سەرۆكی فراكسیۆنی یەکێتی: هەڵەبجە شایستەی خزمەت و گەشەپێدانە
ی ن ک 08:30 PM - 2023-03-13
PUKMEDIA
سەرۆكی فراكسیۆنی یەکێتی لەئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق
هەرێم
کەمال ئاغا سەرۆكی فراكسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، بەبۆنەی پەسەندکردنی پڕۆژەیاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە پەیامێکی
پیرۆزبایی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، "هەڵەبجە بەقەد گەورەیی مەرگەساتەکەی و
قووڵی برین و ماڵوێرانیەکەی شایستەی خزمەت و ئاوەدانی و گەشەپێدانە".
دەقی
پەیامەکە...
پیرۆزە پارێزگای نۆزدەیەم
ئەمرۆ (١٣) ئادار لە کۆبونەوەی خۆیدا، ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقی فیدرال پرۆژە یاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجەی پەسەند کردو بۆ دەنگدان لەسەری وەک یاسایەکی فیدرالی وەک نۆزدەهەمین پارێزگای عێراق رەوانەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دەکات.
ئەم بڕیارە سەرەنجامی هەوڵی بێووچانی یەکێتی بەتایبەتی فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەران و لەگەڵ هەوڵی دڵسۆزانەی فراکسیۆنە کوردستانیەکانی ترو دۆست و هاوپەیمانانمان لەخولەکانی پێشوو و ئەم خولەی ئێستادا.
ئێمە وەک فراکسیۆنی یەکێتی هەموو هەوڵەکانمان بەگەڕ دەخەین تا لە نزیکترین دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەراندا بخرێتە بەرنامەی کارەوە ، بەهیمەتی هەموو فراکسیۆنە کوردستانیەکان و دۆست و هاوپەیمانەکانمان لە ئەنجومەنی نوێنەران تێپەرینین.
پیرۆزبایی لە خەڵکی خۆراگری پارێزگای هەڵەبجە دەکەین، لە کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان و بریندارانی کیماباران دەکەین. هەڵەبجە بەقەد گەورەیی مەرگەساتەکەی و قووڵی برین و ماڵوێرانیەکەی شایستەی خزمەت و ئاوەدانی و گەشەپێدانە.
سوپاسی هەموو ئەو دۆست و هاوپەیمان و مرۆڤدۆستانە دەکەین لە ئاستە جیاجیاکانی عێراق هاوکار بوون بۆ ئەم بڕیارە مێژووییە، داواکارین لە دابینکردنی بودجەیەکی تایبەت بۆ ئاوەدانی هەلەبجە و بنیادنانی وەک پارێزگایەکی گەشەکردوو هاوکارمان بن.
هەرێم کەمال ئاغا
سەرۆكی فراكسیۆنی یەکێتی لەئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق
١٣ی ئاداری ٢٠٢٣
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار: رێگە نادەین عیراق ببێتە پێگە بۆ دەستدرێژیكردنە سەر وڵاتانی دراوسێ
04:08 PM - 2026-09-12 -
سەعدی پیرە: ئەڵمانیا هەمیشە پاڵپشتی گەلی كوردە
03:49 PM - 2026-09-12 -
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
01:53 PM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
10:35 AM - 2026-09-12
ئەمانەش ببینە
دەم پارتی داوای لێکۆڵینەوە لە ئاڵۆزییەکانی رۆژئاڤا دەکات
03:39 PM - 2026-09-12
مەزڵوم عەبدی کار بۆ ئاساییکردنەوەی رەوشی کۆبانێ دەکات
02:47 PM - 2026-09-12
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
11:35 AM - 2026-09-12
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
10:55 AM - 2026-09-12
زۆرترین خوێنراو
-
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
جیهان 01:53 PM - 2026-09-12 -
مەکتەبی سیاسی پرسەنامەیەک ئاڕاستەی هەڤاڵ رزگار حاجی حەمە دەکات
پرسەنامە 01:14 PM - 2026-09-12 -
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
کوردستان 11:35 AM - 2026-09-12 -
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
عیراق 10:55 AM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
کوردستان 10:35 AM - 2026-09-12 -
"تەرزەی ناوچەکە" تارمایی دوای ئەمریکا
بیروڕا 10:06 AM - 2026-09-12 -
گرژی و ئاڵۆزییەکانى کۆبانێ 26 قوربانى لێکەوتەوە
کوردستان 09:24 AM - 2026-09-12 -
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11




.png)

.png)
دابەزێنە

