هاووڵاتیه‌كی هه‌ولێر: چه‌كداری حزب ژن و كچه‌كانم-یان ده‌ستبه‌سه‌ر كردوه
کوردستان 05:28 PM - 2023-04-15
PUKMEDIA
هاووڵاتی هەڕەشەلێکراو
چه‌ند چه‌كدارێكی حزبی و حكومه‌ت له‌هه‌ولێر هه‌ڕه‌شه‌ی كوشت و سه‌ربڕین له‌هاووڵاتییه‌ك ده‌كه‌ن و پێی ده‌ڵێن ئه‌گه‌ر ئه‌و به‌ڵگانه‌ی له‌دژی ئێمه لاته بڵاوی بكه‌یته‌وه كچه‌كانت به‌كارده‌هێنین و ئابڕووت ده‌به‌ین.
هاووڵاتییه‌ك له‌هه‌ولێر ئه‌مڕۆ به‌هۆی ئه‌و سوكایه‌تییه‌ی پێیده‌كرێت، له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا وتی: "له‌لایه‌ن چه‌ند كادرێكی حزب و چه‌كداری پۆلیسه‌وه ژنه‌كه‌م و منداڵه‌كانم لێ داگیركراوه‌و هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتن و سهبڕینم لێده‌كرێت ئه‌گه‌ر داوایان بكه‌مه‌وه".
"چه‌ندین به‌ڵگه‌م هه‌یه كه ئه‌و گروپه له‌هه‌ولێر هه‌ڕه‌شه‌م لێده‌كه‌ن، به‌ڵام بهكچهكانم كه لای ئه‌وانه هه‌ڕه‌شه‌یان لێكردووم و پێیان وتووم ئه‌گه‌ر به‌ڵگه‌كان بڵاو بكه‌یته‌وه كچه‌كانت به‌كارده‌هێنین، هه‌روه‌ها داوای 25 گه‌ڵام لێده‌كه‌ن وه‌ك سه‌رانه بیانده‌مێ"، ئه‌و هاووڵاتیه وایوت.
ئه‌و هاووڵاتیه ده‌شڵێت: "به‌ئاشكرا پێیان وتووم حساب بۆ پۆلیس و ئاسایش و هێزه ئه‌منییه‌كانی هه‌ولێر ناكه‌ین، كه‌واته روونه ئه‌وان حزبیان له‌پشته‌و كه‌س ناتوانێت هیچیان به‌رامبه‌ر بكات، بۆیه داوا له‌داواكاری گشتی ده‌كه‌م كه خێزانه‌كه‌م بۆ بگه‌ڕێننه‌وه".
بۆ بینینی کۆنگرە رۆژنامەوانییەکە کلیک لێرە بکە
هه‌ر ئه‌مڕۆ شه‌ممه 15-4-2023 له‌شاری هه‌ولێر هێرشكرایه سه‌ر پارێزه‌رێك و دوای لێدانێكی زۆر وه‌ك ئه‌تك كردنێكیش سه‌ریان تاشی و ناردیانه‌وه بۆ ماڵه‌وه، هه‌روه‌ها له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ئه‌مڕۆ ڤیدیۆیه‌ك بڵاوكرایه‌وه كه چه‌ند گهجێك داوای سه‌رانه له‌گه‌نجێكی دیكه ده‌كه‌ن و ئازار ده‌ده‌ن.
ئه‌و كرده‌وه نامرۆڤایه‌تییانه‌ی له‌هه‌ولێر رووده‌ده‌ن كادری باڵای حزب و كاربه‌ده‌ستی حكومه‌تی له‌پشته‌وه‌یه، ئه‌وه‌ش بوه‌ته هۆی ناوزڕاندنی شاره‌كه‌و پێشلكردنی مافی مرۆڤ له‌هه‌رێمی كوردستان به‌گشتی، هه‌ر ئه‌مه‌شه وایكردوه كه رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له راپۆرتی ساڵانه‌ی خۆیاندا باس له‌زیادبوونی پێشلكردنی مافی مرۆڤ له‌هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن و ئه‌وه‌ش بخه‌نه‌ڕوو كه پێشێلكاریه‌كان به‌راوورد به‌ساڵانی رابردوو زۆر زیادیكردوه.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
زانکۆی سلێمانی بەرنامەیەکی جیهانی دەخاتە خزمەتی مامۆستا و توێژەران
09:21 PM - 2026-07-28 -
عەلی زەیدی و ئەردۆگان چەند رێککەوتن و یاداشتی لێکتێگەیشتنیان ئيمزا کرد
08:45 PM - 2026-07-28 -
پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و کۆماری چیک لەبواری کشتوکاڵدا پتەوتر دەکرێت
04:58 PM - 2026-07-28 -
بومەلەرزەیەكی بەهێز بەگوڕی 7.1 پلە بەپێوەری رێختەر ژاپۆنی هەژاند
03:20 PM - 2026-07-28
ئەمانەش ببینە
سۆمۆ داهاتی دوو مانگی فرۆشی نەوت ئاشکرا دەکات
05:20 PM - 2026-07-28
وەزارەتی سامانە سروشتییەکان لەبارەی بەنزینەوە چەند بڕیارێکی دەرکرد
03:37 PM - 2026-07-28
زەیدی لەگەڵ بەرپرسانی تورکیا پرسی وەبەرهێنان و ئاو تاوتوێ دەکات
02:31 PM - 2026-07-28
داشکاندنەکەی وەزارەتی کارەبا بۆ قەرزی کۆن دەستپێدەکات
12:17 PM - 2026-07-28
زۆرترین خوێنراو
-
سەعدی ئەحمەد پیرە پێشوازی لە وەفدێکی رێکخراوی بانگەوازی جێنڤ کرد
ی ن ک 12:10 PM - 2026-07-28 -
دەزگاى ئاسایشى هەرێم ژمارەیەک ئاسەوارى سەدەى 12ى رادەستى مۆزەخانەى سلێمانى کرد
کوردستان 11:50 AM - 2026-07-28 -
دی ئێن ئۆ: به‌رهه‌مهێنانی نهوتییمان له كوردستان 99% دابه‌زیوه
جیهان 10:31 AM - 2026-07-28 -
چوارەمین کۆڕبەندی پەروەردەیی کوردستان بەڕێوەدەچێت
کوردستان 10:12 AM - 2026-07-28 -
کەشناسی: پلەکانی گەرما بەرزبونەوەی نوێ تۆماردەکەن
کوردستان 09:57 AM - 2026-07-28 -
نرخى نەوت لە جیهاندا دادەبەزێت
جیهان 09:22 AM - 2026-07-28 -
مەکتەبی سکرتارییەت دوو تێکۆشەری دێرین بەسەردەکاتەوە
کوردستان 08:36 PM - 2026-07-27 -
پەرلەمانی عیراق 7 بڕیار دژی گەندەڵی دەردەکات
عیراق 08:07 PM - 2026-07-27



.jpg)



دابەزێنە

