بیست ساڵ دوای كەوتنی دوو بت
بیروڕا 12:23 PM - 2023-04-09
PUKMEDIA
ستران عەبدوڵڵا
كۆتاییەكی كراوەی هەیە
ستران عەبدوڵڵا
هەر زاڵمەو زەواڵێكی هەیە
هەر زوحاكێك و كاوەیەكی هەیە
ئەگەر كاوەش نەبێ بتی دیكتاتۆری هەر دەكەوێ. ئاخر حوكمی تەئریخە و داستانی نەورۆزی ژیان وا دەڵێ. فەقەت بوونی كاوە و كاوەكان بۆ ئەوە باشن كۆتایی زستانی ستەم نزیكتر دەخەنەوە و بەهار پێشدەخەن.
بۆ عەرەبی عیراق و هەموو كۆمەڵانی خەڵكی عیراق كەوتنی بتی سەددام ، لە ٩-٤ بە جلی عەسكەرییەوە لە ناو بەغدا رەمزی كەوتنی عەسكەرتارییەت و حوكمی چەك و جەنگ بوو، شكاندنی پەیكەری تەعریب، پەیكەری ستەمی سەددام لەناو جەرگەی شاری كەركوك لە رۆژی 10ی نیسانی ساڵی 2003دا، سەرەنجام ئەویش كەوتنی بت بوو، بەڵام بتێك كە دژی رەسەنایەتی كوردستان و بۆ پاكتاوی نەژادی بوو. هەردووكیان هی سەددام بوون، بەڵام بە مانای جیاواز.
ئیتر وا بوو شەڕی ئاماژەكان، نۆی نیسان پەیكەری سەدام بە جلی عەسكەری لە بەغدا دەڕوخێ، ئینجا دەی نیسان پەیكەری سەددام بەجلی تەعریبەوە لە كەركوك دەڕوخێ .ھەر لایەنە و سەددامی خۆی روخاند .ئەمە كرۆكی پڕۆسەی رزگاری عیراقە كە ئەمڕۆ و سبەی یادی بیست ساڵەی دەكرێتەوە.
ئێستا دوای بیست ساڵ دیموكراسییەكی شەلەشەل ماوە و هەشن لە كەركوك دەخوازن سواقی بتی تەعریب بدەن.
لە كوردستانیش هەن مەیلێكی توندی ستەمكاریان هەیە و شۆڕش دزن و دیموكراسی دژن شریتی داستانەكە وەك فیلمی مۆدێرنی سینەمای نوێیە؛ كۆتاییەكی كراوەی هەیە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار: رێگە نادەین عیراق ببێتە پێگە بۆ دەستدرێژیكردنە سەر وڵاتانی دراوسێ
04:08 PM - 2026-09-12 -
سەعدی پیرە: ئەڵمانیا هەمیشە پاڵپشتی گەلی كوردە
03:49 PM - 2026-09-12 -
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
01:53 PM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
10:35 AM - 2026-09-12
ئەمانەش ببینە
دەم پارتی داوای لێکۆڵینەوە لە ئاڵۆزییەکانی رۆژئاڤا دەکات
03:39 PM - 2026-09-12
مەزڵوم عەبدی کار بۆ ئاساییکردنەوەی رەوشی کۆبانێ دەکات
02:47 PM - 2026-09-12
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
11:35 AM - 2026-09-12
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
10:55 AM - 2026-09-12
زۆرترین خوێنراو
-
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
جیهان 01:53 PM - 2026-09-12 -
مەکتەبی سیاسی پرسەنامەیەک ئاڕاستەی هەڤاڵ رزگار حاجی حەمە دەکات
پرسەنامە 01:14 PM - 2026-09-12 -
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
کوردستان 11:35 AM - 2026-09-12 -
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
عیراق 10:55 AM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
کوردستان 10:35 AM - 2026-09-12 -
"تەرزەی ناوچەکە" تارمایی دوای ئەمریکا
بیروڕا 10:06 AM - 2026-09-12 -
گرژی و ئاڵۆزییەکانى کۆبانێ 26 قوربانى لێکەوتەوە
کوردستان 09:24 AM - 2026-09-12 -
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11




.png)

.png)
دابەزێنە

