فراکسیۆنی یەکێتی چەند داوایەکی گرنگ ئاڕاستەی سەرۆکی پەرلەمان دەکات
کوردستان 11:31 PM - 2023-04-16
PUKMEDIA
ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق
فراکسیۆنی یەکێتی دوو نوسراو کەداواکاری تەرخانکردنی لیژنەی بارائۆلۆمپی و زیادکردنی چەند بڕگەیەکی دارایی لە چوارچێوەی بودجە ئاڕاستەی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دەکات.
فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دوو نوسراو ئاراستەی محەمەد حەلەبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دەکات، کە بەپێی نوسراوی یەکەم، فڕاکسیۆنی یەکێتی داوا دەکات لە بوودجەی ساڵی 2023 بڕگەیەکی تایبەت بۆ تەرخانکردنی شایستەی دارایی لیژنەی بارائۆلومپی کوردستان کە لقێکە لە لیژنەی بارائۆلومپیی عیراق زیاد بکرێت، لەپێناو بەروپێشبردنی کار وچالاکییەکانی لیژنەکە لە پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان.
هاوکات لە نوسراوی دووەم، فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان بەپێی ماددەی 61 لە دەستوری عیراق ومادەی 15 لەیاسای ئەنجوومەنی نوێنەران داوا دەکات چەند بڕگەیەکی دارایی لەچوارچێوەی بودجە زیاد بکرێت لە پێناو 1ـ ھەڵگرتنی مین وپاشماوەی تەقەمەنی لە ناوچە سنوریەکانی ھەرێمی کوردستان، 2 ـ قەرەبوو کردنەوەی کەسوکاری شەھیدان وئەنفال کراوان، 3 ـ سەنتەری تەندروستی تایبەت بەنەخۆشیی شێرپەنجەی مەمک لە پارێزگای سلێمانی، 4 ـ تەرخان کردنی بودجەیەکی تایبەت بۆ ئاوەدان کردنەوەی پارێزگای ھەڵەبجە، 5 ـ درووستکردنی بەنداو، 6ـ کردنەوەی گۆڕە بەکۆمەڵەکان وھێنانەوەی روفاتی ئەنفالکراوان بۆ زێدی خۆیان وئەنجامدانی تاقیکردنەوەی DNA بۆ روفاتەکان.
هاوکات د.بڕیار رەشید ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە سایتی رەسمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: "ئەمشەو لەگەڵ بەشێک لە پەرلەمانتاران ئیمزامان کۆکردەوە بۆ زیادکردنی بەشەبودجەیەکی تایبەت بۆ پارێزگایی هەڵەبجـە و خوێندنەوەی دووهەمی پرۆژە یاسای زیادکردنی پارێزگایی هەڵەبجـە لە عیراق لەدانیشتنی داهاتووی ئەنجوومەنی نوێنەران".
PUKMEDIA
لە وێنەی نووسراوەکاندا دیارە، مەحەمەد حەلبووسی رەزامەندی داوە لە سەر داواکارییەکانی فراکسیۆنی یەکێتی و نوسراوەکانی رەوانەی لیژنەی دارایی پەرلەمان کردووە بەمەبەستی زیادکردنیان لەپرۆژەیاسایی بودجە.


هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار: رێگە نادەین عیراق ببێتە پێگە بۆ دەستدرێژیكردنە سەر وڵاتانی دراوسێ
04:08 PM - 2026-09-12 -
سەعدی پیرە: ئەڵمانیا هەمیشە پاڵپشتی گەلی كوردە
03:49 PM - 2026-09-12 -
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
01:53 PM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
10:35 AM - 2026-09-12
ئەمانەش ببینە
دەم پارتی داوای لێکۆڵینەوە لە ئاڵۆزییەکانی رۆژئاڤا دەکات
03:39 PM - 2026-09-12
مەزڵوم عەبدی کار بۆ ئاساییکردنەوەی رەوشی کۆبانێ دەکات
02:47 PM - 2026-09-12
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
11:35 AM - 2026-09-12
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
10:55 AM - 2026-09-12
زۆرترین خوێنراو
-
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
جیهان 01:53 PM - 2026-09-12 -
مەکتەبی سیاسی پرسەنامەیەک ئاڕاستەی هەڤاڵ رزگار حاجی حەمە دەکات
پرسەنامە 01:14 PM - 2026-09-12 -
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
کوردستان 11:35 AM - 2026-09-12 -
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
عیراق 10:55 AM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
کوردستان 10:35 AM - 2026-09-12 -
"تەرزەی ناوچەکە" تارمایی دوای ئەمریکا
بیروڕا 10:06 AM - 2026-09-12 -
گرژی و ئاڵۆزییەکانى کۆبانێ 26 قوربانى لێکەوتەوە
کوردستان 09:24 AM - 2026-09-12 -
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11




.png)

.png)
دابەزێنە

