پەیمانگای NDI: هیچ ڕاپرسییەکمان لەسەر هەڵبژاردنی هەرێم نەکردوە
کوردستان 08:16 PM - 2023-03-04
پەیجی پەیمانگا
پەیمانگای NDI
لەچەند رۆژی رابردوودا چەند دەزگایەکی ڕاگەیاندن دەنگۆیەکیان لەسۆشیاڵ میدیا بڵاوکردەوە کە گوایە پەیمانگای نیشتمانی دیموکراسی ئەمریکی NDI راپرسییەکی لەسەر هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کردوە، بەڵام پەیمانگاکە ئەو دەنگۆیە رەتدەکاتەوە و رایدەگەیەنێت: " لەماوەی 3 ساڵی ڕابروودا هیچ راپرسییەکیان لەسەر هەڵبژاردنی هەرێمی کوردستان نەکردوە".
لەبەدواداچونێکی تیمی پاسەواندا لەگەڵ پەیمانگای نیشتمانی دیموکراسی ئەمریکی NDI ئەوە خراوەتەڕوو: " پەیمانگاکە هیچ راپرسییەکیان لەسەر هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ئەنجامنەداوە و هەموو ئەو دەنگۆیانە لەو بارەیەوە دوورن لەڕاستییەوە".
پەیمانگای نیشتمانی دیموکراسی ئەمریکی NDI ئەوەشی راگەیاندوە: "رێکاری یاسایی بەرامبەر هەر پەیج و ماڵپەڕێکی راگەیاندن دەگرنەبەر کەهەواڵی لەو شێوەیە ناڕاستیان بەناوی پەیمانگاکەمانەوە بڵاوکردوەتەوە".
چەند پەیجێک بەمەبەست و بۆ چەواشەکردنی خەڵک دەنگۆی ئەوەیان بڵاوکردوە، کە گوایە پەیمانگای NDI ئەمریکی لەسەر ڕێژەی کورسی و چۆنێتی هەڵبژاردن ڕاپرسیان ئەنجامداوە تەنانەت ئەنجامی ڕاپرسییەکەشیان بڵاوکردەوە، بەڵام پەیمانگاکە ئەو دەنگۆیەی ڕەتکردەوەو بێ ئاگایی خۆی لەو ڕاپرسییە ڕاگەیاند.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار: رێگە نادەین عیراق ببێتە پێگە بۆ دەستدرێژیكردنە سەر وڵاتانی دراوسێ
04:08 PM - 2026-09-12 -
سەعدی پیرە: ئەڵمانیا هەمیشە پاڵپشتی گەلی كوردە
03:49 PM - 2026-09-12 -
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
01:53 PM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
10:35 AM - 2026-09-12
ئەمانەش ببینە
دەم پارتی داوای لێکۆڵینەوە لە ئاڵۆزییەکانی رۆژئاڤا دەکات
03:39 PM - 2026-09-12
مەزڵوم عەبدی کار بۆ ئاساییکردنەوەی رەوشی کۆبانێ دەکات
02:47 PM - 2026-09-12
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
11:35 AM - 2026-09-12
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
10:55 AM - 2026-09-12
زۆرترین خوێنراو
-
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
جیهان 01:53 PM - 2026-09-12 -
مەکتەبی سیاسی پرسەنامەیەک ئاڕاستەی هەڤاڵ رزگار حاجی حەمە دەکات
پرسەنامە 01:14 PM - 2026-09-12 -
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
کوردستان 11:35 AM - 2026-09-12 -
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
عیراق 10:55 AM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
کوردستان 10:35 AM - 2026-09-12 -
"تەرزەی ناوچەکە" تارمایی دوای ئەمریکا
بیروڕا 10:06 AM - 2026-09-12 -
گرژی و ئاڵۆزییەکانى کۆبانێ 26 قوربانى لێکەوتەوە
کوردستان 09:24 AM - 2026-09-12 -
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11




.png)

.png)
دابەزێنە

