09:24 AM - 2026-09-12 -
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11




.png)

.png)
دابەزێنە

