بنوێنە وێنەی ئاوێنە
بیروڕا 03:37 PM - 2023-03-20
PUKMEDIA
ستران عەبدوڵڵا
بنوێنە وێنەی ئاوێنە
پسولەی عەدەم تەعەروز
ستران عەبدوڵلا
ئەم وێنەیە وێنەی داود سائغ ( ١٩٠٩-١٩٧٥) سکرتێری حکومەتیی گوایە حزبی شیوعی عێراقە کە حکومەتەکەی عەبدولکەیم قاسم مۆڵەتی رەسمی حزبایەتی پێدا ، لە جێی ئەوەی مۆڵەتی شایستە بداتە حزبە شیوعییە راستەقینەکە.
حزبی شیوعی لە دوای تەمموزی ١٩٥٨ بە سەنگ و دەنگ و رەنگی جەماوەری خۆی کۆنترۆڵی شەقامی عێراقی کردبوو ، کەچی قاسم چونکە کەیفی لە جەمع و تەرح و قسمەی فرە حزبی درۆزنانە بوو ، مۆڵەتی دایە حزبەکەی سائغ کە تەنیا دوکانێکی حزبی بوو، بە زۆریش ئەندامی پێ دابین نەدەبوو ، بۆیە بە ناچاری چووە کەینوبەینی ئەوەی ئەندام لە حزبە راستەقینەکە بکڕێ و سەریان بە فەتارەت بدات.
کاک فاروقی مەلا مستەفا، تێکۆشەری دێرینی شیوعی لە گێرانەوەی باسوخواسی ئەم حزبەدا دەیگوت حزبێکی موفتەعەل و دەستکردبوو.
بێگومان سەرەنجام ناوی سائغ لە ناوانا بزربوو، هەر حزبە ئەسڵییەکە بۆ دەورانێکی تری تێکۆشان لە گۆڕاپانەکەدا مایەوە.
بەداخەوە ئەم ئۆینبازییەی حکومەتی جەمهوری قاسم کە ناوی لێ نابوو کۆماری نەمر( جەمهورییە خالدە) بوو خویەکی خراپی سیاسەتی رەسمی دەوڵەت لە بەرامبەر دابونەریتی حزبایەتیدا. ئەوە بوو سەرەنجام کۆمارە نەمرەکەی قاسم فەوتا ، بەڵام خووە خراپەکەی داتاشینی حزب و پێدانی مۆڵەتی رەسمیی بە حزبی کارتۆنی بووە نەریتی نەمر لە سیاسەتی دەولەتی عیراق، بەتایبەتی سەردەمی جەمهوریەتی بەعس تا دوایی سەری کۆمارە خوێناوییەکانیشی خوارد.
داخی داخانیش ئەوەیە لە هەولێر شوعبەیەکی ئەمنی بەلدە پسولەی خاوەندارێتی بەم و ئەو ئەدا و هەشن کەیفیان بەم بەرگەی عەدەم تەعەروزە دێت و خەیاڵی لەسەر هەڵدەچنن.
حزب لە کۆری تێکۆشان و لە رێی پەیڕەوی حزبی و ئەنجومەنی سەرکردایەتییەوە شەرعیەت وەردەگرێ ، نەک بە پسولەی بەشێکی لاچەپ لە دامەزراوەیەک کە بە کەیسی پێشێلی ئازادی گیراوەکانی بادینانەوە تێوەگلابێت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار: رێگە نادەین عیراق ببێتە پێگە بۆ دەستدرێژیكردنە سەر وڵاتانی دراوسێ
04:08 PM - 2026-09-12 -
سەعدی پیرە: ئەڵمانیا هەمیشە پاڵپشتی گەلی كوردە
03:49 PM - 2026-09-12 -
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
01:53 PM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
10:35 AM - 2026-09-12
ئەمانەش ببینە
دەم پارتی داوای لێکۆڵینەوە لە ئاڵۆزییەکانی رۆژئاڤا دەکات
03:39 PM - 2026-09-12
مەزڵوم عەبدی کار بۆ ئاساییکردنەوەی رەوشی کۆبانێ دەکات
02:47 PM - 2026-09-12
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
11:35 AM - 2026-09-12
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
10:55 AM - 2026-09-12
زۆرترین خوێنراو
-
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
جیهان 01:53 PM - 2026-09-12 -
مەکتەبی سیاسی پرسەنامەیەک ئاڕاستەی هەڤاڵ رزگار حاجی حەمە دەکات
پرسەنامە 01:14 PM - 2026-09-12 -
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
کوردستان 11:35 AM - 2026-09-12 -
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
عیراق 10:55 AM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
کوردستان 10:35 AM - 2026-09-12 -
"تەرزەی ناوچەکە" تارمایی دوای ئەمریکا
بیروڕا 10:06 AM - 2026-09-12 -
گرژی و ئاڵۆزییەکانى کۆبانێ 26 قوربانى لێکەوتەوە
کوردستان 09:24 AM - 2026-09-12 -
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11




.png)

.png)
دابەزێنە

