بەشێك لە وارسی ئەنفالكراوان لەبەردەم ئەنجومەنی وەزیران رۆژیان كردەوە
کوردستان 11:35 AM - 2023-03-20
PUKMEDIA
گردبوونەوەی بەشێك لە وارسی ئەنفالكراوان لەبەردەم ئەنجومەنی وەزیران
ماوەی دوو رۆژە بەشێك لە وارسی ئەنفالكراوان بۆ داواكردنی شایستە داراییەكانیان لەبەردەم ئەنجومەنی وەزیران لە هەولێر گردبوونەوە و داوای گەڕاندنەوەی مووچەكانیان دەكەن كەماوەی دوو ساڵە بەبیانووی دوو مووچە بڕدراوە، ئەندامێكی پەرلەمانی كوردستانیش دەڵێت: "حكومەت و وەزارەتی شەهیدان كەمتەرخەمن".
مەلا ناسر ئەحمەد ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە فراكسیۆنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە لێدوانێكیدا بۆ سایتی رەسمی یەكێتی PUKMEDIA رایگەیاند: "حكومەت بەرامبەر وارسی شەهید و ئەنفالكراوان كەمتەرخەمە، تەنانەت ئەو شایستە داراییە كەمەشیان پێ رەوانابینێت، لە كاتێكدا وارسی شەهیدانی شارەكانی دیكەی عیراق هەموو ماف و ئیمتیازاتێكیان پێدراوە".
یەكێتی داوای باشكردنی ژیانی وارسی ئەنفالكراوان دەكات بەڵام حكومەت بێ وەڵامە
"نوێنەرانمان وەك فراكسیۆنی یەكێتی لە لیژنەی شەهیدان چەندین جار داوای باشتركردنی ژیانی وارسانی ئەنفالكراوان و شەهیدانیان كردووە، بەڵام لەلایەن حكومەتەوە هیچ وەڵامێكیان نەدراوەتەوە و وەزیری شەهیدانیش لە خزمەتكردنی وارسی شەهیدا كەمتەرخەمە" مەلاناسر ئەحمەد وایوت.
راشیگەیاند: "وارسی ئەنفالكراوان مافی خۆیانە هەموو رێكارێكی مەدەنی بۆ داواكردنی مافەكانیان بگرنەبەر و داوای ئەو ماف و ئیستحقاقانە بكەن كە وارسی شەهیدانی عیراق هەیانە".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار: رێگە نادەین عیراق ببێتە پێگە بۆ دەستدرێژیكردنە سەر وڵاتانی دراوسێ
04:08 PM - 2026-09-12 -
سەعدی پیرە: ئەڵمانیا هەمیشە پاڵپشتی گەلی كوردە
03:49 PM - 2026-09-12 -
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
01:53 PM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
10:35 AM - 2026-09-12
ئەمانەش ببینە
دەم پارتی داوای لێکۆڵینەوە لە ئاڵۆزییەکانی رۆژئاڤا دەکات
03:39 PM - 2026-09-12
مەزڵوم عەبدی کار بۆ ئاساییکردنەوەی رەوشی کۆبانێ دەکات
02:47 PM - 2026-09-12
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
11:35 AM - 2026-09-12
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
10:55 AM - 2026-09-12
زۆرترین خوێنراو
-
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
جیهان 01:53 PM - 2026-09-12 -
مەکتەبی سیاسی پرسەنامەیەک ئاڕاستەی هەڤاڵ رزگار حاجی حەمە دەکات
پرسەنامە 01:14 PM - 2026-09-12 -
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
کوردستان 11:35 AM - 2026-09-12 -
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
عیراق 10:55 AM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
کوردستان 10:35 AM - 2026-09-12 -
"تەرزەی ناوچەکە" تارمایی دوای ئەمریکا
بیروڕا 10:06 AM - 2026-09-12 -
گرژی و ئاڵۆزییەکانى کۆبانێ 26 قوربانى لێکەوتەوە
کوردستان 09:24 AM - 2026-09-12 -
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11




.png)

.png)
دابەزێنە

