خەرامان
کوردستان 10:53 PM - 2023-04-24
PUKMEDIA
ستران عەبدوڵا
-2-
کتێب و چەک و چاپ
ستران عەبدوڵلا
کتێب لە مێژووی شۆرشی نوێ جیانابێتەوە. دوێنێ کە رۆژی جیهانیی کتێب بوو دەرفەت بوو بۆ بەسەرکردنەوەی دیاردەی کتێب لە دیرۆکی یەکێتیی و شۆرشە تازەکەیدا. ئاخر شۆرشی بە حیساب و کیتاب هەر دەبێ حیسابی تایبەتی بۆ کتێب بکات . عومری ئەم شۆرشە بە نامیلکەی کوردی زمانی (یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بۆچی ؟) دەستی پێکرد و بە کتێبی قەبارە گەورە و ناوەۆک دەوڵەمەندی (اغد وديمقراطي وحرمان شعب حتى من حق الحلم؟) گەیشتە ترۆپکی بڵاوکراوەکانی. هەردوکیان مام جەلال نووسیبوونی. لەو نێوەندەدا سەرکردەکان و نوسەرانی بەرەی گەل و شۆڕش سەدان کتێبی سیاسیی ، فیکری ، ئەدەبی و هونەری شۆرشگێری پەخش و بڵاوکردەوە. چ بەرهەمی خۆماڵی و چ وەرگێڕان لەسەر یەک چاپ و بڵاوکرانەوە . لە چاپخانەی شەهید برایم عەزۆ و ناوەندی کۆمەڵە لەبەر کتێبان دەبوایە رۆژنامە و گۆڤارەکانی یەکێتی و شۆڕش و بڵاوکراوە هەمەچەشنەکانی رێکخراوەکان سەڕە بگرن.
ساڵێکی هەشتاکانی شۆرش ژمارەی کتێب و بڵاوکراوەکانی ناوچە ئازادکراوەکان زۆرتر بوون لە ژمارەی ئەو کتێبانەی دەزگا رۆشنبیرییە رەسمییەکانی بەغدای بەعس بۆ کورد چاپی کردبوون. یانی لە نەبەردی کتێبیشدا لە بەعسمان بردەوە.
مام جەلال دروشمی (نان و ئازادی بۆ نووسەران )ی هەڵگرت و داکۆکی لێ کردن . چیرۆکی (سەگوەڕ) کە نووسینی کاک موکری بوو مەشهوری گشت عالەم بوو لە ئازادی و ئازایەتیدا.
جا چونکە (چەک قەڵەم دوانەی خەباتی هاوژینم) بوو ،مام جەلال بۆ رێزگرتن و بۆ پارێزگاری و بۆ دیفاکتۆی توانای بەردەستیش ، چەند جار دەمانچەی بە قەد ئەدیبانی شۆرشگێردا دەکرد . بۆیە رەسمی کاک شێرکۆ بێکەس و کاک موکری وکاکەکانی تریش لە ئەلبومی یادگارییەکاندا دیمەنێکی پێشمەرگانەی جوان بوو.
تەبعەن هەرگیز تەقەیان پێ نەکرد، تا قەڵەمی (داستانی هەڵۆی سوور) وقەڵەمی (هەرەس)و (تۆڵە )هەبێت دەمانچەی ئەدیب هەر بۆ زینەت وتیفتیفە باشە.
دوای راپەرینیش کتێب هەر ماو و یەکێتیش لە سەردەم و خاک و گەلاوێژ هەر ما. رەنگە ئێستا کتێبیش وەک زۆر شتی تر پێویستی بە تەکنیکی نوێ و تەکنەلۆژیا تازەکان هەبێت. فەقەت ئەوی پێویستە قەت لێکدانەبڕێن یەکێتی و کتێب و رووناکبیرەکانن.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار: رێگە نادەین عیراق ببێتە پێگە بۆ دەستدرێژیكردنە سەر وڵاتانی دراوسێ
04:08 PM - 2026-09-12 -
سەعدی پیرە: ئەڵمانیا هەمیشە پاڵپشتی گەلی كوردە
03:49 PM - 2026-09-12 -
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
01:53 PM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
10:35 AM - 2026-09-12
ئەمانەش ببینە
دەم پارتی داوای لێکۆڵینەوە لە ئاڵۆزییەکانی رۆژئاڤا دەکات
03:39 PM - 2026-09-12
مەزڵوم عەبدی کار بۆ ئاساییکردنەوەی رەوشی کۆبانێ دەکات
02:47 PM - 2026-09-12
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
11:35 AM - 2026-09-12
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
10:55 AM - 2026-09-12
زۆرترین خوێنراو
-
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
جیهان 01:53 PM - 2026-09-12 -
مەکتەبی سیاسی پرسەنامەیەک ئاڕاستەی هەڤاڵ رزگار حاجی حەمە دەکات
پرسەنامە 01:14 PM - 2026-09-12 -
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
کوردستان 11:35 AM - 2026-09-12 -
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
عیراق 10:55 AM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
کوردستان 10:35 AM - 2026-09-12 -
"تەرزەی ناوچەکە" تارمایی دوای ئەمریکا
بیروڕا 10:06 AM - 2026-09-12 -
گرژی و ئاڵۆزییەکانى کۆبانێ 26 قوربانى لێکەوتەوە
کوردستان 09:24 AM - 2026-09-12 -
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11




.png)

.png)
دابەزێنە

