سەرۆک کۆمار: سارێژبوونی برینی كیمیابارانكردنی هەڵەبجە ماوەیەکی زۆری دەوێت
عیراق 10:11 AM - 2023-03-16
PUKMEDIA
هەڵەبجە
دکتۆر عەبدولەتیف رەشید سەرۆک کۆماری عیراق لەساڵیادی كیمیابارانكردنی هەڵەبجەدا بەیاننامەیەک بڵاودەکاتەوە و تییدا رایدەگەیەنێت:"كیمیابارانكردنی هەڵەبجە، برین و ئازارێکی سەختی لە هەموو دونیا دا دروست كرد، كەساڕێژبوونی ماوەیەکی زۆری ئەوێ .".
دەقی بەیاننامەکە...
كەسوكاری سەربەرزی شەهیدان
خەڵكی بەشەرەفی هەڵەبجەی شەهید
لەساڵیادی (٣٥)ساڵەی كارەساتی كیمیابارانی هەڵەبجەدا، هاوخەمی خۆم بۆ ئەو ستەمە گەورەیە دەرئەبڕم، با شەهیدەكانی هەڵەبجە ئاسوودە بن، بە ساڕێژبوونی تەواوی زامەكانیان، هەموو کاتێک هاوکارین بۆ هەڵەبجەی خۆشەویست .
كیمیابارانكردنی هەڵەبجە، برین و ئازارێکی سەختی لە هەموو دونیا دا دروست كرد، كەساڕێژبوونی ماوەیەکی زۆری ئەوێ .
لەم بۆنەیەدا پیرۆزبایی لەناساندنی هەڵەبجە وەک پارێزگا لەلایەن حکومەتی فیدراڵەوە ئەکەم و داواش لە حکومەتی هەرێم وپەرلەمانی کوردستان و لایەنە سیاسیەکان ئەکەم کەهەوڵەکانیان یەکبخەن، لەپێناوی جێبەجێكردنی ڕێکارە یاساییەکانی بەپارێزگابوون ونەهێشتنی کەموکوڕییەکانی ئیدارەی هەڵەبجە، وەك زەمینە سازییەك بۆئەوەی ئەم شارە بكرێت بەشارێکی نمونەیی.
با مەراسیمی یادکردنەوەکان بگۆڕێن بە ھەنگاونان بۆ خزمەتکردنی شارەکە و کەسوکاری قوربانیان، هەوڵی تەواو بدرێت بۆ ساڕێژکردنی برین و سڕینەوەی ئاسەوارەکانی ئەو مەرگە ساتە .
سەربەرزی بۆ شەهیدانی كیمیابارانی هەڵەبجە.
دکتۆر عەبدولەتیف ڕەشید
سەرۆک کۆمار
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار: رێگە نادەین عیراق ببێتە پێگە بۆ دەستدرێژیكردنە سەر وڵاتانی دراوسێ
04:08 PM - 2026-09-12 -
سەعدی پیرە: ئەڵمانیا هەمیشە پاڵپشتی گەلی كوردە
03:49 PM - 2026-09-12 -
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
01:53 PM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
10:35 AM - 2026-09-12
ئەمانەش ببینە
دەم پارتی داوای لێکۆڵینەوە لە ئاڵۆزییەکانی رۆژئاڤا دەکات
03:39 PM - 2026-09-12
مەزڵوم عەبدی کار بۆ ئاساییکردنەوەی رەوشی کۆبانێ دەکات
02:47 PM - 2026-09-12
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
11:35 AM - 2026-09-12
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
10:55 AM - 2026-09-12
زۆرترین خوێنراو
-
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
جیهان 01:53 PM - 2026-09-12 -
مەکتەبی سیاسی پرسەنامەیەک ئاڕاستەی هەڤاڵ رزگار حاجی حەمە دەکات
پرسەنامە 01:14 PM - 2026-09-12 -
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
کوردستان 11:35 AM - 2026-09-12 -
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
عیراق 10:55 AM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
کوردستان 10:35 AM - 2026-09-12 -
"تەرزەی ناوچەکە" تارمایی دوای ئەمریکا
بیروڕا 10:06 AM - 2026-09-12 -
گرژی و ئاڵۆزییەکانى کۆبانێ 26 قوربانى لێکەوتەوە
کوردستان 09:24 AM - 2026-09-12 -
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11




.png)

.png)
دابەزێنە

