بەشدار حەسەن: دادگایی کردنی شیروان شێروانی دواخرا
کوردستان 02:35 PM - 2023-04-16
PUKMEDIA
بەشدار حەسەن
سەرۆکی تیمی پارێزەرانی
دەستگیرکراوانی بادینان رایدەگەیەنێت، "ئەمڕۆ کەیسێکی دیکە بۆ رۆژنامەنووس شیروان
شێروانی کراوەتەوە و براوەتە دادگای لێکۆڵینەوەی دەشتی هەولێر، بەڵام
بەهۆی ئەوەی نە خودی شێروان و نە تیمی پارێزەران ئاگادار نەبووین بۆیە شیروان شێروانی
ووتەی نەداوە و دادگاییەکەش دواخراوە".
کەیسێکی دیکە بۆ شێروان شێروانی دروستکراوە
بەشدار حەسەن سەر سەرۆکی تیمی
پارێزەرانی دەستگیرکراوانی بادینان بە سایتی رەسمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند:
"دوای ئەوەی لە چەند رۆژی رابردو کەیسی
(تزویر)ـیان بۆ کردەوە، ئەمڕۆ کەیسێکی دیکە بۆ رۆژنامەنووس شیروان شێروانی کرایەوە و
هێنرایە دادگای لێکۆڵینەوەی دەشتی هەولێر لە کەسنەزان".
"کەیسەکەش بەجۆرێکە گوایە لە رۆژی
٢٣/٦/٢٠٢٢، شێروان شێروانی هەڕەشەی لە ئەفسەرێکی زێرەڤانی لە ناو چاکسازی گەورانی
هەولێر کردوە"، بەشدار حەسەن وادەڵێت.
شیروان شێروانی و تیمی پارێزەرانی ئاگادار نەبوون
دەشڵێت: "پەڕاوێکی تری
ليکۆڵینەوەیان بۆ شیروان شێروانی کردۆتەوە لە بنکەی پۆلیسی کەسنەزان بە پێی مادە
٢٢٩ لە یاسای سزاکانی عیراقی و شیروان شێروانیان هێناوەتە بەردەم دادوەری دادگای
لێکۆڵینەوەی دەشتی هەولێر لە کەسنەزان".
ئاماژەی بەوەشداوە: "بەهۆی ئەوەی نە خودی
شیروان و نە تیمی پارێزەران ئاگادار نەبوین کە ئەمڕۆ دەهێندرێتە دادگا، بۆیە
شیروان شێروانی ووتەی نەداوە و دادوەریش دوایخستوە و بڕیاری داوە کە بە ئامادەبوونی
پارێزەرەکانی ووتەی لێوەربگیريت".
ئەمە لەکاتێکداتە
کە لە چەند رۆژی رابردوودا رۆژنامەنووسی سزادراوی بادینان شیروان شێروانی، کەیسێکی دیکەشی
بۆ دروست کرابوو هەروەها گوهدار زێباری هاوڕێی لەسەری کرابووە شاهید.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار: رێگە نادەین عیراق ببێتە پێگە بۆ دەستدرێژیكردنە سەر وڵاتانی دراوسێ
04:08 PM - 2026-09-12 -
سەعدی پیرە: ئەڵمانیا هەمیشە پاڵپشتی گەلی كوردە
03:49 PM - 2026-09-12 -
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
01:53 PM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
10:35 AM - 2026-09-12
ئەمانەش ببینە
دەم پارتی داوای لێکۆڵینەوە لە ئاڵۆزییەکانی رۆژئاڤا دەکات
03:39 PM - 2026-09-12
مەزڵوم عەبدی کار بۆ ئاساییکردنەوەی رەوشی کۆبانێ دەکات
02:47 PM - 2026-09-12
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
11:35 AM - 2026-09-12
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
10:55 AM - 2026-09-12
زۆرترین خوێنراو
-
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
جیهان 01:53 PM - 2026-09-12 -
مەکتەبی سیاسی پرسەنامەیەک ئاڕاستەی هەڤاڵ رزگار حاجی حەمە دەکات
پرسەنامە 01:14 PM - 2026-09-12 -
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
کوردستان 11:35 AM - 2026-09-12 -
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
عیراق 10:55 AM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
کوردستان 10:35 AM - 2026-09-12 -
"تەرزەی ناوچەکە" تارمایی دوای ئەمریکا
بیروڕا 10:06 AM - 2026-09-12 -
گرژی و ئاڵۆزییەکانى کۆبانێ 26 قوربانى لێکەوتەوە
کوردستان 09:24 AM - 2026-09-12 -
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11




.png)

.png)
دابەزێنە

