بورهان سەعید سۆفی:سەرسەختانە داکۆکی لەمافە رەواکانی هەڵەبجەییەکان بکەین
کوردستان 11:58 AM - 2023-03-16
PUKMEDIA
هەڵەبجە
لە ساڵیادی کارەساتی کیمیابارانکردنی شاری هەڵەبجەدا بورهان سەعید سۆفی ئەندامی مەکتەبی سیاسی (ی.ن.ك) و لێپرسراوی مەکتەبی شەهیدان و تێکۆشەران پەیامێک بڵاودەکاتەوە.
دەقی پەیامەکە...
لە ساڵیادی کارەساتی کیمیابارانکردنی شاری هەڵەبجەی سوتماک و پایتەختی ئاشتیدا، درود بۆ ڕۆحی بەرزە فڕی شەهیدانی نەمری هەڵەبجە دەنێرم.
ئەمڕۆ ٣٥ ساڵ بەسەر گەورەترین تاوان لە مێژوی مرۆڤایەتیدا دەرهەق بە گەلی کورد لەلایەن ڕژێمی بەعسی فاشیستەوە تێپەڕدەبێت، کارەساتێك کە بۆ هەمیشە لەنێو بیرەوەریماندا دەمێنێتەوە، هێند جەرگبڕە کە سارێژبوونی ئەستەمە.
کیمیابارانی هەڵەبجەی سیمبولی ئاشتی و پێکەوە ژیان، بەدڕندانەترین کارەساتی سەدە هەژمار دەکرێت، کە بەهۆیەوە پێنج هەزار ڕۆڵەی کورد شەهیدبوون و بە هەزاران کەسیش بریندار و بێسەرو شوێن بوون، مەخابن تا ئەمڕۆش ئاسەواری ئەو تاوانە سارێژ نەبووە و ڕۆژانە بەبەرچاومانەوە، برینداران و بەرکەوتوانی چەکی کیمیاوی بێنازانە سەردەنێنەوە و کۆچی دوایی دەکەن.
هیوادارم لەم ڕۆژە پڕ لەماتەمەدا، بەڵێن بە خوێنی شەهیدەکانمان بدەین، بە یەکڕیزی و تەبایی نێوانمان کوردستانەکەمان لە هەڕەشە و پیلانی نەیارانمان بپارێزین، پێگەی خۆمان زیاتر بەهێز بکەین و هەنگاوی جدی و خێرا بنێین بە ئاڕاستەی خزمەتکردنی کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان و تێکۆشەرانی دێرین و کۆمەڵانی خەڵک، ئەم ڕۆژە بکەینە وەرچەرخانێک بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری شایستە بە پارێزگای هەڵەبجە و کۆی ناوچەکانی تر، تێبکۆشین بۆ بەجینۆساید ناساندنی تاوانی کیمیابارانی هەڵەبجە لەسەر ئاستی جیهان و سەرسەختانە داکۆکی لەمافە ڕەواکانیان بکەین.
بورهان سەعید سۆفی
ئەندامی مەکتەبی سیاسی (ی.ن.ك) و
لێپرسراوی مەکتەبی شەهیدان و تێکۆشەران
٢٠٢٣/٣/١٦
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار: رێگە نادەین عیراق ببێتە پێگە بۆ دەستدرێژیكردنە سەر وڵاتانی دراوسێ
04:08 PM - 2026-09-12 -
سەعدی پیرە: ئەڵمانیا هەمیشە پاڵپشتی گەلی كوردە
03:49 PM - 2026-09-12 -
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
01:53 PM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
10:35 AM - 2026-09-12
ئەمانەش ببینە
دەم پارتی داوای لێکۆڵینەوە لە ئاڵۆزییەکانی رۆژئاڤا دەکات
03:39 PM - 2026-09-12
مەزڵوم عەبدی کار بۆ ئاساییکردنەوەی رەوشی کۆبانێ دەکات
02:47 PM - 2026-09-12
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
11:35 AM - 2026-09-12
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
10:55 AM - 2026-09-12
زۆرترین خوێنراو
-
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
جیهان 01:53 PM - 2026-09-12 -
مەکتەبی سیاسی پرسەنامەیەک ئاڕاستەی هەڤاڵ رزگار حاجی حەمە دەکات
پرسەنامە 01:14 PM - 2026-09-12 -
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
کوردستان 11:35 AM - 2026-09-12 -
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
عیراق 10:55 AM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
کوردستان 10:35 AM - 2026-09-12 -
"تەرزەی ناوچەکە" تارمایی دوای ئەمریکا
بیروڕا 10:06 AM - 2026-09-12 -
گرژی و ئاڵۆزییەکانى کۆبانێ 26 قوربانى لێکەوتەوە
کوردستان 09:24 AM - 2026-09-12 -
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11




.png)

.png)
دابەزێنە

