سهندیكای پارێزهران: تۆمهتباری سهرهكی هێرشهكهی سهر پارێزهرهكهی ههولێر دهستگیرنهكراوه
کوردستان 01:49 PM - 2023-04-16
ئاژانسەکان
کۆنگرەی رۆژنامەوانی سەندیکای پارێزەرانی کوردستان
ئەمڕۆ بەمەبەستی دەربڕینی ناڕەزایەتی دژی سەرتاشینی پارێزەر محەمەد یابە سۆفی لە هەولێر، پارێزەران لە سەرجەم شاروشارۆچكەكانی كوردستان لەبەردەم دادگاكان گردبوونەوە و ناڕەزایەتی سەرتاسەری راگەیەنرا، دواتر لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا سەندیکای پارێزەرانی کوردستان رایگەیاند:" پێویستە دەزگای دادوەری و ئەمنییەکان بەزووترین کات ئەنجامدەرانی ئەم تاوانە دەستگیر بکەن هاوکات برای پارێزەرەکەش وتی:"بەهیچ جۆرێک سوڵحی عەشایەری ناکەین".
بەزووترین کات ئەنجامدەرانی ئەم تاوانە دەستگیر بکرێن.
سەندیکای
پارێزەرانی کوردستان لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند:"هێرشکردنە سەر پارێزەر
(محەمەد یابە سۆفی) وەک پێشێلکردن و دەستدرێژیکردنە سەر
دامودەزگا یاساییەکانی حکومەتی هەرێم هەژماردەکرێت پێویستە دەزگای دادوەری و
ئەمنییەکان بەزووترین کات ئەنجامدەرانی ئەم تاوانە دەستگیر بکەن و رێکارە
یاساییەکانی بەرامبەر بگرنە بەر تا رێگە لە تاوانانە و هاوشێوەکانی بگیرێت، هەرچەندە
تائێستا ٣ لەتۆمەتبارەکان دەستگیرکراون بەڵام تۆمەتبارە سەرەکییەکە دەستگیرنەکراوە.
وتیشی:"
ئێمەش وەکو سەندیکای پارێزەرانی کوردستان لەپاڵ پارێزەری سکاڵاکار سکاڵای خۆمان
لەدژی ئەنجامدەرانی ئەم تاوانە تۆمار دەکەین".
بەهیچ جۆرێک سوڵحی عەشایەری ناکەین
هاوکات
هەر لەکۆنگرە رۆژنامەوانییەکەدا برایە پارێزەر (محەمەد یابە سۆفی) وتی:" هیوادارم کەیسی ئەشکەنجەدان و سوکایەتیپێکردنی
براکەم وەک خۆی لێکۆڵینەوەی لێبکرێت بەلاڕێدا نەبرێت".
وتیشی:"
ئێمە وەک خانەوادی محەمەد بەهیچ جۆرێک سوڵحی عەشایەری ناکەین و لەدەرگامان نەدەن
بۆ ئەو مەبەستە،هاوکات هیچ ناسیاویەکمان لەگەڵ تۆمەتباران نییە و کێشەمان لەگەڵ
هیچ کەس و لایەنێک نییە"
رۆژی
هەینی ١٤-٤-٢٠٢٣ پارێزەری راوێژگار (محەمەد یابە سۆفی) لەلایەن تاقمە کەسێکەوە
هێرشدەکرێتە سەری و بەبیانوی نایاسایی ئازار و ئەشکەنجەیەکی زۆری دەدرێت و پاش
شکاندنی سەری قژیشی دەتاشرێت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار: رێگە نادەین عیراق ببێتە پێگە بۆ دەستدرێژیكردنە سەر وڵاتانی دراوسێ
04:08 PM - 2026-09-12 -
سەعدی پیرە: ئەڵمانیا هەمیشە پاڵپشتی گەلی كوردە
03:49 PM - 2026-09-12 -
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
01:53 PM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
10:35 AM - 2026-09-12
ئەمانەش ببینە
دەم پارتی داوای لێکۆڵینەوە لە ئاڵۆزییەکانی رۆژئاڤا دەکات
03:39 PM - 2026-09-12
مەزڵوم عەبدی کار بۆ ئاساییکردنەوەی رەوشی کۆبانێ دەکات
02:47 PM - 2026-09-12
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
11:35 AM - 2026-09-12
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
10:55 AM - 2026-09-12
زۆرترین خوێنراو
-
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
جیهان 01:53 PM - 2026-09-12 -
مەکتەبی سیاسی پرسەنامەیەک ئاڕاستەی هەڤاڵ رزگار حاجی حەمە دەکات
پرسەنامە 01:14 PM - 2026-09-12 -
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
کوردستان 11:35 AM - 2026-09-12 -
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
عیراق 10:55 AM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
کوردستان 10:35 AM - 2026-09-12 -
"تەرزەی ناوچەکە" تارمایی دوای ئەمریکا
بیروڕا 10:06 AM - 2026-09-12 -
گرژی و ئاڵۆزییەکانى کۆبانێ 26 قوربانى لێکەوتەوە
کوردستان 09:24 AM - 2026-09-12 -
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11




.png)

.png)
دابەزێنە

