سەرۆکی پەرلەمان: گوتاری یەکڕیزی بکرێت بە کردار
کوردستان 03:13 PM - 2023-03-20
PUKMEDIA
د. رێواز فایەق
سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان بەبۆنەی ساڵی نوێی کوردی و جەژنی نەورۆزەوە پیرۆزبایی لە کوردستانیان دەکات و دەڵێت: "ئەم بۆنە جوانە ببێتە مایەی قووڵبوونەوەی خۆشەویستی و توندو تۆڵ بوونی پەیوەندی زیاتری نێوان سەرجەم پێكھاتەكان و پتەوبوونی ڕایەڵە فەرھەنگی و كلتوورییە جیاوازەكان".
دەقی پیرۆزبایی نامەکە..
بەبۆنەی ھاتنەوەی جەژنی نەورۆز و سەری ساڵی نوێیی كوردییەوە، جوانترین پیرۆزبایی خۆمان ئاڕاستەی سەرجەم كوردستانیان دەكەین، ئومێدەوارین ھاوشێوەی سرووتەكانی بەھار و ژینگەو سەوزبوونەوەی دەشتودەر و چیا سەركەشەكانی كوردستان، پێكەوەیی و فرەیی نێوان كلتوورە جیاوازەكان بگەشێتەوە و نوێببێتەوە، و ئەم بۆنە جوانە ببێتە مایەی قووڵبوونەوەی خۆشەویستی و توندو تۆڵ بوونی پەیوەندی زیاتری نێوان سەرجەم پێكھاتەكان و پتەوبوونی ڕایەڵە فەرھەنگی و كلتوورییە جیاوازەكان، هیواخوازین شادی و خۆشی باڵبكێشێت بەسەر وڵاتەكەماندا و بانگەشەی گوتاری یەكڕیزی و تەبایی بكرێت بە كردار و ئەو مەترسییانە لەبەچاو بگیرێت کە لە هەموو ڕوویەکەوە لەسەر قەوارەی سیاسی هەرێم هەیە، و هەر هێز لایەنێک هێندەی قەبارەی خەبات و قوربانی و بەرپرسیارێتی خۆی لە دروستکردنی ئەزموونەکە و پاراستن و بەڕێوەبردنیدا، سازش لە بەرژەوەندییە حیزبی و تایبەتیەکانی بکات و کات و ووزە و توانا و دەسەڵاتی لە خزمەتکردنی دادپەروەرانەی خەڵک و فەراهەمکردنی ئازادییە گشتییەکان و پاراستنی مافەکاندا بەکاربهێنێت.
دووبارە جەژنتان پیرۆز بێت و ھەر شاد و سەرفراز بن.
د. ڕێواز فائق
سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان
٢٠/٣/٢٠٢٣
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار: رێگە نادەین عیراق ببێتە پێگە بۆ دەستدرێژیكردنە سەر وڵاتانی دراوسێ
04:08 PM - 2026-09-12 -
سەعدی پیرە: ئەڵمانیا هەمیشە پاڵپشتی گەلی كوردە
03:49 PM - 2026-09-12 -
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
01:53 PM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
10:35 AM - 2026-09-12
ئەمانەش ببینە
دەم پارتی داوای لێکۆڵینەوە لە ئاڵۆزییەکانی رۆژئاڤا دەکات
03:39 PM - 2026-09-12
مەزڵوم عەبدی کار بۆ ئاساییکردنەوەی رەوشی کۆبانێ دەکات
02:47 PM - 2026-09-12
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
11:35 AM - 2026-09-12
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
10:55 AM - 2026-09-12
زۆرترین خوێنراو
-
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
جیهان 01:53 PM - 2026-09-12 -
مەکتەبی سیاسی پرسەنامەیەک ئاڕاستەی هەڤاڵ رزگار حاجی حەمە دەکات
پرسەنامە 01:14 PM - 2026-09-12 -
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
کوردستان 11:35 AM - 2026-09-12 -
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
عیراق 10:55 AM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
کوردستان 10:35 AM - 2026-09-12 -
"تەرزەی ناوچەکە" تارمایی دوای ئەمریکا
بیروڕا 10:06 AM - 2026-09-12 -
گرژی و ئاڵۆزییەکانى کۆبانێ 26 قوربانى لێکەوتەوە
کوردستان 09:24 AM - 2026-09-12 -
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11




.png)

.png)
دابەزێنە

