سەرۆکی پەرلەمان: بانگەشەی بێکرداری ئاشتەوایی مەترسیە
کوردستان 09:19 PM - 2023-04-20
PUKMEDIA
سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان
د. رێواز فایەق سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان بەبۆنەی هاتنهوهى جەژنی رەمەزانی پیرۆزەوە، پیرۆزبایی لە هاووڵاتییان دەکات و رایدەگەیەنێت، "داوا لە هەموو لایەنە سیاسییە بەرپرسەکانی هەرێم دەکەین کە بە گیانی نیشتمانپەروەرییەوە قۆناغی ناکۆکیی سیاسی تاقەتپڕووکێن تێپەڕێنن چونکە قەوارەی سیاسیی هەرێمی کوردستان باڵاترین بەرژەوەندیی گەلی کوردستانە و تەنها بە بانگەشەی بێ کردار بۆ ئاشتەوایی لە مەترسییە هەمەلایەنەکان ناپارێزرێت".
دەقی پیرۆزباییەکەی سەرۆکی پەرلەمان
بەبۆنەی هاتنهوهى جەژنی ڕەمەزانی پیرۆزەوە، جوانترین پیرۆزبایی خۆمان ئاڕاستەی هەموو هاووڵاتییان دەكەین، داواكارین لە خوای گەورە ڕۆژوو و پەرستشی موسڵمانانی قبووڵ کردبێت و ئارامی و سەقامگیری لە وڵاتەکەماندا بەرقەرار بکات.
لەم جەژنە موبارەکەدا داوا لە هەموو لایەنە سیاسییە بەرپرسەکانی هەرێم دەکەین کە بە گیانی نیشتمانپەروەرییەوە قۆناغی ناکۆکیی سیاسی تاقەتپڕووکێن تێپەڕێنن و ئەوەیان لەبەرچاوبێت کە پاراستن و گەشەکردنی قەوارەی سیاسیی هەرێمی کوردستان باڵاترین بەرژەوەندیی گەلی کوردستانە و تەنها بە بانگەشەی بێ کردار بۆ ئاشتەوایی لە مەترسییە هەمەلایەنەکان ناپارێزرێت، بەڵکو پێویستیی بە ئیرادەیەکی سیاسیی بەهێز، خۆنەویستی، دوورکەوتنەوە لە خواستی سڕینەوەی ئەویتر و سازشکردن لەسەر بەرژەوەندییە حزبی و کەسییەکان هەیە، ئەمەش هەموومان دەخاتە بەردەم بەرپرسیاریهتی و خوای گەورە و میللەتەکەمان چاودێرە بەسەر کار و ڕەفتار و هەڵوێستی هەموومانەوە.
هەر لەم بۆنە پیرۆزەدا و لەپێناو بەرقەرارکردنی ئارامیی دەروونی بۆ کوردستانیان، بووژاندنەوەی بازاڕ و کار و کەسابەتیی هاووڵاتییان و دروستکردنی ژینگەیەکی لەبار بۆ بڕیار و کرداری ئەرێنی بە ئاراستەی باشترکردنی ژیان و گوزەرانیان، بەپێویستی دەزانم کە هەموو بەرپرسانی دامەزراوە فەرمی و دەستوورییەکان و سیاسییە کاریگەرەکانی گۆڕەپانی سیاسی خۆیان لە لێدوانی تووند و زبر بپارێزن و پشکی خۆیان لە ئەرك و بەرپرسیاریهتی بۆ دروستکردنی کەشێکی ئەرێنی جێبەجێ بکەن.
هاوکات داواکارم بەبۆنەی ئەم جەژنە پیرۆزەوە دەرفەت لەدەست نەدەین و بە ڕێکاری یاسایی گونجاو ئەو ڕاگیراو و زیندانییانە ئازاد بکرێن کە تاوانیان ئەنجام نەداوە یان تاوانەکانیان سووکە یان ڕەهەندیی سیاسی وەرگرتووە، بۆ ئەوەی چیتر خێزان و كەسوكاریان لە چاوەروانیدا نەبن و ئازادكردنى ڕۆڵەکانیان بكرێتە جەژنانە بۆیان، لەپێناو بەرجەستەکردنی ڕاستەقینەی بنەماکانی مافی مرۆڤ و ئەو ئازادی و دیموكراسییەتەی كە ساڵانێكی زۆرە گەلەكەمان خەبات لەپێناویدا دەکات.
دووبارە جەژنتان پیرۆز بێت و ھەموو ڕۆژێكتان ھەر جەژن و خۆشیبێت و ئاسوودەیی و ئارامی باڵ بەسەر ژیانی هەموواندا بکێشێت.
د. ڕێواز فائق
سەرۆكی پەرلەمانی
كوردستان
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار: رێگە نادەین عیراق ببێتە پێگە بۆ دەستدرێژیكردنە سەر وڵاتانی دراوسێ
04:08 PM - 2026-09-12 -
سەعدی پیرە: ئەڵمانیا هەمیشە پاڵپشتی گەلی كوردە
03:49 PM - 2026-09-12 -
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
01:53 PM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
10:35 AM - 2026-09-12
ئەمانەش ببینە
دەم پارتی داوای لێکۆڵینەوە لە ئاڵۆزییەکانی رۆژئاڤا دەکات
03:39 PM - 2026-09-12
مەزڵوم عەبدی کار بۆ ئاساییکردنەوەی رەوشی کۆبانێ دەکات
02:47 PM - 2026-09-12
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
11:35 AM - 2026-09-12
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
10:55 AM - 2026-09-12
زۆرترین خوێنراو
-
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
جیهان 01:53 PM - 2026-09-12 -
مەکتەبی سیاسی پرسەنامەیەک ئاڕاستەی هەڤاڵ رزگار حاجی حەمە دەکات
پرسەنامە 01:14 PM - 2026-09-12 -
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
کوردستان 11:35 AM - 2026-09-12 -
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
عیراق 10:55 AM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
کوردستان 10:35 AM - 2026-09-12 -
"تەرزەی ناوچەکە" تارمایی دوای ئەمریکا
بیروڕا 10:06 AM - 2026-09-12 -
گرژی و ئاڵۆزییەکانى کۆبانێ 26 قوربانى لێکەوتەوە
کوردستان 09:24 AM - 2026-09-12 -
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11




.png)

.png)
دابەزێنە

