هەڵمەتی سەوزکردنەکەی یەکێتی زەڕایەنیشی گرتەوە
کوردستان 04:43 PM - 2023-04-17
PUKMEDIA
هەڵمەتی ١ ملیۆن نەمام رواندن لەسەر راسپاردەی سەرۆک بافڵ
لەدرێژەی هەوڵەکان بۆ سەوزکردنی کوردستان، قۆناغێکی تری هەڵمەتی ڕواندنی ١ ملیۆن نەمام لەسەر بڕیار و ڕاسپاردەی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بەئامادەبوونی قائیمقامی قەزای شارەزوور و بەڕێوەبەری ناحیەی زەڕایەن و بەڕێوەبەری فەرمانگەکانی سنورەکە بەڕێوەچوو.
هاوکار جەلال بەڕێوەبەری دارستان و پاوانی سلێمانی رایگەیاند: "ئەمڕۆ دوو شەممە 17-4-2023 هەڵمەتی سەوزکردنی دارستانی زەڕایەن سەر بەهۆبەی دارستان و پاوانی شارەزوور بەڕێوەچوو کە توانیمان لەهەنگاوی یەکەمدا هەزاران نەمام بڕوێنین".
بەڕێوەبەری دارستان و پاوانی سلێمانی دەشڵێت: "کاروباری هەڵمەتەکەمان چڕترکردۆتەوە و تائێستا قۆناغی زۆرباشی بڕیوە و پێشوازییەکی بەرچاوی لێ دەکرێت لەلایەن لێپرسراوان و هاوڵاتیانی ناوچەکانەوە و بەهەنگاوێکی گرنگی دەزانن بۆ زیادکردنی رووبەری دارستانەکان".
"هەڵمەتەکە ڕواندنی نەمامی نوێشی لەخۆگرتووە لەجێی فەوتاوەکان سەرباری فەراهەمکردنی هەلی کار و دابینکردنی پێداویستیەکانی وەک سیاج و کردنەوەی رێگا وەک ئامادەکارییەک بۆ وەرزی ئاودان"، هاوکار جەلال وایوت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار: رێگە نادەین عیراق ببێتە پێگە بۆ دەستدرێژیكردنە سەر وڵاتانی دراوسێ
04:08 PM - 2026-09-12 -
سەعدی پیرە: ئەڵمانیا هەمیشە پاڵپشتی گەلی كوردە
03:49 PM - 2026-09-12 -
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
01:53 PM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
10:35 AM - 2026-09-12
ئەمانەش ببینە
دەم پارتی داوای لێکۆڵینەوە لە ئاڵۆزییەکانی رۆژئاڤا دەکات
03:39 PM - 2026-09-12
مەزڵوم عەبدی کار بۆ ئاساییکردنەوەی رەوشی کۆبانێ دەکات
02:47 PM - 2026-09-12
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
11:35 AM - 2026-09-12
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
10:55 AM - 2026-09-12
زۆرترین خوێنراو
-
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
جیهان 01:53 PM - 2026-09-12 -
مەکتەبی سیاسی پرسەنامەیەک ئاڕاستەی هەڤاڵ رزگار حاجی حەمە دەکات
پرسەنامە 01:14 PM - 2026-09-12 -
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
کوردستان 11:35 AM - 2026-09-12 -
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
عیراق 10:55 AM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
کوردستان 10:35 AM - 2026-09-12 -
"تەرزەی ناوچەکە" تارمایی دوای ئەمریکا
بیروڕا 10:06 AM - 2026-09-12 -
گرژی و ئاڵۆزییەکانى کۆبانێ 26 قوربانى لێکەوتەوە
کوردستان 09:24 AM - 2026-09-12 -
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11




.png)

.png)
دابەزێنە

