سەرۆکی پەرلەمان: میللەتەکەمان بەهۆی نەوتەوە ساڵانێکی سەختی پڕ قەیرانی تێپەڕاند
کوردستان 03:11 PM - 2023-04-04
PUKMEDIA
د. رێواز فایەق سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان
د.رێواز
فایەق سەرۆکی
پەرلەمانی کوردستان، پێشوازی لە لێکتێگەیشتنی حکومەتی ئیتیحادی و حکومەتی هەرێمی
کوردستان دەکات و دەڵێت، "هیوادارین ئەم لێکتێگەیشتنە ببێتە سەرەتایەکی باش و هاوبەش سەبارەت بە دۆسیە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان حکومەتی ئیتیحادی و حکومەتی هەرێم".
سەرۆکی
پەرلەمان ئاماژەی بەوەداوە: "گەلی کوردستان ساڵانێکی سەختی لە قەیرانی تاقەتپڕووکێن
بە هۆی ململانێکانی تایبەت بە دۆسیەی نەوت تێپەڕاند و میللەتەکەمان چاوەڕوانی ئەوەی
هەموو لایەكمان هەیە کە قۆناغێکی نوێی دڵنیایی و ئارامی بەرقەرار بکەین".
دەقی
پەیامەکەی سەرۆکی پەرلەمان
دوابەدوای
چارەسەرکردنی دۆسیەی نەوت و غازی هەرێم لەنێوان حکومەتی ئیتیحادی و حکومەتی هەرێمی
کوردستان، پەرلەمانی کوردستان پێشوازی لە رێکەوتنەکە دەکات و بەگەرمی پیرۆزبایی لە گەلی کوردستان و عێراق دەکەین،
و هیوادارین ببێتە سەرەتای لێکتێگەیشتنی
باش و هاوبەش سەبارەت بە هەموو دۆسیە هەڵپەسێردراوەکانی دیکە لە نێوان هەولێر و بەغدا.
گەلی
کوردستان ساڵانێکی سەختی لە قەیرانی تاقەتپڕووکێن بە هۆی ململانێکانی تایبەت بە دۆسیەی
نەوت تێپەڕاند، بۆیە میللەتەکەمان
چاوەڕوانی ئەوەی لە هەموو لایەكمان هەیە کە قۆناغێکی نوێی دڵنیایی و ئارامی بەرقەرار
بکەین و دادپەروەریی لە نێوان چین و توێژەکانی کۆمەڵگە و تەواوی شار و شارۆچکەکاندا
بێتەدی.
بۆ
ئەو مەبەستە و دوای دڵنیابوون لە سەرچاوەکانی داهاتی هەرێم، وەك چۆن پێداگری لەسەر
شایستەییەکانی هەرێمەکەمان لە ناو بودجەی دەوڵەتی عیراق ئەکەین و وەك سەنەدی دەستوری
و یاسایی بۆ بەدەستهێنانیان پشت بە یاساکەی دەبەستین، دەبێت بە هەمان لۆژیك و بنەما
پێداگر بین لەسەر ئەوەی کە حکومەتی هەرێم پێویستە پرۆژە یاسای بودجە لە ئێستا و
داهاتووشدا بنێرێتە پەرلەمان و هەموومان پابەندییە یاساییەکانی خۆمان لەو ڕووەوە جێبەجێ
بکەین..
د.ڕێواز
فایەق
سەرۆکی
پەرلەمانی کوردستان
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار: رێگە نادەین عیراق ببێتە پێگە بۆ دەستدرێژیكردنە سەر وڵاتانی دراوسێ
04:08 PM - 2026-09-12 -
سەعدی پیرە: ئەڵمانیا هەمیشە پاڵپشتی گەلی كوردە
03:49 PM - 2026-09-12 -
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
01:53 PM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
10:35 AM - 2026-09-12
ئەمانەش ببینە
دەم پارتی داوای لێکۆڵینەوە لە ئاڵۆزییەکانی رۆژئاڤا دەکات
03:39 PM - 2026-09-12
مەزڵوم عەبدی کار بۆ ئاساییکردنەوەی رەوشی کۆبانێ دەکات
02:47 PM - 2026-09-12
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
11:35 AM - 2026-09-12
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
10:55 AM - 2026-09-12
زۆرترین خوێنراو
-
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
جیهان 01:53 PM - 2026-09-12 -
مەکتەبی سیاسی پرسەنامەیەک ئاڕاستەی هەڤاڵ رزگار حاجی حەمە دەکات
پرسەنامە 01:14 PM - 2026-09-12 -
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
کوردستان 11:35 AM - 2026-09-12 -
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
عیراق 10:55 AM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
کوردستان 10:35 AM - 2026-09-12 -
"تەرزەی ناوچەکە" تارمایی دوای ئەمریکا
بیروڕا 10:06 AM - 2026-09-12 -
گرژی و ئاڵۆزییەکانى کۆبانێ 26 قوربانى لێکەوتەوە
کوردستان 09:24 AM - 2026-09-12 -
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11




.png)

.png)
دابەزێنە

