پەیامنێر و وێنەگری کەناڵی کوردسات لە ھەولێر دەستگیرکران
کوردستان 11:57 AM - 2023-04-08
PUKMEDIA
پەیامنێر و کامێرامانەکەی کەناڵی کوردسات
هێزێکی زۆری ئەمنی لە شاری هەولێر بە جل و بەرگی مەدەنییەوە پەیامنێر و کامێرامانی کەناڵی کوردسات و چالاکوانێکیان دەستگیر کرد.
دوای
ئەوەی بڕیاربوو ئەمڕۆ ژمارەیەک لە چین و توێژە جیاوازەکانی شاری هەولێر بەیاننامەیەکی ناڕەزایەتی لەبارەی ئەو کارە
ناڕەوشتیانەی کە لە گوندی لوبنانی شاری هەولێر ئەنجام دەدرێن بخوێننەوە، بەڵام لەلایەن هێزێکی
زۆری ئەمنی بە جل و بەرگی مەدەنییەوە بڵاوەیان پێکراو،
چالاکوانێک، پەیامنێر و کامێرامانی کەناڵی کوردسات یان دەستگیرکرد.
ئەمڕۆ
شەممە ٨-٤-٢٠٢٣، وا بڕیار بوو کە ژمارەیەک لە چین و توێژەجیاوازەکانی شاری
هەولێر بەیاننامەیەکی ناڕەزایەتی لەبارەی
ئەو کارە ناڕەوشتیانەی کە لە گوندی لوبنانی شاری هەولێر ئەنجام دەدرێن بخوێننەوە، بەڵام بەر لەوەی بەیاننامەکە بخوێندرێتەوە ھێزێکی زۆری ئەمنی لە
دەوروبەری گوندی لوبنانی بڵاوەیپێکرابوو بە جل و بەرگی مەدەنی، بەیاننامەکە
نەخوێندرایەوە و بەھۆی فشاری ھێزە ئەمنیەکانەوە پەیامنێر و کامێرامانی کەناڵی کوردسات
لەگەل چالاکوانێک لەلایەن ھێزە ئەمنیەکانی ھەولێرەوە دەستگیرکران.
کەناڵی کوردستات راگەیەندراوێکیان بڵاوکردەوە و رایانگەیاند: "لەكاتی روماڵكردنی كارێكی رۆژنامەوانیدا لە شاری لە هەولێر، هێزە ئەمنییەكانی ئەو شارە بەبێ هیچ بیانوو و هۆكارێك و بەبێ فەرمانی دادوەر، سیروان حسێن پەیامنێری كوردسات نیوز و فەرمان عەبدولقادر وێنەگریان دەستگیركرد، ئەوەش لەماوەی هەفتەیەكدا دووەم جارە رێگری لە تیمی رۆژنامەوانی كوردسات نیوز دەكرێت".
ئاماژەیان بەوەشداوە: "دەزگای میدیایی كوردسات سەرەڕای ئیدانە کردنی ئەو كارەی هێزە ئەمنییەكانی هەولێر، دوپاتیشیدەكاتەوە هەمیشە پابەندی بنەماكانی كار و ئیتیكی رۆژنامەوانی بووە و هیچ كاتێك كارێكی نەكردووە لە هیچ روویەكەوە زیانی بۆ هەرێمی كوردستان هەبووبێت ئەمە جگە لەوەی هەمیشە دەنگی سەرجەم لایەنەکان بووە بە بێ جیاوازی چونكە دەزگای میدیایی كوردسات هەمیشە باوەڕی تەواوی بە پرەنسیپەكانی نیشتیمان پەروەری و پاراستنی بنەما نیشتیمانییەكان هەیە".
لە راگەیەندراوەکەشدا هاتووە: "داوا لەسەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەكان و سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستان و سەنتەری میترۆ و هەموو ئەو لایەنانە دەكەین كەخۆیان بە پارێزەری مافی رۆژنامەنووسان دەزانن، رێگری لەو جۆرە كارانە بكەن و نەهێڵن دووبارە ببێتەوە".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار: رێگە نادەین عیراق ببێتە پێگە بۆ دەستدرێژیكردنە سەر وڵاتانی دراوسێ
04:08 PM - 2026-09-12 -
سەعدی پیرە: ئەڵمانیا هەمیشە پاڵپشتی گەلی كوردە
03:49 PM - 2026-09-12 -
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
01:53 PM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
10:35 AM - 2026-09-12
ئەمانەش ببینە
دەم پارتی داوای لێکۆڵینەوە لە ئاڵۆزییەکانی رۆژئاڤا دەکات
03:39 PM - 2026-09-12
مەزڵوم عەبدی کار بۆ ئاساییکردنەوەی رەوشی کۆبانێ دەکات
02:47 PM - 2026-09-12
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
11:35 AM - 2026-09-12
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
10:55 AM - 2026-09-12
زۆرترین خوێنراو
-
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
جیهان 01:53 PM - 2026-09-12 -
مەکتەبی سیاسی پرسەنامەیەک ئاڕاستەی هەڤاڵ رزگار حاجی حەمە دەکات
پرسەنامە 01:14 PM - 2026-09-12 -
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
کوردستان 11:35 AM - 2026-09-12 -
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
عیراق 10:55 AM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
کوردستان 10:35 AM - 2026-09-12 -
"تەرزەی ناوچەکە" تارمایی دوای ئەمریکا
بیروڕا 10:06 AM - 2026-09-12 -
گرژی و ئاڵۆزییەکانى کۆبانێ 26 قوربانى لێکەوتەوە
کوردستان 09:24 AM - 2026-09-12 -
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11




.png)

.png)
دابەزێنە

