وەفدێکی نوێنەرانی عیراق لێکۆڵینەوە لە هێرشەکەی فڕۆکەخانەی سلێمانی دەکات
کوردستان 10:16 AM - 2023-04-10
PUKMEDIA
فرۆکەخانەی سلێمانی
بڕیارە ئەمڕۆ وەفدێکی دیکە بۆ لێکۆڵینەوە
لە هێرش و هەوڵی تیرۆرەکەی مەزڵوم عەبدی و ژمارەیەک فەرماندەی ئەمریکی، کە
کرایە سەر فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی، سەردانی شوێنی هێرشەکە بکەن، وەفدەکەش لە ئەنجومەنی نوێنەرانی
عیراقەوەیە و پێشتریش وەفدێکی باڵای سەربازی و ئەمنی بۆ هەمان مەبەست دەستی بە
لێکۆڵینەوە کرد.
كاروان یاروەیس ئەندامی
ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە فراکسیۆنی یەکێتی بە سایتی رەسمی یەکێتیی نیشتمانیی
کوردستان PUKMEDIA ی
راگەیاند:"دوای هێرشەکەی سەر فرۆکەخانەی سلێمانی، بڕیارە ئەمڕۆ ١٠-٤- ٢٠٢٣ لەسەر بڕیاری جێگری سەرۆکی یەکەمی
پەرلەمان، کە لیژنەی ئاسایش و بەرگری
پەرلەمانی بۆ لێکۆڵینەوە لەدەرخستنی راستییەکانی هێرش و هەوڵی تیرۆرەکەی مەزڵوم عەبدی و ژمارەیەک
فەرماندەی ئەمریکی لە فرۆکەخانەی
نێودەوڵەتی سلێمانی راسپارد، سەردانی شوێنی هێرشەکە بکەن.
"عەباس زاملی
سەرۆکی لیژنەی ئاسایش و بەرگری پەرلەمان بەیاوەری چەند پەرلەمانتارێکی دیکە سەرۆکایەتی
وەفدەکە دەکات و هاوکات وەفدی یەکێتی کە پێکهاتوون لە هەرێم کەمال ئاغا سەرۆكی فراكسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق و ئەندامێتی کەریم شکور و کاروان یاروەیس یاوەری وەفدەکە دەکەن". كاروان
یاروەیس وایوت
ئەمەش لەکاتێکدایە دوای
ئەنجامدانی هەوڵی تیرۆرەکە رۆژی ٨-٤-٢٠٢٣ وەفدی باڵای عیراق و ژمارەیەک لێپرسراوی ئەمنی بەمەبەستی لێکۆڵینەوە شوێنی
رووداوی هێرشەکەی سەر فرۆکەخانەی سلێمانییان بەسەرکردەوە.
هاوکات فەرماندەی
گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند: " ئەو تۆمەتانە کە ئاڕاستەی هێزەکانی دژەتیرۆر دەکرێن
بۆ شاردنەوە و چەواشەكردنی راستییەكانن "،راشیگەیاندووە:"
هێزەکانمان لە ئەرک و هەماهەنگی بەردەوامدان لەگەڵ هاوبەشەکانمان لە ناوچەکە و
دەمانەوێت ئەو راستییە روون بکەینەوە کە هێزەکانی دژەتیرۆر (CTG) لە
رۆژی بەئامانجگرتنەکەدا لە فڕۆکەخانی سلێمانی لەگەڵمان بوون".
هێرشهكهی فڕۆكهخانهی سلێمانی تیرۆری نێودهوڵهتییه
به بهزاندنی ئاسمان و زهوی ههرێمی كوردستان و عیراق، توركیا تیرۆری یاسا نێودهوڵهتییهكان دهكات و سهرۆكی لیژنهی پهیوهندییهكانی دهرهوهش لهپهرلهمانی عیراق دهڵێت: "هێرشهكردنه سهر ههرێمی كوردستان و فڕۆكهخانهی سلێمانی هیچ پاساوێك ههڵناگرێت و پێشهاتێكی مهترسیداره بۆ عیراق".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار: رێگە نادەین عیراق ببێتە پێگە بۆ دەستدرێژیكردنە سەر وڵاتانی دراوسێ
04:08 PM - 2026-09-12 -
سەعدی پیرە: ئەڵمانیا هەمیشە پاڵپشتی گەلی كوردە
03:49 PM - 2026-09-12 -
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
01:53 PM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
10:35 AM - 2026-09-12
ئەمانەش ببینە
دەم پارتی داوای لێکۆڵینەوە لە ئاڵۆزییەکانی رۆژئاڤا دەکات
03:39 PM - 2026-09-12
مەزڵوم عەبدی کار بۆ ئاساییکردنەوەی رەوشی کۆبانێ دەکات
02:47 PM - 2026-09-12
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
11:35 AM - 2026-09-12
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
10:55 AM - 2026-09-12
زۆرترین خوێنراو
-
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
جیهان 01:53 PM - 2026-09-12 -
مەکتەبی سیاسی پرسەنامەیەک ئاڕاستەی هەڤاڵ رزگار حاجی حەمە دەکات
پرسەنامە 01:14 PM - 2026-09-12 -
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
کوردستان 11:35 AM - 2026-09-12 -
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
عیراق 10:55 AM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
کوردستان 10:35 AM - 2026-09-12 -
"تەرزەی ناوچەکە" تارمایی دوای ئەمریکا
بیروڕا 10:06 AM - 2026-09-12 -
گرژی و ئاڵۆزییەکانى کۆبانێ 26 قوربانى لێکەوتەوە
کوردستان 09:24 AM - 2026-09-12 -
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11




.png)

.png)
دابەزێنە

