دەسەڵاتی فرۆکەوانی عیراق داوای رونکردنەوە لە تورکیا دەکات
کوردستان 03:32 PM - 2023-04-04
PUKMEDIA
فرۆکەخانەی سلێمانی
پەرلەمانتارێکی یەکێتی بەدواداچون بۆ راگرتنی هەموو گەشتێکی هاتن و چون بەسەر ئاسمانی تورکیاوە بۆ فرۆکەخانەی سلێمانی دەکات و رایدەگەیەنێت: " دەسەڵاتی فرۆکەوانی مەدەنی عێراق بە رەسمی داوای روونکردنەوەیان لە دەسەڵاتی فرۆکەوانی تورکیا کردوە".
کاروان یاروەیس ئەندامی لیژنەی
گواستنەوەو پەیوەندییکردنی ئەنجومەنی نوێنەران تایبەت بە سایتی رەسمی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: "سەبارەت بە
راگرتنی گەشتە ئاسمانیەکانی هێڵی تۆرکش ئێرلاین و هەموو گەشتێک لە ئاسمانی تورکیاوە
بۆ فرۆکەخانەی سلێمانی، بەدواداچوونەکانمان وەک لیژنەی گواستنەوەو پەیوەندییکردنی
پەرلەمانی عێراق دەست پێکردووەو لەگەڵ سەرۆکی دەسەڵاتی فرۆکەوانی مەدەنی عێراق لە
فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا کۆبووینەوەو بە نوسراوی رەسمی داوای روونکردنەوەو
گرتنەبەری ڕێوشوێنی پێویستمان کردووەو لەگەڵ بەرێوەبەری فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی
لەسەرخەتین".
"بەپێی
بەدواداچوونەکانمان هیج کێشە و کەمورکورتیەکی هونەری و ئیداری لەلایەن فرۆکەخانەی
سلێمانیەوە نیەو دەسەڵاتی فرۆکەوانی مەدەنی عێراق ئەمەیان سەڵماندووە، بڕیارەکە لەلایەن
وەزارەتی دەرەوەی تورکیاوە دراوە بە دەستەڵاتی فرۆکەوانی تورکیا و فەرمانیان پێکردوون
هەموو گەشتێکی هاتن و رۆیشتن بەسەر ئاسمانی تورکیاوە بۆ فرۆکەخانەی سلێمانی قەدەغە
بکەن"، کاروان یاروەیس وایوت.
دەشڵێت: "دەسەڵاتی
فرۆکەوانی مەدەنی عێراق لەهەوڵی جددیدایە تا کێشەکە چارەسەر بکات و بە رەسمی داوای
روونکردنەوەیان لە دەسەڵاتی فرۆکەوانی تورکیا کردوە بەڵام تائێستا وەڵامیان نەداوەتەوە".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار: رێگە نادەین عیراق ببێتە پێگە بۆ دەستدرێژیكردنە سەر وڵاتانی دراوسێ
04:08 PM - 2026-09-12 -
سەعدی پیرە: ئەڵمانیا هەمیشە پاڵپشتی گەلی كوردە
03:49 PM - 2026-09-12 -
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
01:53 PM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
10:35 AM - 2026-09-12
ئەمانەش ببینە
دەم پارتی داوای لێکۆڵینەوە لە ئاڵۆزییەکانی رۆژئاڤا دەکات
03:39 PM - 2026-09-12
مەزڵوم عەبدی کار بۆ ئاساییکردنەوەی رەوشی کۆبانێ دەکات
02:47 PM - 2026-09-12
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
11:35 AM - 2026-09-12
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
10:55 AM - 2026-09-12
زۆرترین خوێنراو
-
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
جیهان 01:53 PM - 2026-09-12 -
مەکتەبی سیاسی پرسەنامەیەک ئاڕاستەی هەڤاڵ رزگار حاجی حەمە دەکات
پرسەنامە 01:14 PM - 2026-09-12 -
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
کوردستان 11:35 AM - 2026-09-12 -
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
عیراق 10:55 AM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
کوردستان 10:35 AM - 2026-09-12 -
"تەرزەی ناوچەکە" تارمایی دوای ئەمریکا
بیروڕا 10:06 AM - 2026-09-12 -
گرژی و ئاڵۆزییەکانى کۆبانێ 26 قوربانى لێکەوتەوە
کوردستان 09:24 AM - 2026-09-12 -
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11




.png)

.png)
دابەزێنە

